ئیمام ناصر محمد يەمانی
23 - ذو الحجّة - 1438 ک
14 – 09 – 2017 مـ
08:30 بەیانی
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )
___________________

لە ئیمام مەھدی ناصر محمد خاوەنی زانستی کتێب بۆ سەرکردەی ئەمریکی دۆناڵد تڕامپ، هه‌میشه سوورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ شتێک نه‌ڵێم لەسەر خوداو به‌ناوی خوداوه جگه له‌وه‌ی حه‌ق و ڕاست نه‌بێت ..


بەناوى نیعمەتە ھەرە گەورەکە کەوا گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت کەبریتی یە لەڕازی بوونی خودا لەسەر بەندەکانی ئەو ڕازی بوونەی کەوا ئێوە ڕقتان لێیەتی ئەی کۆمەڵی شەیتانە بەشەرەکان ئەی ئەوانەی ڕقتان لەکتێبی خودا قورئانی گەورەیە وەڕقتان لەوەیە کەوا خوا تێیدا دايبەزاندووە لەحەق بەڵام ڕقتان لەحەقە و پێی سەغڵەتن و دەتانەوێت نوری خودا بۆ ھەموو جیھان بکوژێننەوە کەبریتی یە لەقورئانی گەورە لەگەڵ ئەوەی ئیمانیشتان پێی ھەیە، خۆشتان لەسەر ئەوە شایەدن ..

ئەی سەرکردەی ئەمریکی دۆناڵد تڕامپ، سوێند بێت تۆ ھۆی توڕەیی خودابووی لەسەر کتێبەکەی قورئانی گەورە بەھۆی بڕیارەکەت لەسەر دژایەتیکردنی كتێبەکەی خودا قورئانی گەورە، وە دەتەوێت ئەو نورەی کەوا خودای گەورە دایبەزاندووە بەڕەحمەت بۆ ھەموو خەڵکی جیھان بکوژێنیەوە ئەو قورئانە گەورەیەی کەوا نوری خودایە بۆ هەر ھەموو خەڵکی، تۆش شایەدی لەسەر ئەوە ئەی سەرکردەی ئەمریکی دۆناڵد تڕامپ لەبەرئەوەی تۆ لەگومڕایان نیت بەڵکو لەوانەی کەوا خودا غەزەب و خەشم و قینی خۆی لێگرتوون. وەمزگێنیش بەتۆو ئەولیاو یارویاوەرەکانت دەدەم ھەرھەمووتان بەسزایەکی گەورە وە ڕەجاو ئومێدم لە خودا وایە کەوا لەسەرئەو یاوەرانەت لابدات كەوا لەبەر ترس لەشەڕو خراپەی تڕامپ لەگەڵیدان؛ بەڵکو مزگێنی بەتۆو یارویاوەرانت دەدەم ئەوانەی کەوا ھاوشێوەی تۆن لەشەیتانە بەشەرەکان ئەوانەی کەوا ڕقیان لە ڕازی بوونی خودایە جا کاروکردەوەکانیان پوچ وبەتاڵ بۆنەوە، جا گوێبگرە لەوەی کەوا دەیڵێم ئەی سەرکردەی ئەمریکی لە ئەسڵی یەھودی قسەیەک کەوا بەسوێند خواردن بەخوای گەورە پەسەندکرابێت ئەوخودایەی کەوا ئێسک زیندوو دەکاتەوە پاش ئەوەی ڕزیوو پڕوتوکاو دەبێت:

ئەوەی کەوا توشتان بووە لە زریانەکانی دەریای ھەڵچوو ئەوە لە توندی توڕەیی خودایە لەسەرتان و بەھۆی پشتھەڵکردنتانە لەبەڕاست دانانی مەھدی چاوەڕوانکراو لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن، وەخودا توشی ئایەتێک لە ئایەتە یەک بەدوای یەکەکانی سزاتان ناکات مەگەر ئایەتێک کەوا گەورەتر بێت لەوەی پێش خۆی جا ببن بەشایەد لەسەر ئەمە تا فەرمانی خوا دێت جا گەردن وملتان زەلیل دەکات بۆ خەلیفەی خودا جا شایەدی بدەن بەوەی ھیچ پەرستراوێک نی یە جگە لە اللە ومحمدیش پێغەمبەری خودایە پاشان گەردن وملتان کەچ بێت بۆ گوێڕایەڵیکردنی خوداو خەلیفەو بەندەکەی لەزەوی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی وە تەوبەو گەڕانەوەتان ڕابگەیەنن و داوای لێخۆشبوون لەو خودایە بکەن کەوا پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەشە خۆ ئەگەر پشتان ھەڵکرد ئەوا مژدەتان پێدەدەم بەسزایەکی توندتر بەگرتنێک لە کاتژمێر نۆی تەواوی یەکێک لەرۆژەکان بەشەو یا بەرۆژ جا ئەمەتان لێ دوور نیه‌و له‌وانەیە بەم نزیکانە پێش بێت، جا ڕاکەن بەرەو لای خودا، وه‌ تەنھا ئەو بپەرستن بێ ئەوەی ھاوەڵ و شەریکی بۆ دابنێن، وەمەڵێن خودا یەکێکە لەسێ خوایەکان، کۆتایی بەمە بێنن باشترە بۆتان ئەی گەلی نەصاراکان؛ بەڵکو خودا پەرستراوێکی تاکە پاک و بێگەردی لەوەی بۆی دەکەن بەشەریک و ھاوەڵی، وە ئێمەش هەر ئەو دەپەرستین و جیاوازیش ناکەین لەنێوان پێغەمبەرو نێردراوەکانی بۆیشی تەسلیم وملکەچین، ئەی خودایە ئەوە من ڕامگەیاند خودایە شایەد بە، جا ئەگەر پشتان هەڵکرد ئەوا چاوەڕوان بن منیش لەگەڵتان چاوەڕواندەبم، وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..

خەلیفەی خوداو بەندەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
____________

رابط البیان الأصلي
http://www.mahdi-alumma.com/showthread.php?p=269596