ئیمام ناصر محمد يه‌مانی
18 - 11 - 1435 كـ
13 - 09 - 2014 مـ
03:29 به‌یانی
ـــــــــــــــــــ

گر‌نگ وبـــــــه‌پـــه‌له‌


ره‌ددی ئیمام مه‌هدی بۆ پرسیاركاران له‌سه‌ر ئایینی ره‌حمه‌تی خودا بۆ هه‌موو جیهان..


بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة أنبياء الله ورسله من أولهم إلى خاتمهم محمد رسول الله وجميع المؤمنين وأسلم تسليماً، أما بعد..

ناكرێ و ره‌وانی یه‌ له‌وێدا كه‌م وكورتی هه‌بێت له‌كتێبی خودا قورئانی گه‌وره‌دا‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی خودا فه‌توای داوه‌ له‌محكمی كتێبه‌كه‌یدا به‌وه‌ی فه‌رمانی به‌نێردراوو پێغه‌مبه‌ره‌كان نه‌كردووه‌ كه‌وا خه‌ڵكی به‌زۆر ناچار بكه‌ن له‌سه‌ر ئیمان هێنان به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریانه‌ گه‌یاند‌نه‌ له‌سه‌ر خودایش حساب ولێپرسینه‌وه‌. وه‌كو خودای گه‌وره‌ پشتراستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: {وَقَالَ الَّذِينَ أَشْرَكُوا لَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا عَبَدْنَا مِن دُونِهِ مِن شَيْءٍ نَّحْنُ وَلَا آبَاؤُنَا وَلَا حَرَّمْنَا مِن دُونِهِ مِن شَيْءٍ ۚ كَذَٰلِكَ فَعَلَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ فَهَلْ عَلَى الرُّسُلِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ (35)} صدق الله العظيم [النحل].
واته‌/ وه‌ ئه‌وانه‌ی هاوه‌ڵیان داناوه بۆ خوا ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بوایه هیچ شتێکمان له جیاتی ئه‌و نه‌ده‌په‌رست نه ئێمه‌و نه باوو باپیرانمان هیچ شتێکیشمان له خۆمان حه‌رام نه‌ده‌کرد به بێ ئه‌و خوا نه‌ناسانی پێش ئه‌مانیش هه‌روایان ده‌کردو هه‌ر وایان ده‌وت مه‌گه‌ر ئه‌رکی سه‌رشانی پێغه‌مبه‌ران هه‌ر ئه‌وه نیه که ئایینی خوا به ڕوونی ڕابگه‌یه‌نن؟.

به‌ڵام خودا فه‌رمانی به‌نێردراوو پێغه‌مبه‌ره‌كان كردووه‌ له‌دوای جێگیربوونیان كه‌وا خه‌ڵكی ناچاربكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌سلیمی ئه‌م حدود و سنورانه‌ی خودا بن كه‌وا قه‌ده‌غه‌ی سته‌می ئینسان له‌سه‌ر برا ئینسانه‌كه‌ی ده‌كات له‌به‌رئه‌وه‌ی جێ به‌جێكردنی سنوره‌كانی خودا به‌زۆره‌ له‌سه‌ر موسڵمان و كافر وه‌كو یه‌ك، به‌هه‌مان شێوه‌ زه‌كاتیش فه‌رمانێكی جبریه‌ له‌سه‌ر موسڵمان و كافر به‌یه‌كسانی وه‌كو یه‌ك، له‌كاتێكدا بۆ موسڵمان پێ ی ده‌وترێت زه‌كات و بۆ كافریش پێ ی ده‌وترێت جزیه‌ وه‌ هه‌موو ماڵه‌كه‌ كۆده‌كرێته‌وه‌ له‌به‌یتولمال جا بۆكافرانیش هه‌مان ماف هه‌یه‌ تێیدا وه‌كو چۆن بۆ موسڵمانه‌كه‌ هه‌یه‌ له‌پێداویستی یه‌كان و پرۆژه‌و به‌خشینه‌كان.

به‌هه‌ر حاڵ، جا كاتێكیش كه‌وا خودا پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی سوله‌یمانی جێگیركرد له‌زه‌ویدا ئه‌وا ده‌بووایه‌ ئه‌م فه‌رمانه‌ جبریه‌ جێبه‌جێبكات و له‌سه‌ری بوو كه‌ ده‌بێت فه‌رمان بكات به‌چاكه‌ و نه‌هیش بكات له‌خراپه‌، وه‌بانگی پادشا ئافره‌ته‌كه‌ی سه‌به‌ئو گه‌له‌كه‌ی كرد كه‌وا بێن موسڵمان بن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌وا خودا دایبه‌زاندووه‌، جا پاش ئه‌وه‌ سنوره‌كانی خودای بۆ روون كردنه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌وا خودا دایبه‌زاندووه‌ وه‌ بانگیشی كردن بۆ ئیمان هێنان به‌خودای میهره‌بان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ بیه‌وێت رێگایه‌كی راست بگرێت. وه‌‌خودا فه‌رمانی پێنه‌كرد كه‌وا ناچاریان بكات به‌وه‌ی ده‌بێت ئیمان بێنن به‌ڵكو ناچاری كردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیسلام بن كه‌ بریتی یه‌ له‌ته‌سلیم بوون بۆ ئه‌و سنورانه‌ی كه‌وا خودا دایبه‌زاندووه‌ ( ئه‌و سنورانه‌ی كه‌وا سته‌می ئینسان له‌سه‌ر برا ئینسانه‌كه‌ی قه‌ده‌غه‌ ده‌كات)، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا سوله‌یمان له‌وانه‌ بوو كه‌وا خودا جێگیری كردبوو له‌زه‌ویدا جا له‌سه‌ری واجب بوو كه‌وا فه‌رمان به‌چاكه‌ بكاو نه‌هیش له‌خراپه‌ بكات تا زوڵمی ئینسان له‌سه‌ر برا ئینسانه‌كه‌ی هه‌ڵگرێت. وه‌كو خودای گه‌وره‌ پشتراستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: {الَّذِينَ إِنْ مَكَّنَّاهُمْ فِي الأَرْضِ أَقَامُوا الصَّلاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ وَأَمَرُوا بِالْمَعْرُوفِ وَنَهَوْا عَنِ الْمُنْكَرِ وَلِلَّهِ عَاقِبَةُ الأُمُورِ} صدق الله العظيم [الحج:41].
واته‌/ ئه‌وانه‌ی که ئه‌گه‌ر جێگیرمان كردن له زه‌ویدا نوێژ به‌ئه‌‌نجام ده‌گه‌یه‌نن زه‌کاتیش به‌ته‌واوی ده‌ده‌ن فه‌رمان به‌چاکه‌ ده‌که‌ن قه‌ده‌غه‌ش له خراپه ده‌که‌ن سه‌رئه‌نجامی هه‌موو کارێکیش هه‌ر بۆ لای خوا ده‌گه‌رێته‌وه‌.

وه‌ ئیسلامیش بریتی یه‌ له‌ته‌سلیم بوون جا گه‌ر ته‌سلیم بوون بۆ خودا بێت به‌ دڵسۆزی بۆ په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی یا ته‌سلیم بوون بۆ جێنشینه‌كه‌ی بێت به‌ جێبه‌جێكردنی سنوره‌ جبریه‌كانی خوداو دانی جیزیه‌. وه‌كو ئه‌عرابه‌كان ئه‌وانه‌ی كه‌وا پشتیان هه‌ڵكرد له‌بانگه‌وازه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر بۆ په‌رستنی خودای تاك وبێ شه‌ریك وه‌به‌هه‌مان شێوه‌ دانی جیزیه‌یان ره‌ت كرده‌وه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر وه‌ ته‌سلیم بوون بۆ ئه‌و سنورانه‌ی كه‌وا خودا دایبه‌زاندووه‌ ره‌تكرده‌وه‌ وه‌جه‌نگیان هه‌ڵبژارد له‌دژی موسڵمانان. هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌ش خودای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:‌ {قُل لِّلْمُخَلَّفِينَ مِنَ الْأَعْرَابِ سَتُدْعَوْنَ إِلَىٰ قَوْمٍ أُولِي بَأْسٍ شَدِيدٍ تُقَاتِلُونَهُمْ أَوْ يُسْلِمُونَ ۖ فَإِن تُطِيعُوا يُؤْتِكُمُ اللَّهُ أَجْرًا حَسَنًا ۖ وَإِن تَتَوَلَّوْا كَمَا تَوَلَّيْتُم مِّن قَبْلُ يُعَذِّبْكُمْ عَذَابًا أَلِيمًا (16)} صدق الله العظيم [الفتح].
واته‌/ بڵێ به‌وانه‌ی که‌سه‌رپێچیان کردووه له‌عه‌ره‌به‌كان ئێوه دواتر بانگ ده‌کرێن و رووبه‌روو ده‌بنه‌وه‌ بۆ جه‌نگ له‌گه‌ڵ قه‌وم و هۆزێکدا که‌ئازاو جه‌نگاوه‌رن ئه‌وسا یان دژیان ده‌جه‌نگن یان خۆیان موسڵمان و ته‌سلیم ده‌بن جا ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ردار بن خوا پاداشتی چاکتان پێده‌به‌خشێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن وه‌کو ئه‌وساو سه‌رپێچی بکه‌ن ئه‌وا سزایه‌کی به‌ئێشتان بۆ پێش ده‌هێنێت.
ئه‌مه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌م كاته‌دا پێغه‌مبه‌ر ده‌ستی به‌راگه‌یاندنی جیهاد كردبوو بۆ جێبه‌جێكردنی سنوره‌كانی خودا له‌ جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی وه‌ چه‌ند نێردراوێكیشی نارد بۆ ده‌وڵه‌ته‌ گه‌وره‌كان. به‌ هه‌ر حاڵ ئێستا مه‌به‌ستی خودای گه‌وره‌ چی یه‌ له‌وه‌ی كه‌وا ده‌فه‌رموێت { تُقَاتِلُونَهُمْ أَوْ يُسْلِمُونَ } ؟ واته‌ { یان دژیان ده‌جه‌نگن یان خۆیان به‌بێ جه‌نگ موسڵمان و ته‌سلیم ده‌بن }؟ جا ئایا ئه‌مه‌ مه‌به‌ستی له‌وه‌یه‌ كه‌وا ناچاریان بكات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیمان بێنن؟ ئینجا ده‌ڵێین به‌ڵكو تا ناچاریان بكات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌سلیمی ئه‌و سنورانه‌ بن كه‌وا خودا دایبه‌زاندووه‌ له‌محكمی كتێبه‌كه‌یدا (ئه‌و سنورانه‌ی كه‌وا سته‌می ئینسان له‌سه‌ر برا ئینسانه‌كه‌ی قه‌ده‌غه‌ ده‌كات). خودای گه‌وره‌ش‌ فه‌رموویه‌تی: {الأَعْرَابُ أَشَدُّ كُفْرًا وَنِفَاقًا وَأَجْدَرُ أَلاَّ يَعْلَمُوا حُدُودَ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ عَلَى رَسُولِهِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ} صدق الله العظيم [التوبة:97].
واته‌/ عه‌ره‌به‌كان دڵ ڕه‌قترن له باره‌ی کوفرو دووڕووییه‌وه‌و شایسته‌ترن ئایا ئه‌و سنوورانه نا‌زانن که‌خوا ناردوویه‌تیه خواره‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی(ئه‌و سنوارانه‌ی زوڵمی ئینسان هه‌ڵده‌گرێت له‌سه‌ر برا ئینسانه‌كه‌ی) خوای گه‌وره‌ش زانا و دانایه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی سنوره‌كانی خودا هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌كی تری نی یه‌ بۆیان؛ به‌ڵكو خودا فه‌رزی كردووه‌ كه‌وا ده‌بێت هه‌ر جێبه‌جێ بكرێن له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵكاران وخراپه‌كارو فه‌سادگێره‌كانیان.

به‌و مانایه‌ی كه‌وا ئیسلام دابه‌ش ده‌كرێته‌ سه‌ر دوو به‌ش ئه‌وانیش موسڵمانی ته‌سلیم بوو بۆ په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی وه‌ موسڵمانی ته‌سلیم بوو بۆ ئه‌و سنورانه‌ی كه‌وا خودا دایبه‌زاندووه‌، به‌و مانایه‌ی كه‌وا ته‌سلیمی فه‌رمانره‌وا ده‌بێت به‌پێدانی جیزیه‌و قبوڵكردنی جێبه‌جێكردنی ئه‌و سنورانه‌ی كه‌وا خودا دایبه‌زاندووه‌.

وه‌ ئه‌ی پرسیاركاری داعشی، له‌سه‌رته‌ كه‌وا بزانی ئه‌و ئیسلامه‌ی كه‌وا پێغه‌مبه‌ری خودا سوله‌یمان مه‌به‌ستی بوو مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌ نه‌بوو كه‌وا ناچاریان بكات له‌سه‌ر ئیمان هێنان؛ به‌ڵكو بانگی كردن بۆ جێ به‌جێكردنی ئه‌و سنورانه‌ی كه‌وا خودا دایبه‌زاندووه‌ جا ته‌سلیمی جێنشینی خودا سوله‌یمان بن عليه الصلاة والسلام، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش فه‌رمووی: {أَلَّا تَعْلُوا عَلَيَّ وَأْتُونِي مُسْلِمِينَ ﴿٣١﴾} [النمل].
واته‌/ خۆتان به‌گه‌وره مه‌زانن و لێم یاخی مه‌بن و وه‌رن موسوڵمان ببن (واته‌ ته‌سلیم بن بۆ سنوره‌كان نه‌ك ئیمان بێنن).
ئه‌مه‌ش تاوه‌كو ئاگاداری ئه‌م ئایینی دادپه‌روه‌ریه‌ ره‌ببانیه‌ بن جا له‌ دوای ئه‌وه‌ی ئاگاداری ئه‌وه‌ ده‌بن هه‌ر كاتێك كه‌وا ئیمان چووه‌ ناو دڵه‌كانیانه‌وه‌ ئه‌وا ئیمان به‌په‌روه‌ردگاره‌كه‌ یان دێنن به‌دڵسۆزی و به‌و په‌ری قه‌ناعه‌تی دڵیانه‌وه‌ نه‌وه‌ك به‌زۆرو ناچاركردن.

وه‌ئه‌ی پرسیاركاری داعشی، له‌سه‌رته‌ ئه‌وه‌ش بزانی كه‌وا قورئان ئایه‌تی محكم وموته‌شابیهی تێدایه‌ وه‌محكمه‌كان دابه‌ش ده‌كرێن بۆ سه‌ر ئایه‌ته‌ روون وئاشكراكان (ایات بینات) وئایه‌ته‌ روونكه‌ره‌وه‌كان بۆ ئایه‌ته‌ موته‌شابیهه‌كان(ایات مبینات للمتشابه‌)، جا به‌دوای ئایه‌ته‌ موته‌شابیهه‌كانی قورئان مه‌كه‌وه‌ ئینجا دواتر به‌هۆیه‌وه‌ رێگای راستتان لێبشێوێنن وگومرابن به‌زاهیرو ده‌ره‌وه‌ی ئایه‌ته‌ (موته‌شابیهه‌كه‌)، چونكه‌ ئه‌وه‌ی كه‌وا زیغ و لاری ولادان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ق و راستیدا له‌دڵیدا هه‌یه‌ ئه‌وا دێت یه‌كێك له‌ئایه‌ته‌ موته‌شابیهه‌كان دێنێت جا به‌دوای ده‌كه‌وێت وده‌ستی پێوه‌ده‌گرێت له‌كاتێكیشدا به‌و په‌ری دڵنیاییه‌وه‌ ده‌زانێت كه‌وا ئه‌م ئایه‌ته‌ موخالفه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌یدا به‌هه‌موو ئایه‌ته‌ محكمه‌ روون وئاشكراكان جا پشت (له‌ ئایه‌ته‌ محكمه‌ روون وئاشكراكان‌ ده‌كات كه‌هیچ پێویستیه‌كیان به‌لێكدانه‌وه‌ نی یه) وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌رگوێیشی لێ ی نه‌بووه‌ وه‌ ده‌ست به‌موته‌شابیهه‌كه‌ ده‌گرێت كه‌وا هێشتا پێویستی به‌‌ته‌فسیرو به‌یان هه‌یه‌ له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی كه‌وا رۆچون له‌زانستی كتێبه‌كه‌ی خوادا. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش خودای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی:‌ {هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِنْ عِنْدِ رَبِّنَا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُوْلُوا الأَلْبَابِ} صدق الله العظيم [آل عمران:7].
واته‌/ ئه‌و خوایه زاتێکه که قورئانی بۆ سه‌ر تۆ نارده خواره‌وه‌، به‌شێك له ئایه‌ته‌کانی محكم و ڕوون و ئاشکران ئه‌وانه بنچینه‌و بناغه‌ی قورئانه‌که‌ن و هه‌ندێکی تریشی موته‌شابیهن واتای جۆراوجۆر هه‌ڵده‌گرن و به ئاسانی نازانرێن جا ئه‌وانه‌ی که له دڵیاندا لاری و لادان هه‌یه‌ له‌ رێگای حه‌ق و ڕاستی ناگه‌ن ئه‌وانه شوێنی ئه‌و ئایه‌تانه ده‌که‌ون که مانای جۆراو جۆر و فراوانیان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی فیتنه دروست بکه‌ن یان بۆ ئه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆ هه‌ڵبه‌ستن له حاڵێکدا که لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ئایه‌تانه هه‌ر خوا خۆی ده‌یزانێت جا ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له زانستدا ڕۆچوون ده‌ڵێن ئێمه باوه‌ڕی دامه‌زراومان به‌هه‌ر هه‌موو (ئه‌و ئایه‌تانه‌) هه‌یه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمانه‌وه‌یه و فه‌رمایشی ئه‌وه‌ وه‌بێجگه له خاوه‌ن بیرو هۆشمه‌ندو ژیره‌کانیش نه‌بن له‌م ئایه‌تانه‌ تێناگه‌ن.

وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌وا ئایه‌ته‌ موته‌شابیهه‌كان ته‌ئویلێكی هه‌یه‌ كه‌وا غه‌یری ده‌ره‌وه‌و زاهیره‌كه‌یه‌تی هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ كه‌وا‌ خودای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی: {فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ}.
واته‌/ جا ئه‌وانه‌ی که له دڵیاندا لاری و لادان هه‌یه‌ له‌ رێگای حه‌ق و ڕاستی ناگه‌ن ئه‌وانه شوێنی ئه‌و ئایه‌تانه ده‌که‌ون که مانای جۆراو جۆر و فراوانیان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی فیتنه دروست بکه‌ن یان بۆ ئه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆ هه‌ڵبه‌ستن.
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه‌وا رۆچون له‌زانستی كتێبه‌كه‌ی خوادا دێن ته‌ئویل وته‌فسیلی تێروته‌سه‌ل و ته‌واوی ده‌كه‌ن له‌محكمی كتێبه‌كه‌ی خوا قورئانی گه‌وره‌ به‌بێ هیچ ته‌ناقوزو كه‌مو كورتیه‌ك، جا هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ جیاوازی نێوان زانایانی موسڵمانان و ئیمام مه‌هدی، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر تایه‌فه‌یه‌ك ده‌ست ده‌گرێت به‌كۆمه‌ڵه‌ ئایه‌تێكی موته‌شابیهـ له‌كتێبدا وه‌ تایه‌فه‌كه‌ی تر ده‌ست ده‌گرێت به‌ ئایه‌ته‌ محكمه‌كان هه‌ر یه‌كێكیشتان دێن ده‌لیل و به‌ڵگه‌یه‌كی بۆ دێننه‌وه‌و پێ ی هه‌وڵ و کۆشش و خه‌باتێکی گه‌وره‌ ده‌كات، وه‌ تایه‌فه‌كه‌ی تر دێت ده‌لیل وبه‌ڵگه‌یه‌ك ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌وا نه‌فی ئه‌وه‌كه‌ی تر ده‌كات له‌قورئاندا جا پێ ی هه‌وڵ و کۆشش و خه‌باتێکی گه‌وره‌ ده‌كات، جا نه‌ئه‌و قه‌ناعه‌ت به‌ئه‌و ده‌كات نه‌ ئه‌ویش قه‌ناعه‌ت به‌ئه‌و ده‌كات! وه‌هه‌ریه‌كێكیشیان ده‌ستی گرتووه به‌ده‌لیلێك له‌قورئاندا هه‌روه‌كو بڵێی كه‌وا بروایان به‌به‌شێكی كتێب هه‌یه‌ و كوفر به‌هه‌ندێكی تری ده‌كه‌ن.‌ ‌‌
بۆ نمونه‌ پرسیاركاری داعشی هاتووه‌ بۆمان ده‌لیلی به‌قسه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا سوله‌یمان بۆ پادشا ئافره‌ته‌‌كه‌ی سه‌به‌ء و گه‌له‌كه‌ی هێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ده‌فه‌رموێت {أَلَّا تَعْلُوا عَلَيَّ وَأْتُونِي مُسْلِمِينَ ﴿٣١﴾}.
واته‌/ خۆتان به‌گه‌وره مه‌زانن و لێم یاخی مه‌بن و وه‌رن موسوڵمان ببن (ته‌سلیم بن) .
جا واگومان ده‌بات كه‌وا مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناچاری كردوون له‌سه‌ر ئیمان هێنان! ئایا نازانی كه‌وا ناوی موسڵمان (مسلم) به‌ موسڵمانی ته‌سلیم بوو بۆ خوداو موسڵمانی ته‌سلیم بوو بۆ ئه‌و سنورانه‌ی كه‌وا خودا دایبه‌زاندووه‌ ده‌وترێت؟ خودای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی: {قَالَتِ الْأَعْرَابُ آمَنَّا قُل لَّمْ تُؤْمِنُوا وَلَكِن قُولُوا أَسْلَمْنَا وَلَمَّا يَدْخُلِ الْإِيمَانُ فِي قُلُوبِكُمْ وَإِن تُطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ لَا يَلِتْكُم مِّنْ أَعْمَالِكُمْ شَيْئاً إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (14)} صدق الله العظيم [الحجرات].
واته‌/ (كاێك پێغه‌مبه‌ری خودا جیهادی كرد له‌ جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی بۆ جێبه‌جێكردنی سنوره‌كان ئه‌و سنورانه‌ی كه‌وا سته‌می ئینسان قه‌ده‌عه‌ ده‌كات له‌سه‌ر ئینسان جا كه‌ به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وت ئه‌وا) عه‌ره‌به‌کان وتیان ئیمانمان هێنا (باوه‌ڕمان هێنا) پێیان بڵێ نه‌خێر باوه‌ڕتان نه‌هێناوه‌ به‌ڵكو بڵێن ‌موسوڵمان بووین هێشتا باوه‌ڕ نه‌چۆته ناو دڵه‌کانتانه‌وه و تیایدا جێگیر نه‌بووه (تابڵێن ئیمانمان هێناوه‌) خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئێوه گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا بن ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌پاداشتی چاکه‌کانتان هیچ که‌م ناکاته‌وه‌ چونکه‌به‌ڕاستی خوا لێخۆشبوو میهره‌بانه.

له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوی ئیمان به‌كه‌س ناوترێت ته‌نها ئه‌وانه‌ نه‌بن كه‌ ئیماندارن (باوه‌ردارن) به‌ په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان به‌ملكه‌چ بوونی خۆیان نه‌وه‌ك به‌زۆر، وه‌ هه‌رچی ئیسلامه‌ ئه‌وا به‌ موسڵمانانی ته‌سلیم بوو بۆ په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان وموسڵمانه‌ ته‌سلیم بوه‌كان بۆ فه‌رمانره‌واش ده‌وترێت به‌ قبوڵكردنی پێدانی جزیه‌ و قبوڵكردنی جێ به‌جێكردنی ئه‌وا سنورانه‌ی كه‌وا خودا دایبه‌زاندووه‌. سنوره‌كانی خوداش بریتین له‌و فه‌رمانانه‌ی كه‌وا جێ به‌جێ ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی سته‌می ئینسان له‌ برا ئینسانه‌كه‌ی قه‌ده‌غه‌ بكات.
به‌نموونه‌ وه‌كو حه‌دد و سنوری سزای كوشتن له‌سه‌ر بكوژ به‌سته‌م، وه‌ سنورو سزای دز له‌ ماڵی برا ئینسانه‌كه‌ی، وه‌ سنورو سزای ته‌حه‌دداكار له عه‌رز و ئابروی برا ئینسانه‌كه‌ی ئینجا جێبه‌‌جێكردنی سنوره‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر خراپه‌كارو فه‌سادگێرو گه‌نده‌ڵكاران له‌زه‌و‌ی تاوه‌كو قه‌ده‌غه‌ی ئه‌وانه‌ بكه‌ن كه‌ سته‌م له‌خه‌ڵكی ده‌كه‌ن.

وه‌ئه‌ی پرسیاركاری داعشی، به‌راستی خودا ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی كردووه‌ به‌پێشه‌وا بۆ خه‌ڵكی وه‌ ئه‌وانه‌ی ده‌ورو به‌رم منیان هه‌ڵنه‌بژاردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ وه‌ ئه‌وه‌شیان بۆ نی یه‌؛ به‌ڵكو خودا پێشه‌واكانی كتێب هه‌ڵده‌بژێرێت جا ده‌سه‌لاتی زانستیان زیاد ده‌كات به‌سه‌ر سه‌رجه‌م زانایانی ئومه‌ته‌كانیان جا ده‌یانكات به‌وانه‌ی كه‌ رۆده‌چن له‌زانستی كتێبه‌كه‌ی خوادا، جا ئیمانمان به‌ئایه‌ته‌ موته‌شابیهه‌كان هه‌یه‌ و ته‌فسیلیشی ده‌كه‌ین به‌و په‌ری ووردی وته‌واوی، وه‌ ‌ده‌ست به‌ محكمه‌كانیش ده‌گرین، وهه‌رهه‌موشیان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌كه‌ مانه‌ وه‌یه‌‌، وه‌ ئیمانیش به‌هه‌ندێكی ناهێنین و كوفریش به‌هه‌ندێكی بكه‌ین. خودای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی: {أَفَتُؤْمِنُونَ بِبَعْضِ الْكِتَابِ وَتَكْفُرُونَ بِبَعْضٍ فَمَا جَزَاءُ مَنْ يَفْعَلُ ذَلِكَ مِنْكُمْ إِلَّا خِزْيٌ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يُرَدُّونَ إِلَى أَشَدِّ الْعَذَابِ وَمَا اللَّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:85].
واته‌/ ئایا باوه‌ڕتان به به‌شێكی كتێب هه‌یه‌ و بێ باوه‌ریش ده‌بن به‌هه‌ندێكی؟ جا ئایا پاداشتی ئه‌وه‌تان كه ئه‌وكاره ده‌كات جگه له‌سه‌ر شۆڕیی و سووكی نه‌بێت له ژیانی دنیادا هیچی تر هه‌یه‌؟ وه‌ له ڕۆژی قیامه‌تیشدا ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ ناو سه‌ختترین سزا خوایش بێ ئاگانیه له‌و كارانه‌ی كه ئێوه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

وه‌ئه‌ی پرسیار كاری داعشی، ئایا بروات به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ خودای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: {وَقَالَ الَّذِينَ أَشْرَكُوا لَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا عَبَدْنَا مِن دُونِهِ مِن شَيْءٍ نَّحْنُ وَلَا آبَاؤُنَا وَلَا حَرَّمْنَا مِن دُونِهِ مِن شَيْءٍ ۚ كَذَٰلِكَ فَعَلَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ فَهَلْ عَلَى الرُّسُلِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ (35)} صدق الله العظيم [النحل]؟
واته‌/ وه‌ ئه‌وانه‌ی هاوه‌ڵیان داناوه بۆ خوا ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بوایه هیچ شتێکمان له جیاتی ئه‌و نه‌ده‌په‌رست نه ئێمه‌و نه باوو باپیرانمان هیچ شتێکیشمان له خۆمان حه‌رام نه‌ده‌کرد به بێ ئه‌و خوا نه‌ناسانی پێش ئه‌مانیش هه‌روایان ده‌کردو هه‌ر وایان ده‌وت مه‌گه‌ر ئه‌رکی سه‌رشانی پێغه‌مبه‌ران هه‌ر ئه‌وه نیه که ئایینی خوا به ڕوونی ڕابگه‌یه‌نن؟.
جا ئایا ئه‌م فه‌توایه‌ له‌خوداوه‌ شمولی هه‌موو پێغه‌مبه‌رو نێردراوه‌كان ناكات به‌وه‌ی كه‌وا ئه‌وان ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌یان له‌سه‌ ره‌ به‌بانگه‌وازكردنیان بۆ لای په‌رستنی خودای تاك و بێ شه‌ریك وه ئایا نابینیت خودا فه‌رمانی پێنه‌كردوون كه‌ خه‌ڵكی ناچاربكه‌ن و زۆریان لێبكه‌ن كه‌وا ئیمان بێنن؟ وه‌كو خودای گه‌وره‌ پشتراستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: {لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنْ الغَيِّ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدْ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى لَا انفِصَامَ لَهَا وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ(256)} صدق الله العظيم [البقرة].
واته‌/ به‌هیچ جۆرێك زۆر کردن نیه له دیندا (دینداری به‌زۆر نابێت بکرێت و دین به‌زۆر نادرێت به‌سه‌ر که‌سدا) چونکه به‌ڕاستی ڕێبازی چاك و دروست ڕوون و ئاشکرا بووه و جیابۆته‌وه له گومڕایی و سه‌رکه‌شی جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی نه‌بێت به تاغوت و باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنێت به‌خوا بێگومان ئه‌وکه‌سه ده‌ستی گرتووه به به‌هێزترین هۆکاری ڕزگارییه‌وه‌و شوێن دامه‌زراوترین بیروباوه‌ڕ که‌وتووه‌ که هیچ پسان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌کی بۆ نی یه و هه‌میشه پته‌و و دامه‌زراوه‌ خوای گه‌وره‌ش بیسه‌رو زانایه‌.

جا ئه‌مه‌ یاساو رێساو قانونی ره‌ببانیه‌ كه‌ جێ به‌جێ ی كردووه‌ له‌سه‌ر هه‌ر هه‌موو پێغه‌مبه‌ره‌كانی له‌په‌روه‌رگاریانه‌ وه‌و خه‌ڵكیان ناچارنه‌كردووه‌ له‌سه‌ر ئیمان هێنان به‌خودای ره‌حمان. وه‌كو خودای گه‌وره‌ پشتراستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: {فَهَلْ عَلَى الرُّسُلِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ} صدق الله العظيم.
واته‌/ جا مه‌گه‌ر ئه‌رکی سه‌رشانی پێغه‌مبه‌ران هه‌ر ئه‌وه نیه که ئایینی خوا به ڕوونی ڕابگه‌یه‌نن؟.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیمان هێنان به‌خودای میهره‌بان خودا له‌نێوان به‌نده‌كانیدا‌ به‌هه‌ڵبژارده‌ی خۆیان دایناوه، جا بۆ هیچ به‌نده‌یه‌ك نی یه‌ كه‌وا بێت حساب ولێپرسینه‌وه‌ بكات له‌گه‌ڵ‌ به‌نده‌یه‌كی تردا له‌سه‌ر ئیمان وباوه‌ره‌كه‌ی به‌خودای میهره‌بان له‌به‌رئه‌وه‌ی حساب ولێپرسینه‌وه‌ی تایبه‌ته‌ به‌خودای تاك و بێشه‌ریك و به‌هه‌شتی داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌وا شوكر ده‌كاو جه‌هه‌ننه‌میشی داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌وا كوفر ده‌كات. وه‌كو خودای گه‌وره‌ پشتراستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: {وَإِنْ مَا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ الَّذِي نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِنَّمَا عَلَيْكَ الْبَلَاغُ وَعَلَيْنَا الْحِسَابُ} صدق الله العظيم [الرعد:40].
واته‌/ جا ئه‌گه‌ر هه‌ندێ له هه‌ڕه‌شه‌کانی خۆمانیان بۆ پێش بهێنین و نیشانت بده‌ین یاخود بتمرێنین و سه‌رئه‌نجامی ئه‌وان نه‌بینیت خه‌فه‌ت مه‌خۆ چونکه به‌ڕاستی تۆ ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ت له‌سه‌ره‌، لێپرسینه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیستقامه‌ت و به‌رده‌وامی له‌سه‌ر رێگای راست بۆلای په‌روه‌ردگار ئیختیاریه‌ له‌وه‌دا بۆیان له‌نێوان به‌نده‌كان. وه‌كو خودای گه‌وره‌ پشتراستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: {وَمَا هُوَ بِقَوْلِ شَيْطَانٍ رَجِيمٍ (25) فَأَيْنَ تَذْهَبُونَ (26) إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ (27) لِمَن شَاء مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ (28) وَمَا تَشَاؤُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ (29)} صدق الله العظيم [التكوير].
واته‌/ وه‌ئه‌م قورئانه گوفتاری شه‌یتانی نه‌فرین لێکراو نیه‌ (٢٥) ئیتر بۆ کوێ ده‌چن و ڕوو ده‌که‌نه کوێ (٢٦) ئه‌م قورئانه ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ سه‌رجه‌می هه‌موو جیهان (٢٧) بۆ ئه‌وانه‌تان که ده‌یانه‌وێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرنه‌به‌ر (٢٨) ویستی ئێوه‌ش نایه‌ته دی له‌وه‌ی ده‌تانه‌وێت مه‌گه‌ر کاتێك خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیان بیه‌وێت (٢٩).

وه‌هه‌روه‌كو وتمان كه‌وا ئیمان به‌ خودای میهره‌بان وكوفر به‌خودای میهره‌بان خودا به‌هه‌ڵبژارده‌یی دایناوه‌ جا به‌نده‌كان بۆیان نی یه‌ برۆن هه‌ندێكیان حساب و لێپرسینه‌وه‌ بكه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ندێكیان له‌سه‌ر كوفرو ئیمانه‌كه‌یان له‌به‌رئه‌وه‌ی حساب و لێپرسینه‌وه‌ تایبه‌ته‌ به‌خودای تاك و به‌هه‌شتی داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌وا شوكر ده‌كات وئاگریش بۆئه‌وه‌ی كه‌وا كوفر ده‌كات. وه‌كو خودای گه‌وره‌ پشتراستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: {وَقُلِ الحقّ مِنْ رَبِّكُمْ فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا وَإِنْ يَسْتَغِيثُوا يُغَاثُوا بِمَاءٍ كَالْمُهْلِ يَشْوِي الْوُجُوهَ بِئْسَ الشَّرَابُ وَسَاءَتْ مُرْتَفَقًا} صدق الله العظيم [الكهف:29].
واتە/ بڵێ حه‌ق هه‌ر له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وەیه‌، جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با باوه‌ڕ بهێنێت و ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با کوفربکات بێگومان ئێمه دۆزه‌خێکمان ئاماده کردووه بۆ سته‌مکاران که له هه‌موولایه‌که‌وه ده‌وره‌یان ده‌دات و دیواری بڵێسه‌ی ئابڵوقه‌ی داون خۆ ئه‌گه‌ر هاوار بکه‌ن له ئازارو تینویه‌تیدا ئه‌وه ئاو ده‌درێن به ئاوێکی گه‌رمی پیس و بۆن ناخۆش ئه‌وه‌نده‌ش گه‌رمه ده‌م و چاویان هه‌ڵده‌کوڕوزێنێت و ده‌یبرژێنێت ئای که چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌کی ناخۆشه‌ وەچه‌نده جێگه‌و ڕێگه‌یه‌کی پڕ له ئازاره‌.
جا ئایا ئه‌وه‌ كێ یه‌ كه‌ ئاوا ئێوه‌ی سه‌رپشك كردووه‌ به‌وه‌ی كه‌ حساب ولێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی بكه‌ن له‌سه‌ر ئیمان وباوه‌ره‌كه‌یان! بڵێ به‌ڵگه‌تان بێنن گه‌ر راست ده‌كه‌ن؟

له‌وه‌یه‌ داعشی بیه‌وێت بڵێت: "ئه‌ی ئایا ئه‌وه‌ خودا له‌سه‌ر زمانی زولقه‌رنه‌ین نافه‌رموێت؛ خودای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی: {وَيَسْأَلُونَكَ عَن ذِي الْقَرْنَيْنِ قُلْ سَأَتْلُو عَلَيْكُم مِّنْهُ ذِكْرًا﴿٨٣﴾ إِنَّا مَكَّنَّا لَهُ فِي الْأَرْضِ وَآتَيْنَاهُ مِن كُلِّ شَيْءٍ سَبَبًا ﴿٨٤﴾ فَأَتْبَعَ سَبَبًا ﴿٨٥﴾ حَتَّىٰ إِذَا بَلَغَ مَغْرِبَ الشَّمْسِ وَجَدَهَا تَغْرُبُ فِي عَيْنٍ حَمِئَةٍ وَوَجَدَ عِندَهَا قَوْمًا قُلْنَا يَا ذَا الْقَرْنَيْنِ إِمَّا أَن تُعَذِّبَ وَإِمَّا أَن تَتَّخِذَ فِيهِمْ حُسْنًا ﴿٨٦﴾ قَالَ أَمَّا مَن ظَلَمَ فَسَوْفَ نُعَذِّبُهُ ثُمَّ يُرَدُّ إِلَىٰ رَبِّهِ فَيُعَذِّبُهُ عَذَابًا نُّكْرًا ﴿٨٧﴾ وَأَمَّا مَنْ آمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَلَهُ جَزَاءً الْحُسْنَىٰ وَسَنَقُولُ لَهُ مِنْ أَمْرِنَا يُسْرًا ﴿٨٨﴾} صدق الله العظيم [الكهف]"؟
واته‌/ وه‌ ده‌رباره‌ی ذو القرنینیش پرسیارت لێ ده‌که‌ن پێیان بڵێ گۆشه‌یه‌ك له به‌سه‌رهاتی ئه‌وتان بۆ باس ده‌که‌م (٨٣) ئێمه توانا و ده‌سه‌ڵاتمان له زه‌ویدا پێ به‌خشی بوو بۆ هه‌رشتێکی پێویستی ئه‌و سه‌رده‌مه هۆکاره‌که‌یمان بۆ ڕه‌خساندبوو (٨٤) ئه‌ویش که‌ڵکی ته‌واوی له هۆکاره‌کان وه‌رده‌گرت وبه‌كاری ده‌هێنا (٨٥) (خۆی و له‌شکره‌که‌ی) که‌وته ڕێ هه‌تا کاتێك گه‌یشته ناوچه‌کانی خۆرئاوا که‌وا ده‌حاته‌ به‌رچاو له گۆمێکی قوڕاودا خۆر ئاوا ده‌بێت له‌و ناوه‌دا ڕێی که‌وته‌ قه‌ومێکی (بێ باوه‌ر-یه‌ئجوج ومه‌ئجوج-) ئێمه‌ش پێمان وت ئه‌ی ذا القرنین یان ئه‌وه‌یه به سزا له‌ناویان ده‌به‌یت یان چاکه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌یت (٨٦) (ذو القرنین) وتی بێگومان ئه‌وه‌ی سته‌مكار بێت ئێمه سزای ده‌ده‌ین له‌وه‌ودوایش که گه‌ڕایه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاری سزایه‌کی زۆر سه‌خت و گرانی ده‌دات (٨٧) به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئیمان و باوه‌ڕ بهێنێت و کارو کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بدات ئه‌وه پاداشتی چاك بۆ ئه‌وه‌ له‌مه‌ودوا فه‌رمانی ئاسان و کاروبارمانی سووک ده‌كه‌ین به‌سه‌ردا (٨٨)
جا پاش ئه‌وه‌ ئیمام مه‌هدی ناصر محمد به‌حه‌ق حوجه‌و به‌ڵگه‌ی به‌سه‌ردا ده‌هێنێته‌وه‌و ده‌ڵێین: جا ئایا ئه‌و فه‌رمووی ئه‌وه‌ی كه‌وا كوفر بكات ئه‌وه‌ دواتر سزای ده‌ده‌ین یان فه‌رموویه‌تی: {أَمَّا مَنْ ظَلَمَ فَسَوْفَ نُعَذِّبُهُ ثُمَّ يُرَدُّ إِلَى رَبِّهِ فَيُعَذِّبُهُ عَذَابًا نُكْرًا}؟
واته‌/ (ذو القرنین) وتی بێگومان ئه‌وه‌ی سته‌مكار بێت ئێمه سزای ده‌ده‌ین له‌وه‌ودوایش که گه‌ڕایه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاری سزایه‌کی زۆر سه‌خت و گرانی ده‌دات.
وه‌ مه‌به‌سته‌كه‌ی سته‌مكاران و‌ فه‌سادگێرانه‌ بۆ‌ خه‌ڵكی‌ له‌زه‌وی كه‌ بریتی بوون له‌خودی یه‌ئجوج و مه‌ئجوج له‌ده‌روازه‌كه‌ی باكور له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وكاته‌ خودا زولقه‌رنه‌ینی جێگیر كردبوو له‌زه‌ویدا جا بریاری گه‌شتێكی جیهادی جیهانی راگه‌یاند تاوه‌كو ئه‌مر به‌چاكه‌ بكات ونه‌هی له‌خراپه‌ بكات وه‌ بانگی خه‌ڵكیش بكات بۆ ئیمان هێنان به‌خودای میهره‌بان وه‌ زوڵم وسته‌می به‌نده‌كان له‌سه‌ر به‌نده‌كان هه‌ڵبگرێت، وه‌خودا فه‌رمانی پێنه‌كردبوو به‌وه‌ی خه‌ڵكی ناچاربكات له‌سه‌ر ئیمان هێنان. وه‌ ئایا ده‌زانی له‌به‌رچی خودا فه‌رمانی به‌نێردراوو پێغه‌مبه‌ره‌كان نه‌كردووه‌ كه‌وا خه‌ڵكی ناچار بكه‌ن له‌سه‌ر ئیمان هێنان به‌خودای میهره‌بان؟ ئه‌مه‌ له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ چونكه‌ خودا هه‌رگیزاو هه‌رگیز نه‌ ئیمانه‌كه‌یان لێ قبوڵ ده‌كات نه‌ عیباده‌ته‌كانیان بۆ په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان له‌كاتێكدا به‌زۆر بیكه‌ن ته‌نها ئه‌وكاته‌ نه‌بێت قبوڵی ده‌كات كه‌ به‌دڵسۆزی له‌ قوڵایی دڵیان به‌و په‌ری قه‌ناعه‌تی خۆیان بۆ په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان و له‌ترسی به‌روه‌ردگاری مه‌عبودی تاك بیكه‌ن نه‌وه‌ك له‌ ترسی به‌‌نده‌كان. وه‌كو خودای گه‌وره‌ پشتراستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت:‌ {إِنَّمَا يَعْمُرُ مَسَاجِدَ اللَّهِ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَأَقَامَ الصَّلَاةَ وَآتَى الزَّكَاةَ وَلَمْ يَخْشَ إِلَّا اللَّهَ ۖ فَعَسَىٰ أُولَٰئِكَ أَنْ يَكُونُوا مِنَ الْمُهْتَدِينَ} صدق الله العظيم[التوبة:18].
واته‌/ به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌و که‌سه (به‌دڵ و به‌گیان) مزگه‌وته‌کانی خوا ئاوه‌دان ده‌کاته‌وه که باوه‌ڕی پته‌وی به‌خواو به‌رۆژی دوایی هێناوه و نوێژه‌کانی به‌چاکی ئه‌نجام داوه‌و زه‌کاتیشی ده‌رکردووه و له که‌سیش نه‌ترساوه جگه له خوای باڵا ده‌ست جا ئومێده ئه‌و جۆره که‌سانه له ڕیزی ڕێنموویی کراواندا بن.

جا ئایا ئه‌و دووروانه‌ت بینیوه‌ كه‌وا ئیمانه‌كه‌یان ئاشكرا ده‌كه‌ن و كوفروبێباوه‌ریه‌كه‌شیان ده‌شارنه‌وه‌ هه‌تاكو بوون به‌ریوایه‌تكاری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ریش كه‌ نوێژیشیان ده‌كرد به‌له‌شگرانی و ته‌مبه‌ڵی یه‌وه‌ نه‌وه‌ك ته‌مبه‌ڵی ماندووبوون ؛ به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌جبوربوون كه‌ نوێژ بكه‌ن تاوه‌كو كاروبارو پلانه‌كانیان لێ كه‌شف نه‌بێت (كه‌بریتی بوو له‌هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵكی له‌رێ ی فه‌رمووده‌كانه‌وه‌ به‌هه‌ڵبه‌ستانی فه‌رمووده‌ به‌ده‌می پێغه‌مبه‌رو ده‌ستكاری كردنی)، وه‌به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ماڵه‌كه‌یشیان ده‌به‌خشی به‌ پێغه‌مبه‌ر به‌ڵام به‌دڵگرانیه‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان نایانه‌وێت هیچ شتێك ببه‌خشن به‌خودا به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌‌یه‌ چونكه‌ مه‌جبورن له‌سه‌ر به‌خشین تاوه‌كو پیلان وكاروباره‌كانیان لێ كه‌شف نه‌بێت؟ جا ئایا ده‌بینی كه‌وا خودا ئه‌مانه‌ی لێ قبوڵكردبن؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی له‌محمكی كتێبدا ده‌بینن له‌وه‌ی خودای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی: {قُلْ أَنفِقُوا طَوْعًا أَوْ كَرْهًا لَّن يُتَقَبَّلَ مِنكُمْ ۖ إِنَّكُمْ كُنتُمْ قَوْمًا فَاسِقِينَ (53) وَمَا مَنَعَهُمْ أَن تُقْبَلَ مِنْهُمْ نَفَقَاتُهُمْ إِلَّا أَنَّهُمْ كَفَرُوا بِاللَّهِ وَبِرَسُولِهِ وَلَا يَأْتُونَ الصَّلَاةَ إِلَّا وَهُمْ كُسَالَىٰ وَلَا يُنفِقُونَ إِلَّا وَهُمْ كَارِهُونَ (54)} صدق الله العظيم [التوبة].
واته‌/ بڵێ (ئه‌ی دووروه‌كان) هه‌رچی ده‌به‌خشن به ملكه‌چی یان به‌ناچاریی هه‌رگیز لێتان وه‌رناگیرێت چونکه به‌ڕاستی ئێوه گه‌لێكی فاسقن (٥٣) هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌وه‌ی که ده‌یبه‌خشن لێیان وه‌رناگیرێت چونکه ئه‌وانه باوه‌ڕیان به‌خواو به‌پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی نیه و نایه‌ن بۆ نوێژ مه‌گه‌ر به‌له‌ش به‌باری ته‌مه‌ڵی نه‌بێت ماڵ و سامانیش نابه‌خشن مه‌گه‌ر له‌کاتێکدا که ئه‌وان نابه‌دڵ و سه‌خڵه‌تن پێی.

له‌به‌رئه‌وه‌ خودا فه‌رمانی به‌پێغه‌مبه‌رو نێردراوه‌كان نه‌كردووه‌ كه‌وا خه‌ڵكی ناچاربكه‌ن له‌سه‌ر ئیمانهێنان به‌خوای میهره‌بان جا بیپه‌رستن له‌كاتێكدا رقیشیان له‌وه‌یه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی خودا هه‌رگیز ئه‌م په‌رستشه‌یان لێقبوڵ ناكات كه‌ به‌زۆر بیكه‌ن هه‌تا به‌دڵسۆزی له‌ترسی په‌روه‌ردگاری مه‌عبود نه‌بێت نه‌وه‌ك له‌ ترسی به‌نده‌كان. وه‌كو خودای گه‌وره‌ پشتراستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رمویت: {إِنَّمَا يَعْمُرُ مَسَاجِدَ اللَّهِ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَأَقَامَ الصَّلَاةَ وَآتَى الزَّكَاةَ وَلَمْ يَخْشَ إِلَّا اللَّهَ ۖ فَعَسَىٰ أُولَٰئِكَ أَنْ يَكُونُوا مِنَ الْمُهْتَدِينَ} صدق الله العظيم [التوبة:18].
واته‌/ به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌و که‌سه (به‌دڵ و به‌گیان) مزگه‌وته‌کانی خوا ئاوه‌دان ده‌کاته‌وه که باوه‌ڕی پته‌وی به‌خواو به‌رۆژی دوایی هێناوه و نوێژه‌کانی به‌چاکی ئه‌نجام داوه‌و زه‌کاتیشی ده‌رکردووه و له که‌سیش نه‌ترساوه جگه له خوای باڵا ده‌ست جا ئومێده ئه‌و جۆره که‌سانه له ڕیزی ڕێنموویی کراواندا بن.

وه‌ئه‌ی گه‌لی تایه‌فه‌ی داعشی، وه‌ئه‌ی گه‌لی سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی ئایینه‌كه‌تان به‌ش به‌ش كردووه‌ بۆ چه‌ندین ده‌سته‌ و حزبی جیاجیا، من ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی هه‌میشه‌ سورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رگیز قسه‌یه‌ك نه‌كه‌م به‌ناوی خوداوه‌ گه‌ر لێی دڵنیا نه‌بم ته‌نها هه‌ق نه‌بێت من ئه‌وه‌ بانگی ئێوه‌و بانگی سه‌رجه‌می ئه‌وانه‌ش ده‌كه‌م كه‌وا جیاوازبوون له‌ موسڵمانان ونه‌صاراو یه‌هود بۆ لای حوكم كردن به‌كتێبی خودا قورئانی گه‌وره‌ تاوه‌كو حوكم و دادوه‌ری بكه‌ین له‌نێوانتان له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی كه‌وا له‌سه‌ری جیاوازو ناكۆكن وه‌تا شان وشه‌و‌كه‌تتان یه‌ك بخه‌ین له‌دژی مه‌سیحی درۆزن و سه‌ربازه‌كانی، جا له‌خودا بترسن به‌ڵكو ره‌حمتان پێبكات.

وه‌هه‌رگیزاو هه‌رگیز سه‌رجه‌م زانایانی موسڵمانان و نه‌صاراو یه‌هود هه‌رهه‌موویان ناتوانن به‌ ده‌سه‌ڵاتی زانست به‌سه‌ر ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی له‌ قورئانی گه‌وره‌دا زاڵ بن هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێكیشیان بۆ هه‌ندێك ببن به‌ به‌سه‌رخه‌رو پاڵپشت، جائایا ئه‌مه‌ده‌زانن له‌به‌رچی؟ ئه‌مه‌ له‌ به‌رئه‌وه‌ی من ئاگادارم به‌ ‌ئایه‌ته‌ محكمه‌كانی قورئان وه‌ ئاگادارم به‌ته‌ئویلی ئایه‌ته‌ موته‌شابیهه‌كانی قورئان جا كه‌س نی یه‌ كه‌وا بێت موجاده‌له‌ و گفتوگۆم له‌گه‌ڵ بكات ئه‌وا من هه‌رده‌م ده‌تانبه‌زێنم به‌ده‌سه‌ڵاتی زانست جا من زامنی ئه‌و به‌ڵێنه‌م وه‌ هه‌ر به‌م قورئانه‌ش هیدایه‌ت ده‌ده‌م بۆ رێگای راست ودروست.

وه‌ ئه‌وا ته‌مه‌نی بانگه‌وازی مه‌هدیه‌ت بۆ هه‌موو خه‌ڵكی گه‌یشته‌ كۆتایی ساڵی ده‌یه‌م و زانایانی موسڵمانانیش وه‌ڵامی بانگه‌وازی حوكم كردن به‌كتێبی خودا قورئانیان نه‌دایه‌وه ئه‌وانه‌ی كه‌وا بروایان پێی هه‌یه‌ ته‌نها ئه‌وانه‌ نه‌بن كه‌وا خودا ره‌حمی پێكردوون! جا بۆ كوێ راده‌كه‌ن له‌ده‌ست سزای رۆژه‌ ناسۆره‌كه‌ كه‌وا له‌ به‌رده‌رگای هاتنیه‌تی به‌هه‌ساره‌ی سزا؟ ئه‌وه‌ی ناوتان لێیناوه‌ هه‌ساره‌ی ده‌یه‌م نیبیرۆ، كه‌ بریتی له‌هه‌مان هه‌ساره‌ی سه‌قه‌ر كه‌وا خودا توشتان ده‌كات به‌ناردنی دوكه‌ڵێكی ئاشكرای یه‌كێك له‌نیشانه‌ گه‌وره‌كانی قیامه‌ت و دواتر سزایه‌كه‌ی هه‌رهه‌مووتان ده‌گرێته‌وه‌، جا بۆكوێ ده‌رۆن ئه‌ی گه‌لی پشتهه‌ڵكه‌ران له‌بانگه‌وازی حوكم كردن بۆ لای خودای تاك وبێشه‌ریك؟ وه‌ هیچ له‌سه‌ر ئیمام مه‌هدی ناصر محمد نی یه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌وا حوكمی خواتان بۆ ده‌ربێنێت له‌محكمی قورئاندا گه‌ر ئێوه‌ پێ ی باوه‌ردارن، جا وه‌ڵامی بانگه‌وازكار ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی بده‌نه‌وه‌. ‌

له‌وه‌یه‌ داعشی بیه‌وێت بڵێت: "له‌سه‌رخۆ ئه‌ی ناصر محمد، ئه‌وه‌ چۆن به‌خۆت ده‌ڵێی ‌ ئیمام مه‌هدیم له‌ كاتێكدا ئێمه‌ بروامان وایه‌ كه‌وا ناوی ئیمام مه‌هدی (محمد بن عبد الله) یه‌ وه‌كو فه‌رمووده‌كه‌ی محمد پێغه‌مبه‌ری خودا ده‌رباره‌ی ناوی ئیمام مه‌هدی پشتراستی ده‌كاته‌وه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا عليه الصلاة والسلام فه‌رموویه‌تی: [يواطئ اسمه اسمي]، ئا له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئێمه‌ بروامان وایه‌ كه‌وا ناوی ئیمام مه‌هدی وه‌كو ناوی پێغه‌مبه‌ره‌". جا له‌پاش ئه‌وه‌ ئیمام مه‌هدی حوجه‌و به‌ڵگه‌ به‌سه‌ر ئه‌و پرسیاركارانه‌دا‌ ده‌هێنێته‌وه‌و ده‌ڵێم: ئای عه‌جه‌ب له‌زانایانی ئومه‌ت له‌كاتێكدا كه‌وا به‌وپه‌ری دڵنیایی یه‌وه‌ ده‌زانن تواطؤ مه‌به‌ستی له تطابق نی یه‌؛ به‌ڵكو مه‌به‌ست له تواطؤ رێككه‌وتن (توافق) ـه‌ وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌وه‌ش ده‌زانن ئینجا هه‌ر دێن و ناوی ئیمام مه‌هدی ده‌كه‌ن به مطابقی ناوی پێغه‌مبه‌ر‌‌!
جا له‌پاش ئه‌وه‌ حوجه‌ و به‌ڵگه‌یان به‌سه‌ردا ده‌هێنینه‌وه‌ به‌هه‌ق و ده‌ڵێم: به‌دڵنیایی یه‌وه التواطؤ له‌ لوغه‌تدا مه‌به‌ستی پێی التوافق ــه‌ به‌و مانایه‌ی ناوی محمد دێت به‌رێككه‌وتوویی له‌گه‌ڵ ناوی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد (به‌سه‌رخه‌ری محمد)، وه‌ خودا رێككه‌وتنه‌كه‌ی بۆ ناوی محمد له‌ناوه‌كه‌مدا له‌ناوی باوكم داناوه‌ ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چونكه‌ خودا ئیمام مه‌هدی نانێرێت به‌ پێغه‌مبه‌رێتی؛ به‌ڵكو خودا مه‌هدی چاوه‌رێكراو ده‌نێرێت به‌ به‌سه‌رخه‌ری محمد (‌ناصرَ محمد) به‌ مانای به‌ به‌سه‌رخه‌ر بۆ محمد پێغه‌مبه‌ری خودا صلّى الله عليه وآله وسلم، وه‌ هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش بانگتان ده‌كه‌م بۆ به‌دواكه‌وتنی مه‌نهه‌جی نبووه‌تی یه‌كه‌م كتێبی خوداو سوننه‌تی نه‌به‌وی هه‌ق جا ئه‌مانه‌ هه‌ردووكیان له‌لایه‌ن خوداوه‌ن مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌و فه‌رموودانه‌ نه‌بن كه‌وا مخالف ودژن به‌محكمی قورئان جا بزانن ئه‌م فه‌رموودانه‌ له‌لایه‌ن غه‌یری خوداوه‌ن واته‌ له‌لای شه‌یتانی نه‌فره‌ت لێكراوه‌وه‌ن. وه‌كو ئه‌م فه‌رمووده‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌ی گوایه‌ له‌پێغه‌مبه‌ره‌وه‌یه صلى الله عليه وآله وسلم كه‌ده‌ڵێت:‌ [أمرت أن أقاتل الناس حتى يشهدوا أن لا إله إلا الله وأن محمدًا رسول الله، ويقيموا الصلاة، ويؤتوا الزكاة، فإذا فعلوا ذلك عصموا مني دماءهم وأموالهم إلا بحق الإسلام، وحسابهم على الله] انتهى.

به‌ڵام ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه‌یه‌ نه‌وه‌ك له‌لایه‌ن خودای میهره‌بانه‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی مخالف و دژه‌ به‌محكمی قورئان وه‌ له‌نێوانی ئه‌وو نێوان محكمی قورئاندا جیاوازیه‌كی زۆر هه‌یه‌، جا وه‌رن با ناموس و رێساو قانونه‌كه‌ جێبه‌جێبكه‌ین له‌كتێبدا بۆ كه‌شفكردنی فه‌رمووده‌ درۆینه‌كان به‌زمانی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ وه‌كو خودای گه‌وره‌ پشتراستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ ۖ وَاللَّهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ ۖ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّهِ وَكِيلًا (81) أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا (82)} صدق الله العظيم [النساء].
واته‌/ (دووڕووه‌کان کاتێک لای تۆن) ده‌ڵێن: ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارین به‌ڵام کاتێک لای تۆ هه‌ستان و دوورکه‌وتنه‌وه‌ ده‌سته‌یه‌کیان قسه‌کانی تۆ زۆر بەنھێنی و بەپیلانێکی تۆکمەوە ده‌گۆڕن و ئه‌وه ناڵێن که تۆ وتوته‌ جا ئه‌وه‌ی هه‌ڵی ده‌به‌ستن و (پیلانی بۆ ده‌کێشن) خوا تۆماری ده‌کا، که‌واته گوێ به‌وانه مه‌ده و پشت به خوا ببه‌سته ته‌نها خوات به‌سه که یارو یاوه‌رت بێت.(٨١) ئه‌وه بۆ ئه‌وانه سه‌رنجی قورئان ناده‌ن و لێکی ناده‌نه‌وه‌و لێی وردنابنه‌وه‌ خۆ ئه‌گه‌ر له لایه‌ن که‌سێکی تره‌وه بوایه جگه‌ له خوا بێگومان جیاوازی و دژایه‌تیه‌کی زۆریان تێدا ده‌دۆزیه‌وه‌ (٨٢).

جا له‌میانه‌ی ئه‌مه‌دا حوكمی هه‌قی خودای لێده‌رده‌هێنین به‌وه‌ی كه‌وا فه‌رمووده‌كانی نه‌به‌ویش له‌لایه‌ن خوداوه‌ن به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ هه‌یه‌ كه‌وا نه‌پارێزراون له‌ده‌سكاری و ته‌حریف و ته‌زیف وه‌كو قورئانی گه‌وره‌ كه‌وا خودا پاراستوویه‌تی، وه‌هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش خودا محكمی قورئانی گه‌وره‌ی كردوه‌ به‌ مه‌رجه‌ع و زاڵی كردووه‌ به‌سه‌ر فه‌رمووده‌كانی نه‌به‌ویدا، وه‌ خودا ئاگاداری كردوون كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر فه‌رمووده‌یه‌كتان بینی مخالف بوو به‌محكمی قورئانی گه‌وره‌ ئه‌وا بزانن كه‌وا به‌دڵنیایی یه‌وه‌ ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌ له‌لایه‌ن غه‌یری خوداوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رمووده‌ی هه‌ڵبه‌ستراو به‌ناوی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌یوتووه‌ ئه‌وا حه‌تمه‌ن دواتر له‌نێوانی ئه‌م فه‌رمووده‌و نێوان محكمی قورئان ده‌بینن جیاوازیه‌كی زۆر هه‌یه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك. هه‌ر‌وه‌كو ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌‌ كه‌ (متفق علیه‌) ــه‌ له‌نێوان زانایانی موسڵمانان به‌ بوختان و درۆ به‌ده‌می پێغه‌مبه‌ره‌وه عليه الصلاة والسلام كه‌ ‌هه‌رگیز ئه‌و شتی وای نه‌فه‌رمووه‌، جا ئایا ئه‌و چۆن ئه‌م فه‌رمانه‌ دێنێت به‌زۆرلێكردنی خه‌ڵكی تاوه‌كو ئیمان بێنن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌وا خودای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:‌ {لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنْ الغَيِّ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدْ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى لَا انفِصَامَ لَهَا وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ(256)} صدق الله العظيم؟
واته‌/ به‌هیچ جۆرێك زۆر کردن نیه (دینداری به‌زۆر نابێت بکرێت و دین به‌زۆر نادرێت به‌سه‌ر که‌سدا) چونکه به‌ڕاستی ڕێبازی چاك و دروست ڕوون و ئاشکرا بووه و جیابۆته‌وه له گومڕایی و سه‌رکه‌شی جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی نه‌بێت به تاغوت و باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنێت به‌خوا جا بێگومان ئه‌وکه‌سه ده‌ستی گرتووه به به‌هێزترین هۆکاری ڕزگارییه‌وه‌ شوێن دامه‌زراوترین بیروباوه‌ڕ که‌وتووه‌ که هیچ پسان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌کی بۆ نی یه و هه‌میشه پته‌و و دامه‌زراوه‌ خوای گه‌وره‌ش بیسه‌رو زانایه‌.
وه‌م خالفی ئه‌وه‌ش كه‌ خودای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: {فَهَلْ عَلَى الرُّسُلِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ (35)} صدق الله العظيم؟
واته‌/ جا مه‌گه‌ر ئایا ئه‌رکی سه‌رشانی پێغه‌مبه‌ران هه‌ر ئه‌وه نیه که ئایینی خوا به ڕوونی ڕابگه‌یه‌نن؟.
وه‌ مخالفی ئه‌وه‌ی كه‌ خودای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: {وَقُلِ الحقّ مِنْ رَبِّكُمْ فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا وَإِنْ يَسْتَغِيثُوا يُغَاثُوا بِمَاءٍ كَالْمُهْلِ يَشْوِي الْوُجُوهَ بِئْسَ الشَّرَابُ وَسَاءَتْ مُرْتَفَقًا} صدق الله العظيم؟
واته‌/ پێیان بڵێ حه‌ق هه‌ر ئه‌وه‌یه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆتان ڕه‌وانه‌کراوه‌، جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با باوه‌ڕ بهێنێت و ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با کافرو بێ باوه‌ڕ بێت بێگومان ئێمه دۆزه‌خێکمان ئاماده کردووه بۆ سته‌مکاران که له هه‌موولایه‌که‌وه ده‌وره‌یان ده‌دات و دیواری بڵێسه‌ی ئابڵوقه‌ی داون خۆ ئه‌گه‌ر هاوار بکه‌ن له ئازارو تینویه‌تیدا ئه‌وه ئاو ده‌درێن به ئاوێکی گه‌رمی پیس و بۆن ناخۆش ئه‌وه‌نده‌ش گه‌رمه ده‌م و چاویان هه‌ڵده‌کوڕوزێنێت و ده‌یبرژێنێت ئای که چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌کی تاڵ و ناخۆشه‌ چه‌نده جێگه‌و ڕێگه‌یه‌کی پڕ له ئازاره‌.
وه‌ مخالفی ئه‌وه‌ش كه‌ خودای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: {إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ (27) لِمَن شَاء مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ (28) وَمَا تَشَاؤُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ (29) صدق الله العظيم.
واته‌/ وه‌ئه‌م قورئانه گوفتاری شه‌یتانی نه‌فرین لێکراو نیه‌ (٢٥) ئیتر بۆ کوێ ده‌چن و ڕوو ده‌که‌نه کوێ (٢٦) ئه‌م قورئانه ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ سه‌رجه‌می هه‌موو جیهان (٢٧) بۆ ئه‌وانه‌تان که ده‌یانه‌وێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرنه‌به‌ر (٢٨) ویستی ئێوه‌ش نایه‌ته دی له‌وه‌ی ده‌تانه‌وێت مه‌گه‌ر کاتێك خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیان بیه‌وێت (٢٩).
وه‌ مخالفی ئه‌وه‌ش كه‌ خودای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: {وَإِنْ مَا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ الَّذِي نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِنَّمَا عَلَيْكَ الْبَلَاغُ وَعَلَيْنَا الْحِسَابُ} صدق الله العظيم.
واته‌/ جا ئه‌گه‌ر هه‌ندێ له هه‌ڕه‌شه‌کانی خۆمانیان بۆ پێش بهێنین و نیشانت بده‌ین یاخود بتمرێنین و سه‌رئه‌نجامی ئه‌وان نه‌بینیت خه‌فه‌ت مه‌خۆ چونکه به‌ڕاستی تۆ ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ت له‌سه‌ره‌ لێپرسینه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌.

جا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌وا ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ مخالف و دژه‌ له‌گه‌ڵ زۆرێكی ئایه‌ته‌ محكمه‌ روون وئاشكراكان بۆ زانایانی ئومه‌ت وموسڵمانان به‌گشتی جا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بینن متفق علیه‌ ــیه‌ له‌لایه‌ن زانایانی ئومه‌ت به‌بێ جیاوازی! جا چۆن به‌م شێوه‌یه‌ خۆیان و ئومه‌ته‌كه‌یشیان گومراكردووه‌؟ جا سه‌یری ئیتیفاقی نێوان ریوایه‌تكاره‌كان بكه‌ن له روانگه‌ی ‌راستی ودروستی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌وه‌:‌
عن ابن عمر رضي الله عنهما أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: [أمرت أن أقاتل الناس حتى يشهدوا أن لا إله إلا الله وأن محمدا رسول الله و يقيموا الصلاة و يؤتوا الزكاة فإذا فعلوا ذلك عصموا مني دمائهم وأموالهم إلا بحق الإسلام و حسابهم على الله تعالى] متفق عليه.

ئای بۆ ئه‌م دۆراویه‌‌ ئای بۆ ئه‌م حه‌سره‌ته‌! چۆن به‌دوای فه‌رمووده‌یه‌كی هه‌ڵبه‌ستراو به‌ ناوی خوداو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ون كه‌ له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌ به‌شه‌ره‌كانه‌وه‌یه‌ و سه‌نه‌دیان كردوون‌ به‌ناوی ریوایه‌تكارێك؟ له‌وه‌یه‌ كه‌ ریوایه‌تكاره‌كانیش وایان نه‌وتبێت پاشان به‌وانتان داون‌. وه‌ گه‌ر هاتوو له‌وانیش بوون ئه‌وا به‌ڵكو ئه‌وان گومانێكیان لێی هه‌بوبێت به‌وه‌ی كه‌وا ئایا ‌ده‌بێت له‌لای پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ بێت وه‌ دركیان به‌وه‌ نه‌كردبێت‌ كه‌وا ئه‌مه‌ فه‌رمووده‌یه‌كی هه‌ڵبه‌ستراوه‌ به‌ حیكمه‌تێكی شه‌یتانی ئه‌مه‌ش تاوه‌كو خه‌ڵكی هه‌رهه‌مووی جه‌نگ رابگه‌یه‌نن له‌دژی ئیسلام وموسڵمانان به‌هۆی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی دواتر ده‌ڵێن: "گه‌ر هاتوو بنه‌بریان نه‌كه‌ین ئه‌وا دواتر ئه‌وان ناچارمان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی برۆینه‌ ناو ئایینه‌كه‌یان به‌هۆی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌وه‌ وه‌ناچارمان ده‌كه‌ن كه‌وا نوێژی ئه‌وان بكه‌ین وه‌ رۆژووی ئه‌وان بگرین یان ئه‌وه‌تا خوێنمان ده‌رێژن و ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ وسامانماندا داده‌گرن و ته‌حه‌ددای ‌ئافره‌ت ومنداڵه‌كانمان ده‌كه‌ن". جا ئه‌مه‌ بریتی یه‌ له‌حیكمه‌ته‌ پیسه‌كه‌ی شه‌یتان له‌هه‌ڵبه‌ستانی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌، ئه‌مه‌ش بۆهیچ نی یه‌ مه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بێباوه‌ره‌كان بكات به‌یه‌ك ده‌ست له‌سه‌ر شه‌ری موسڵمانان. وه‌ ریواتكاره‌كه‌ش له‌ مه‌كرو پیلانی ئه‌م فه‌رمووده‌ شه‌یتانی یه‌ تێنه‌گه‌یشتووه.‌

به‌هه‌ر حاڵ، ئێمه‌ ته‌عن له‌هیچ یه‌كێك له‌ ریوایه‌تكاره‌كان بۆ فه‌رمووده‌كان ناده‌ین: به‌ڵكو ئیمام مه‌هدی ناصر محمد دێت وه‌ری ده‌گرێت جا به‌ محكمی كتێبه‌كه‌ی خودا قورئانی گه‌وره‌ی نیشان ده‌دات پاشان ئه‌وه‌ی هه‌ڵبه‌ستراوه‌ به‌ محكمی كتێبه‌كه‌ی خودا پوچه‌ڵی ده‌كاته‌وه به‌ به‌تاڵ كردنه‌وه‌ی وهیچیش گوێم لێ ی نی یه‌ وه‌ ئیمام مه‌هدیش هیچی بۆنی یه‌ له‌سه‌ر زانایانی موسڵمانان جگه‌ له‌یه‌ك مه‌رج نه‌بێت به‌ ته‌نها ئه‌ویش قبوڵی ئه‌وه‌ بكه‌ن كه‌وا خودا دادوه‌ری بكات له‌نێوانیان له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی كه‌وا له‌سه‌ری جیاوازو ناكۆكن له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ له‌سه‌ر ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی نی یه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌وا حوكمی خواتان بۆ ده‌ربهێنێت له‌محكمی قورئانی گه‌وره‌دا جا گه‌ر من نه‌متوانی ئه‌وه‌ بكه‌م له‌نێوانتان ئه‌وا من ئیمام مه‌هدی چاوه‌رێكراو به‌سه‌رخه‌ری محمد ناصر محمد نیم جا ئه‌مه‌ له‌نێوانی من وئێوه‌دا‌یه‌.‌

وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين ..
براتان ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی.
ـــــــــــــــــــــ

ملاحظة: إلى كافة الأنصار السابقين الأخيار العاملين على نشر الدعوة المهديّة الليل والنّهار وهم لا يسأمون عليكم بتبليغ هذا البيان ما استطعتم في مواقع البشر وبكل حيلةٍ ووسيلةٍ لأهميته الكبرى.

رابط البیان الأصلي
http://www.mahdi-alumma.com/showthread.php?t=19508