ئیمام ناصر محمد يه‌مانی
24 - 11 - 1436 ك
08 - 09 - 2015 مـ
09:43 ئێواره‌
ــــــــــــــــــــــ

لە ئیمام مەهدی چاوەروانکراو بۆ سەرجەمی بەشەر بەموسڵمان وکافرەوە، ببن بەخاوەن ژیری وهۆشمەندەکان جا گوێ لەقسەو گوفتار بگرن بەر لەوەی حوکم و بریار بدەن پاش ئەوەش بەدوای چاکترین و راسترینی بکەون ..

بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة الأنبياء والمرسلين من أوّلهم إلى خاتمهم محمد رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم وجميع المؤمنين في كلّ زمانٍ ومكانٍ إلى يوم الدين، أمّا بعد..

ئەی کۆمەلانى بەشەر، من ئیمام مەهدی چاوەروانکراو جێنشینی خودام بەهەق بەسەرتانەوە وه‌مژدەشتان پێدەدەم بەوەی کەوا خودا پشتگیری کردووم بەتەواوی بەگەورەترین ئایەت ونیشانە لەکتێبدا ئەویش بریتی یە لەحەقیقەتی ناوی هەرەگەورەی خودا کەوا دادەبەزێتە سەر دڵەکانتان، وە هەرگیزاوهەرگیز هیچ کەسێك بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە نازانێت من ئیمام مەهدی چاوەرێکراوم مەگەر تەنها ئەوانە نەبن کەوا حەقیقەتی ناوی هەرەگەورەی خودا دادەبەزێتە سەر دلەکانیان، ئەمانەش بریتین لەخودی ئەوگەلەی کەوا خودا خۆشیانی دەوێن وئەوانیش خودایان خۆشدەوێت ئەوانەی کەوا خودا بەڵێنی پێداون لەمحکمی کتێبەکەی لەو فەرموودەیەی خودای تعالی:
{يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا مَنْ يَرْتَدَّ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللَّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ أَذِلَّةٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الْكَافِرِينَ يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَلَا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لَائِمٍ ذَلِكَ فَضْلُ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ(54)} صدق الله العظيم [المائدة].
واتە/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ هه‌ر که‌س له ئێوه له ئاینەکەی وه‌رگه‌ڕێت ئه‌وا له ئاینده‌دا خوا که‌سانێک ده‌هێنێت خودا خۆشی ده‌وێن و ئه‌وانیش ئه‌ویان خۆش ده‌وێت و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو به‌سۆزن بۆ ئیمانداران و سه‌ربڵندو بەعیززەت ونه‌خۆرو ده‌روون به‌رزن به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا (لەشەیتانە بەشەرەکان) له پێناو ڕێبازی خواداو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن و خه‌بات ده‌که‌ن و تێده‌کۆشن ( بەبەکارھێنانی ھەموو ھۆکارێک) له لۆمه‌ی لۆمه‌که‌رانیش ناترسن ئه‌مه‌ش فه‌زڵ و ڕێزی تایبه‌تی خوایه که ده‌یبه‌خشێت به هه‌ر که‌سێک که بیه‌وێت خواش فراوانگیرو زانایه.

وە هەر کەسێک لەو گەلەبێت کە خودا خۆشیانی دەوێن وئەوانیش خودایان خۆشدەوێت ئەوا سوێند بەپەروەدگاری ئاسمانەکان وزەوی دەخۆم وە بەپەروەردگاری ئەوەشی کە لەنێوانیاندایە بە پەروەردگاری عەرشی گەورە کەوا ئەوانە هەرگیز رازی نابن بەمەلەکوتی پەروەردگارەکایان لەئاخیرەتدا هەتا پەروەردگارەکەیان رازیدەبێت لەنەفسی خۆی بەوەی چیتر نەبەحەسرەت نەخەفەتبار بێت.

لەوەیە یەکێک لەزانایانی ئومەت بیەوێت بڵێت: "لەخوا بترسە ئەی ئەوکەسەی کە ئیدیعا و بانگه‌شه‌ی ئەوە دەکەی ئیمام مەهدی چاوەروانکراوی چۆن وەسفی حاڵی خودا دەکەی بەحەسرەت و خەفەتباری لەسەر ئەوانەی کەوا زولم وستەمیان لەخۆیان دەکرد؟".جا له‌پاش ئەوە ئیمام مەهدی رەددی ئەم پرسیارکارانە دەداتەوەو دەلێم: "بە ڵکو حەسرەتی خەفەتباری لەنەفسی خوادا هەرگیزاوهەرگیز روونادات هەتا حەسرەتی پەشیمانی لەنەفسی ئەواندا روونەدات لەسەر ئەو لادان وسەرپێچیانەی لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان دەیانکرد لەدوای ئەوەی خودا بەهیلاکی بردوون وە سەرەنجامی کاروکردەوەکانیان چەشت و خودا سزایەکی بەئێشی پێ چەشتن، وە لەکاتێکیشدا خودا زوڵم وستەمیشی لێنەکردوون بەڵکو ئەوان خۆیان ستەمیان لەخۆیان دەکرد. بەڵام سیفەتی رەحمەت لە نەفسی خودای ارحم الراحمین لەبیرمەکەن.

جا وەرە ئەی شێخی بەرێز با نمونەیەکت لەسەرئەوە بۆ بێنینەوە جا گەر هاتوو کورەکەت سەرپێچی فەرمانتی کرد بەدرێژایی تەمەنی هەتا مردن جا مرد لەدوای ئەوەش بینیتەوە لە رۆژی قیامەتدا هاواری دەکرد لەئاگری جەهەننەم بە پەشیمانی و متحسری لەسەر ئەو لادانانەی دەیکرد لە فەرمانی پەروەردگارەکەی و باوکی جا دەبێت حاڵت چۆن بێت ئەی باوکی میهرەبان؟ جا سوێند بەخوا هەرگیز ئاسوده‌ و خۆشحاڵ نابیت بە نیعمەتەکانی بەهەشت و حۆریە چاوگەشەکان لەکاتێکدا واگوێت لەرۆڵەکەتە هاواردەکات لەئاگری جەهەننەمدا لەدوای ئەوەی کەوا زانیوتە ئەو زۆر بەتوندی پەشیمانە لەسەر ئەو گوناهو سەرپێچیانەی دەیکرد لەفەرمانی پەرەوردگارەکەی و باوکیدا، جا دەی وەڵامم بدەرەوە دواتر حاڵت چۆنە ئەی باوکی میهرەبان؟ جا کەمێک بیربکەرەوەو تەسەووری ئەو مەوقیفە بکە هەتاکو هەست بەرەحمەت دەکەی لەدڵتدا بۆ رۆڵەکەت، جا لەپاش ئەوە بیردەکەیەوە ئینجا دەڵێ ی: "جا ئەگەر ئەوە دواتر حاڵی من بێت لەسەر رۆڵەکەم ئەی دەبێت حاڵی ئەو کەسە چۆن بێت کەوا بەرەحمترە بۆ بەندەکانی لەعەبدوبەندەکانی کە خودای ارحم الراحمینە؟. جا ئایا دەبێت ئەو بەهەمان شێوە متحسرو خەفەتباربێت؟ جا ئایا دەتوانیت دەربارەی حاڵی خودای ارحم الراحمین هەواڵمان بدەیێ ئەی ئیمام مەهدی، جا ئایا ئەو بەراستی دواتر متحسرو خەفەتبار دەبێت لەسەر ئەو بەندانەی کەوا ستەمیان لەنەفسی خۆیان کردووە جا خودا بەهیلاکی بردوون ئینجا ئەوانیش پەشیمان بوونەتەوە لەسەر ئەو لادان وسەرپێچیانەی دەیانکرد لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان؟".جا لەپاش ئەوە ئیمام مەهدی رەددی ئەم پرسیارکارانە دەداتەوەو دەڵێم: جا من چوزانم چ لەنەفسی پەرەوردگارەکەمدا هەیە و چی دەگوزەرێت! بەڵکو بەحەسرەت و خەفەتباری خودام زانیوە لەرێی خەبەرێکی رەببانی کەوا خودا لەمحکمی کتێبەکەیدا دایبەزاندووە تاوەکو دەربارەی حاڵی خۆی بەبەندەکانی بڵێت کەوا متحسرو خەفەتبارە لەسەر ئەو بەندانەی کەوا خودا بەهیلاکی بردوون جا ئەوان گەیشتوون بەو راددەیەی بەحەسرەت و پە شیمان بن لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی دەیانکرد لەفەرمانی پەروەردگارەکه‌یان، وە سوپاس بۆ ئەو خودایەی کەوا خەبەروهەواڵەکەی دەربارەی حاڵی خودای ارحم الراحمین بۆ دابەزاندوون لەمحکمی کتێبەکەیدا لەو فەرموودەیەی خودای تعالی: {وَمَا أَنْزَلْنَا عَلَىٰ قَوْمِهِ مِنْ بَعْدِهِ مِنْ جُنْدٍ مِنَ السَّمَاءِ وَمَا كُنَّا مُنْزِلِينَ ﴿٢٨﴾ إِنْ كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِمْ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُمْ مِنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِنْ كُلٌّ لَمَّا جَمِيعٌ لَدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].
واتە/ خوا ده‌فه‌رموێت وه‌نه‌بێت هیچ له‌شکرێکمان له ئاسمانه‌وه ناردبێته خواره‌وه بۆ سه‌ر قەومەکەی وه‌نه‌بێت هیچ له‌شکرێکمان ڕه‌وانه کردبێت بۆ له‌ناو‌بردنیان (٢٨) به‌ڵکو ته‌نها گرتنێکی به‌هێز نه‌بێت هیچی تر نه‌بوو جا ئه‌وان ده‌ستبه جێ مردن خامۆش بوون (٢٩) ئای حەسرەت و خەفەتباری بۆ سه‌ر ئه‌و به‌ندانه‌ هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نایه‌ت که ئه‌وان گاڵته‌ی پێنه‌که‌ن (٣٠) ئا ئه‌وه سه‌رنجیان نه‌داوه کە چه‌نده‌ها قەرنی پێش ئه‌مانمان له‌ناو بردووه‌ خۆ هه‌رگیز ئەوان ناگه‌رێنه‌وه ناویان (٣١) که‌سیان نی یه له‌وانە کە لای ئێمه به کۆمه‌ڵ ئاماده‌ نه‌کرێن (٣٢).

جا ئەی برایانی ئیمام مەهدی چاوەرێکراو لەخوێندا هەرهەموو بەشەر لەحەواو ئادەم، هەرکەسێکتان ئیمانی بەوە هەیە کەوا خودا بەراستی ارحم الراحمینە ئەوا با لەعەقڵی خۆی بپرسێت ئەویش بەهەق وەڵامی دەداتەوە بەوەی کەوا بێگومان خودا گەر بەراستی ارحم الراحمینە جا لەبەرئەوەی بەندەکانی پەشیمان بوونەتەوە ومتحسرن لەسەر ئەو لادان وسەرپێچیانەی دەیانکرد لەفەرمانی پەروەدگارەکەیان جا گەر ئەوە حاڵیان بێت ئەی دەبێت حاڵی خودای ارحم الراحمین چۆن بێت!

لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "جا لەبەر چی خودا رەحمیان پێناکات مادام بەحەسرەت و خەفەتبارە لەسەریان؟" . جا پاش ئەوە وەڵامی ئەم پرسیارکارانە دەدەینەوە بەحەق و دەڵێین: ئەمە لەبەر ئەوەی ئەوان هێشتا هەر زوڵم و ستەم لەنەفسی خۆیان دەکەن بە یەئس و بێئومێدو بێ هیوا بوونیان لە رەحمەتی پەروەردگارەکەیان ودەڵێن: {سَوَاءٌ عَلَيْنَا أَجَزِعْنَا أَمْ صَبَرْنَا مَا لَنَا مِنْ مَحِيصٍ ﴿٢١﴾} [إبراهيم]
واتە/ ئێستاش بۆ ئێمه چوونیه‌كه‌ هاوارو ئاهو ناڵه بکه‌ین یان دان به‌خۆماندا بگرین چارمان نیه و ڕزگار بوونمان ئەستەمە.
وەهەشیانە دەگەرێت بۆ شەفاعەتکارەکان تا شەفاعەتی بۆ بکات لەبەردەمی پەروەردگارەکەی جا دەڵێت: {فَهَلْ لَنَا مِنْ شُفَعَاءَ فَيَشْفَعُوا لَنَا أَوْ نُرَدُّ فَنَعْمَلَ غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ} [الأعراف]
واتە/ ،ئایا ئه‌وه تكارو شه‌فاعه‌تكارێك نیه تکاو شه‌فاعه‌تمان بۆ بکات یاخود بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دنیاو کارو کرده‌وه‌ی چاک بکه‌ین نه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌وسا ده‌مانکرد.
وە ئەوانی تر داوای گەرانەوە (بۆ دنیا) دەکەن تاکو ئەو کاروکردەوانە بکەن کە نەیانکردووە وە بەداخەوە داوای رەحمەت لەخودا ناکەن بەگومانی ئەوەی تازە نایانخاتە بەهەشتەکەی تەنها بەهۆی کاروکردەوەکانیان نەبێت؛ بەڵکو ئەو کاروکردەوە چاکانە تەنها هۆکارێکن بۆ رەحمەتی خودا، بەڵام ئەوان رێزی پەروەردگارەکەیان نەگرتووە بەو شێوەیەی کەوا شایانیەتی!

بەهەر حاڵ دەگەرێینەوە بۆ حەقیقەتی ئەو قەوم و گەلەی کەوا خودا خۆشیانی دەوێن وئەوانیش خودایان خۆشدەوێت؛ جا ئەوانە لەبەر ئەوەی کەوا پەروەردگارەکەیان بەراستی خۆشدەوێت لەهەموو شتێک زیاتر لە وجود کە پەوەردگاری وجودە خۆشەویسترین شت لەلایان، جا لەبەر ئەوەی ئەوان بەگەورەیی حەسرەت و خەفەتباری خودایان زانیوە لەسەر ئەو بەندانەی کەوا ستەمیان لەنەفسی خۆیان دەکرد جا لێرەدا ئەو گەلەی کەوا خودا خۆشیانی دەوێن و ئەوانیش خودایان خۆشدەوێت دەڵێن: "جا مادام بەراستی بۆمان روونبوویەوە کەوا بێگومان پەروەردگارەکەمان متحسرو خەفەتبارە جا چی لەنیعمەتەکانی بەهەشت بکەین لەکاتێکدا پەروەردگارەکەمان متحسرو خەفەتبار بێت؟ جا سوێند بەپەروەردگاری ئاسمان و زەوی پەروەردگاری هەرهەموو مەلەکوت هەرگیزاوهەرگیز قەت رازی نابین هەتا ئەو کاتەی پەروەردگارەکەمان رازی دەبێت لەنەفسی خۆی چیتر نەخەفەتبار بێت نەمتحسر جا هەرچی نیعمەتی بەهەشتە با نەمێنێت و نامانەوێت هەتا نیعمەتە هەرە گەورەکە نەیەتە جێ بەراوورد لەگەڵ نیعمەتەکانی بەهەشت (کە رازی بوونی خودایە لەنەفسی خۆی)؛ ئەمه‌ش رازی بوونی خودایه‌ لەسەر بەندەکانی".جا له‌ دوای ئەوە حەقیقەتی بەیانی ئەو فەرموودەیەی خودای تعالی دەزانن کەدەفەرموێت: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ ۚ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (72)} صدق الله العظيم [التوبة].
واتە/ خوای گه‌وره به‌ڵێنی داوه به ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان، به‌وه‌ی که به‌هه‌شتانێکیان پێ ده‌به‌خشێت که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێریاندا ده‌ڕوات بە ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها جێگه و ڕێگه و کۆشک و ته‌لاری خۆش و ڕازاوه‌ی تایبه‌تی له به‌هه‌شتداو له‌ناو باخی چڕوپڕی عه‌دن دا وە ڕازی بوونێک لەخوداوە کە گەورەترە ( له هه‌موو نازو نیعمه‌ته‌کان به‌نرخترو گرنگتره‌) ئه‌وه سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه‌،

ئەگینا سوێند بەو خودایەی کەوا هیچ خودایەکی تر نی یە جگە لەئەو وە هیچ پەرستراوێک نی یە جگە لەئەو هەرکەسێک لەو گەل وقەومە بێت کەخودا خۆشیانی دەوێن و ئەوانیش خودایان خۆشدەوێت ئەوا ئێستا تەئویل و لێکدانەوەی ئەو ئایەتە دەبینن لەدڵیاندا بەوەی کەوا رازی بوونی نەفسی پەروەردگارەکەیان لەسەر عەبدوبەندەکانی بەراستی گەورەترین نیعمەتە بەراوورد لەگەڵ نیعمەتەکانی بەهەشت جا دەڵێن: "چۆن ئاسوودەو بەختەوەربین بەنیعمەتەکانی بەهەشت لەکاتێکدا پەروەردگارەکەمان خۆشەویسترین شت لەنەفسمان متحسرو خەفەتباربێت؟". هەر لە بەرئەوە سوێندی بەحەق دووبارە دەکەینەوە بەسوێندی ئیمام مەهدی چاوەرێکراو بەخودای تاک و زاڵ و بەدەسەڵات نەوەک بەسوێندی کەسێکی کافروفاجر:
بەوەی کەوا پەروەردگارەکەیان هەرگیزاو هەرگیز بەمەلەکوتی نیعمەتەکانی بەهەشت رازیان ناکات لە رۆژی قیامەتدا هەتا پەروەردگارەکەیان لەنەفسی خۆی رازی دەبێت چیتر نەمتحسر نەخەفەتبار.

لەوەیە یەکێک لەزانایانی موسڵمانان بیەوێت بڵێت: "ئەی مەهدی چاوەرێکراو، ئەی ئایا خودا بەسەرهەموو شتێکدا بەتوانا نی یە؟ جا ئەمە واتە خودا بەتوانایە لەسەر رازیکردنیان لەبەرئەوەی خودا بەسەر هەموو شتێکدا بەتوانایە" .جا پاش ئەوە مەهدی چاوەروانکراو رەددی سەرجەمی ئەو پرسیارکارانە دەداتەوەو دەڵێم: اللهم بەڵێ من باوەردارم بەوەی کەوا قودرەت و توانای خودا سنوری بۆ نی یە، بەڵام شایەدیش دەدەم بەخودا بەشەهادەی حەقی یەقین بەوەی کەوا سوربوون و پێداگیری ئەو قەوم و گەلەی خودا خۆشیانی دەوێن و ئەوانیش خودایان خۆشدەوێت بەهەمان شێوە سنوری نی یە بۆ سوربوون و پێداگیریان وەکو چۆن قودرەت و توانای خودا سنوری بۆ نی یە! جا ئایا لەهەواڵەکە گەیشتن؟ جا چەندە گەورەیە پەشیمانی ئەوانەی کەوا خودا ئاگادریکردن بەسەر دەعوەو بانگەوازەکەی ئیمام مەهدی چاوەروانکراو لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن و نەشبوون بەوانەی شوێنی دەکەون جا گەورەترین تەکریم ورێزیان لەکیس خۆیاندا لەو رۆژەی کەوا خەڵکی هەڵدەستنەوە بۆ خودای رب العالمین لەبەر ئەوەی ئەو قەوم وگەلەی کەوا خودا خۆشیانی دەوێن و ئەوانیش خودایان خۆشدەوێت بریتین لەهەمان ئەو وەفدە رێزلێگیراوەی کەوا حەشریان لەگەڵ ئەوانە نی یە کە بەرێ دەکرێن بۆ نیعمەتەکانی بەهەشت وە لەگەڵ ئەوانەشدا نی یە کە بەرێدەکرێن بەرەو ئاگری جەهەننەم؛ بەڵکو ئەوانە بەوەفد بۆ لای خودای رەحمان حەشر دەکرێن لەبەرئەوەی چونە ناو نیعمەتەکانی بەهەشتیان رەت کردۆتەوە و لەپەروەردگارەکەیان دەوێت کەوا نیعمەتە هەرەگەورەکەیان بۆ بهێنێتە جێ بەراورد لەگەڵ نیعمەتەکانی بەهەشت (کە رازی بوونی پەروەردگاریانە لەنەفسی خودا خۆی به‌وه‌ی چیتر نەبەحەسرەت نەخەفەتبار بێت) جا ئەویش رازیبێت. جا چۆن ئەو رازی دەبێت گەر بێتو ئەو بەندە متحسرانەی کەوا پەشیمانن لەسەر ئەو لادانانەی لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان دەیانکرد نەخاتە ناو رەحمەتەکەی ئینجا رازی بێت؟ هەتا ئەو کاتەی شەفاعەت دێت لەپەروەردگارەوە جا رەحمەتەکەی شەفاعەت دەکات لەنەفسی خودا خۆی جا فەرمان دەکات بە دەرهێنانیان لەئاگری دۆزەخ وخستنە ناویان بۆ بەهەشتی ئەهلی یەمین جا لەپاش ئەوە بەندە پەشیمانەکان بە وەفدە رێزلێگیراوەکە دەڵێن: "ئەوە پەروەردگارەکەتان چی فەرموو؟" .ئەوانیش دەڵێن: "حەقی فەرموو، بەراستی پەروەردگارمان بەرزو پایە بڵندو گەورەیه‌" .وەکو خودای گه‌وره‌ پشتراستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی دەفەرموێت: {وَلاَ تَنفَعُ الشَّفَاعَةُ عِندَهُ إِلاَّ لِمَنْ أَذِنَ لَهُ حَتَّى إِذَا فُزِّعَ عَن قُلُوبِهِمْ قَالُوا مَاذَا قَالَ رَبُّكُمْ قَالُوا الْحَقَّ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ} صدق الله العظيم [سبأ:23].
واتە/ هیچ تکاو شەفاعەتێک سودی نیه لای (خوا) مه‌گه‌ر ته‌نها بۆ ئەوەی خۆی ئیزنی بدات (قسەی لەگەڵدا بکەن نه‌ك ئیزنیان بدات برۆن شه‌فاعه‌ت بكه‌ن!) هه‌تا ئه‌وکاته‌ی ئیتر ئەوانەی خودا فەرمان دەکات بەدەرکردنیان لەئاگر دەڵێن ئەوە په‌روه‌ردگارتان فه‌رمانی به‌چی داو چی فه‌رموو (له وه‌ڵامیاندا وەفدەکە) ده‌ڵێن حه‌قی فەرموو، به‌ڕاستی ئه‌و (په‌روه‌ردگاره‌) زۆر به‌رزو بڵندو گه‌وره‌یه‌.

وە ئەوانەی کەوا خودا ئیزنیان دەدات بەقسەکردن بۆ ئەوە نی یە تا قسە لەگەڵ پەروەردگارەکەیان بکەن دەربارەی عەبدو بەندەکانی لەکاتێکدا ئەوەشیان بۆ نی یە کەوا شەفاعەت بکەن بۆ بەندەکان لەبەردەمی پەروەردگاری مەعبود، بەڵکو ئەوانە خودا دەیانکات بەسەبەب وهۆکار بۆ تەحقیق وهاتنە جێ ی شەفاعەت لەنەفسی خودا خۆی لەبەرئەوەی ئەوان قسە لەگەڵ پەروەردگارەکەیان دەکەن تا نیعمەتە هەرە گەورەکەیان بۆ بێنێتە جێ جا رازیبێت (نیعمەتە گەورەکەش بریتی یە لەرازی بوونی خودا لەنەفسی خۆی چیتر نەمتحسر بێت نەخەفەتبار). بەڵام پەروەردگارەکەیان هەرگیز رازی نابێت لەنەفسی خۆی هەتا هەر هەموو بەندەکانی دەخاتە ناو رەحمەتەکەی جا ئەوکاتە رازی دەبێت. جا لەگەڵ خودا داوا لەهیچ کەسێکی تر مەکەن نە لەدنیا نە لەئاخیرەت جا هیچ واسیتەیەک نی یە لەنێوان پەروەردگارو بەندەکەیدا،{وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ} [غافر:60]
واتە/ خودای گەورە فه‌رموویه‌تی راستەخۆ داوام لێبکەن منیش وەڵامتان دەدەمەوە.

جا ببن بەوانەی کەوا شوکرو سوپاسی خودا دەکەن. وەبەم بەیانە نورانی یە دڵی ئەوگەلەمان بارگاوی کردەوە کە خودا خۆشیانی دەوێن وئەوانیش خودایان خۆشدەوێت، جا (وەکو خودای گەورە دەفەرموێت) بیریان بێنەوە چونکە بیرهێناوە سود بەئیمانداران دەگەیەنێت، وسلامٌ على المرسلين والحمد لله ربّ العالمين.

جا ئەم بەیانە بگەیەنن خۆشەویستانم بەسەرخەرە پێشبرکێکارە هەڵبژێردراوەکان وە بێتاقەت مەبن وسڵ مەکەنەوە لە پشت قایمکردنی ئیمامەکەتان وە لە دەعوەو بانگەوازکردن بۆ لای خودا لەسەر بەرچاوروونی لەپەروەردگارتانەوە، جا وا خودا ئێوەو ئیمامەکەتانی ناردووە بەرەحمەت بۆ هەرهەموو خەڵکی جیهان.

ئەگینا ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی و بەسەرخەرەکانی سورن لەسەر هاتنەجێ ی ئاشتی جیهانی لەنێوان گەلانی بەشەردا وە بۆ هاتنەجێ ی پێکەوە ژیانی ئاشتی لەنێوان موسڵمان و کافردا، وەئیزن دەدەین بە ئازادی بیروباوەرو عەقیدە جا هەرکەسێک دەیەوێت با ئیمان بێنێت هەرکەسێکیش دەیەوێت با کوفر بکات، وه‌هیچ لەسەر ئێمە نی یە تەنها گەیاندن نەبێت بە بەیانی حەقی کتێب جا هەر کەس دەیەوێت با ئیمان بێنێت هەر کەسێکیش دەیەوێت با کوفر بکات، ئەمەشە کەوا خودا فەرمانی پێ بەرەسول و نێردراوو مەهدی چاوەروانکراو کردووە بەوەی کەوا زۆرلێکردن لە دیندا نی یە، وەکو خودای گه‌وره‌ پشتراستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی دەفەرموێت: {وَقُلِ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكُمْ ۖ فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ ۚ إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا ۚ وَإِنْ يَسْتَغِيثُوا يُغَاثُوا بِمَاءٍ كَالْمُهْلِ يَشْوِي الْوُجُوهَ ۚ بِئْسَ الشَّرَابُ وَسَاءَتْ مُرْتَفَقًا} صدق الله العظيم [الكهف:29].
واتە/ بڵێ حه‌ق هه‌ر له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وەیه‌، جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با باوه‌ڕ بهێنێت و ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با کوفربکات بێگومان ئێمه دۆزه‌خێکمان ئاماده کردووه بۆ سته‌مکاران که له هه‌موولایه‌که‌وه ده‌وره‌یان ده‌دات و دیواری بڵێسه‌ی ئابڵوقه‌ی داون خۆ ئه‌گه‌ر هاوار بکه‌ن له ئازارو تینویه‌تیدا ئه‌وه ئاو ده‌درێن به ئاوێکی گه‌رمی پیس و بۆن ناخۆش ئه‌وه‌نده‌ش گه‌رمه ده‌م و چاویان هه‌ڵده‌کوڕوزێنێت و ده‌یبرژێنێت ئای که چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌کی ناخۆشه‌ وەچه‌نده جێگه‌و ڕێگه‌یه‌کی پڕ له ئازاره‌.

وە هەر لەبەر ئەوەش خودا ئاگری داناوە بۆ ئەوەی کەوا کوفر دەکات وە بەهەشتیشی داناوە بۆ ئەوەی کەوا شوکر دەکات وە لەسەر پێغەمبەرانیش هیچ نی یە تەنها گەیاندن نەبێت بە روونی،

وسلامٌ على المرسلين والحمد لله ربّ العالمين..
براتان؛ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــ

رابط البیان الأصلي
http://www.mahdi-alumma.com/showthread.php?t=24068