ئیمام ناصر محمد يه‌مانی
17 - 03 - 1430 ک
14 - 03 - 2009 مـ
11:45 ئێواره‌
________

وەڵامی بەحەق لەکتێبدا بۆ ڕێگای دەربازبوون لەسزای خودا
وه‌ هۆی ده‌ربازبوونی گه‌لی یونس له‌سزای خوا..

بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..

ئەی خوشکی پرسیارکار، ھەرچی دەربارەی ئەوانەی بەدوای حەق کەوتوون لەپەروەردگاریانەوە ئەوا نەترسیان لەسەرە نە دڵتەنگیش دەبن بەڕەچاوکردنی ئەوەی چونکە خودا تەنھا سزای کافرو بێباوەڕی پشتھەڵکەر لە بانگەوازی حەق دەدات لەھەموو کات و زەمان و شوێنێکدا. وەکو خوای گەورە پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی تێیدا دەفەرموێت: {ذَٰلِكَ جَزَيْنَاهُم بِمَا كَفَرُوا ۖ وَهَلْ نُجَازِي إِلَّا الْكَفُورَ ﴿17﴾} صدق الله العظيم [سبأ].
واتە/ ئەوەی بەسەریاندا ھات ده‌رئه‌نجامی ئەوەبوو کەوا بێباوەڕبوون مە‌گه‌ر ئێمه تۆڵه تەنھا له بێباوەڕان ناسێنین؟

پاشان خوای گەورە سزای ئەوانە دەدات کەوا بێباوەڕ بوون لەبەرامبەر حەقدا لەپەروەردگاریانەوەو ئەوانەش دەرباز دەکات کەوا شوێنکەوتەن بۆ حەق لەپەروەردگاریانەوە لەھەموو زەمان و کات و شوێنێکدا ئەگەر ھاتوو سزاو تۆڵەی خودا ھات. وەکو خوای گەورە پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی تێیدا دەفەرموێت: {‏فَأَنْجَيْنَاهُ وَالَّذِينَ مَعَهُ بِرَحْمَةٍ مِنَّا وَقَطَعْنَا دَابِرَ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا وَمَا كَانُوا مُؤْمِنِينَ‏} صدق الله العظيم [الأعراف:72].
واتە/ ئینجا هودو ئه‌و ئیماندارانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون به‌ڕه‌حمه‌تی خۆمان ڕزگارمان کردن ئه‌وانه‌ش که ئایه‌تەکانی ئێمه‌یان به‌درۆ ده‌زانی دوابڕاومان کردن جا ئه‌وانه باوه‌ڕدار نه‌بوون

وە بەھەمان شێوە سوننەتی پشتھەڵکەرانیش لەو حەقەی کەوا محمد -صلی اللە علیە والە وسلم- پێی ھێنابوو وەکو خوای گەورە پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی تێیدا دەفەرموێت:{فَلَمَّا جَاءهُمْ نَذِيرٌ مَّا زَادَهُمْ إِلَّا نُفُوراً (42) اسْتِكْبَاراً فِي الْأَرْضِ وَمَكْرَ السَّيِّئِ وَلَا يَحِيقُ الْمَكْرُ السَّيِّئُ إِلَّا بِأَهْلِهِ فَهَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا سُنَّتَ الْأَوَّلِينَ فَلَن تَجِدَ لِسُنَّتِ اللَّهِ تَبْدِيلاً وَلَن تَجِدَ لِسُنَّتِ اللَّهِ تَحْوِيلاً (43)} صدق الله العظيم [فاطر].
واتە/ جا کاتێک که ئاگادارکەرەوەکیان بۆ هات له‌سه‌ر که‌شی و دووره په‌رێزی و ھەڵاتن لێی هیچی تریان لێ نه‌وه‌شایه‌وه‌و ھیچیتری بۆ زیاد نەکردن (٤٢) چونکه خۆیان به‌زل و گه‌وره ده‌زانی له زه‌ویداو پیلانی خراپ و تاوانیان کێشا پیلانی خراپ وشه‌ڕو تاوانیش ته‌نها به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا ده‌شکێته‌وه که نه‌خشه‌ی بۆ ده‌کێشن جا ئایا ئەوان جگە لە‌و کاره‌ساتانەی که به‌سه‌ر گه‌لانی پێش ئه‌ماندا هاتووه‌ (کاتێ بڕوایان به ئاگادارکەرەوەکان نه‌هێناوه‌ له‌ناوبران) چاوەرێی چیتر دەکەن ئیتر تۆ نابینیت هه‌رگیز له یاساو سوننەتی خوادا بۆ ئەو گەلانە گۆڕانکاری پێش بێت هه‌رگیزیش نابینیت کەوا سوننەتی خوا لابدرێت بۆیان (٤٣)

وە خودای گەورە فەرموویەتی:{أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ دَمَّرَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ وَلِلْكَافِرِينَ أَمْثَالُهَا} صدق الله العظيم [محمد:10].
واتە/ ئایا ئه‌وه ‌نه‌گه‌ڕاون به‌ زه‌ویدا جا سه‌رنج بده‌ن تا بزانن سه‌ره‌نجامی ئه‌و خه‌ڵکەی پێش ئه‌مان چۆن بووه‌ خوای به‌ده‌سه‌ڵات ماڵ و حاڵیانی به‌سه‌ردا ڕووخاندن و تەفروتونای کردن جا بۆ هه‌موو بێ باوه‌ڕان سزای ئاوا شتێکی چاوه‌ڕوان کراوەو دووچاریان ده‌بێت.

وەھەرگیز نەمدی لەکتێبدا کەوا خودا سزای لادابێت تەنھا لەسەر دوو ئومەت نەبێت؛ ھەرچی ئومەتی یەکەمیانە ئەوا ژمارەیان سەد ھەزار کەس و پیاوێکی غەریب و نامۆش بوو لەنیشتیمانەکەدا؛ بەو مانایەی کەوا ژمارەیان سەد ھەزارو کەسێکی زیاتر بوو لەو سەد ھەزار کەسە کەوا لەگەڵیان نیشتەجێ بوو جا ئەو كه‌سه‌ لەگەلی یونس نەبوو وە تاکە کەسیش بوو کەوا ئیمانی بەنێردراوی خوا یونس ھێنابوو بەڵام ئیمان و باوەڕەکەی شاردبویەوەو کتوم و بێدەنگی کردبوو لەبەر ئەوەی ھیچ ھۆزێکی نەبوو تا بەرگری لێبکات لەوەی کاتێک گەلی یونس بیانویستبا ئازارو ئەشکەنجەو خراپەی لەگەڵدا بکەن، جا بۆیە پابەند بووبوو بەماڵەکەیەوە وە ئیمان و باوەڕەکەی بەھیچ کەسێک اڕانەگەیاند تەنانەت ھەتا بە نێردراوی خوا یونسیش، وە ئەو کاتەی کەوا خودا فەرمانی بەیونس کرد بە جێھێشتنیان بەم پیاوە چاکەکارەی نەوت تا بیکات بەھاوڕێی لەگەڵ خۆیدا لەبەر ئەوەی ئەو ئاگادارنەبوو بە ئیمان ھێنانەکەی لەبەر ئەوە ئەم پیاوە لەنێو قەومەکەی یونسدا مایەوە، وە کاتێک کە سێ رۆژەکە تێپەڕبوو ھەروەک نێردراوی خوا یونس بەڵێنی پێدابوون بەئیزنی پەروەردگارەکەی جا ئەوەبوو سزاکەیان لەسەروویانەوە بۆھات جا پیاوە چاکەکارەکە کە گوێی لەدەنگی ھاواروناڵەی خەڵکە تۆقیوەکە بوو، کەدەیانوت "شایەدی دەدەین کەوا ھیچ پەرستراوێک نی یە تەنھا خودا نەبێت وەشایەدیش دەدەین کە یونس پێغەمبەری خوایە"، جا پاشان ئەم پیاوە دەرچوو بینی کەوا ئەوە دوكه‌ڵ لەئاسماندا داده‌به‌زێت بەسەریاندا وە زانی کە ئەوە پەڵە ھەور نی یە نیشتبێتە سەر یەک; بەڵکو ئەوە ئەو سزا بەئێشەیە کەوا نێردراوی خوا یونس پێی ڕاگەیاندبوون بەوەی کەوا دواتر لەدوای سێ رۆژی تر بۆیان دێت، جا لەپاش ئەوە وتارێکی بۆ گەلی یونس داو ئامۆژگاری کردن و ووتی:
"ئەی خەڵکینە ئەگەر ئیمان ھێنان بۆ ئەو گەلانەی کەوا بێباوەر بوون بە نێردراوانی خودا سودی ھەبووایە کە لەساتی دابەزینی سزادا ئیمانیان ھێناوە; ئەوە خوای گەورە ھیچ یەکێکیانی بەھیلاک نەدەبرد، وەخودا ھەموو جارێک سزاکەی لەسەریان لادەدا، بەڵام دان نان بەستەمەکەیان لەساتی دابەزینی سزادا ھیچ سودی پێنەگەیاندوون ئەمەش سوننەتی خوایە لەکتێبدا لەسەر ئەوانەی کەوا بێباوەڕ بوون بەحەق و ڕاستی لەپەروەردگاریانەوە وەھەرگیز بۆ سوننەتی خواش جێگرەوەیەکی تر نیە: جگە لەوەی من بەڵگەو حوجەتێکی ئێوە لەسەر پەروەردگارەکەتان دەزانم"

جا لەپاش ئەوە گەلەکە ئەویان پچڕاندو وتیان: ئەوە چی یە، ئەویش وتی: " پەروەردگارەکەتان لەسەر نەفسی خۆی ڕەحمەت وبەزەیی نوسیوە جا داوای لێبکەن بەحەقی ڕەحمەته‌كه‌ی کەوا لەسەر نەفسی خۆی نوسیویەتی وەعدو بەڵێنەکەشی حەقەو ھەر خۆشی ارحم الراحمینە"، جا لەپاش ئەوە ئەم پیاوە دوو ڕکات نوێژی بۆ کردن بۆ لاچونی سزایەکەو بانگی پەروەردگارەکەی دەکرد بەموناجات و وتی:
"ربنا ظلمنا أنفسنا فإن لم تغفر لنا وترحمنا لنكونن من الخاسرين، اللهم إننا نجأر إليك مُتوسلين برحمتك التي كتبت على نفسك وأمرتنا أن ندعوك فوعدتنا بالإجابة فاكشف عنا عذابك إنك على كلّ شيء قدير ووعدك الحقّ وأنت أرحم الراحمين".
پەروەردگارمان بەڕاستی ئێمە ستەممان لەنەفسی خۆمان کرد جا ئەگەر تۆ لێمان خۆشنەبیت و ڕەحممان پێنەکەی ئەوا لەخەسارەتمەندو دۆڕاوان دەبین، خودایە ئێمە ھانامان بۆ تۆ ھێنا بەملکەچیەوە بە دەستگرتن و تەوەسولمان بەو ڕەحمەت و میھرەبانی و بەزەییەی تۆ کەوا لەسەر نەفسی خۆتت نوسیوە وە فەرمانت پێکردووین کەوا داوات لێبکەین پێی و بەڵێنیشت پێداوین بەوەی وەڵاممان بدەیەوە جا سزاکەتمان لەسەر لابدە بەڕاستی تۆ بەسەر ھەموو شتێکدا زاڵ و بەتوانای وەعدو بەڵێنی تۆش حەق و ڕاستەو ھەر ئەتۆش ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتری".

خەڵکەکەش لەگەڵیدا دەپاڕانەوە بە دوعاکە داوای ڕەحمەت و بەزەییان لە خودا دەکرد، ئەم پیاوەش ڕاستی کرد له‌گه‌ڵیان کەوا پێی وتن ھیچ ڕێگایەکی دەرباز بوون نی یە لەسزای خوا تەنھا ڕاکردن نەبێت بۆ لای پەروەردگارەکەیان، وەپێی وتن و فێری کردن بەوەی کە ئیمان ھێنان و بڕواھێنان بەحەق لەوکاتەدا و دان نان بەوەی ئەوان ستەمکاربوون، ھیچ سودیان پێناگەیەنێت لەساتی دابەزینی سزاکەدا ھەروەک چۆن بۆ ئەوانەی پێشووی خۆیان سودی نەبووە، وەھەر لەبەر ئەوە ھانایان بردە لای خودا بەداواکردنی ڕەحمەتەکەی و بێئومێد نەبوون لە ڕەحمەتی پەروەردگارەکەیان.
وەھەر لەبەر ئەوە ئیمان ھێنانەکەیان سودی پێگەیاندن و توانیان سوننەت و ڕێسایەک بگۆڕن لەسوننەت و ڕێساکانی کتێب لە کاتی ڕوودانی سزادا، جا ئەوان تاکە ئومەت بوون لەوانەی کەوا ئیمان ھێنانەکەیان سودی پێگەیاندن لەنێو ھەموو ئومەتە یەکەمینەکان، نھێنی ئەمەش بریتی بوو لە داواکردن لەخودا بەحەقی ئەو ڕەحمەتەی کەوا لەسەر نەفسی خۆی نوسیوه‌ وەعدو بەڵێنەکەشی حەقەو ھەر ئەویش ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە.
خوای گەورەش فەرمووویەتی:
{فَلَوْلاَ كَانَتْ قَرْيَةٌ آمَنَتْ فَنَفَعَهَا إِيمَانُهَا إِلاَّ قَوْمَ يُونُسَ لَمَّا آمَنُوا كَشَفْنَا عَنْهُمْ عَذَابَ الخِزْيِ فِي الحَيَاةِ الدُّنْيَا وَمَتَّعْنَاهُمْ إِلَى حِينٍ}
صدق الله العظيم [يونس:98]
واتە/ جا ده‌بوایه خه‌ڵکی ئه‌و ئاوەدانیانەی هه‌ڕه‌شه‌یان لێکرابوو باوه‌ڕیان بهێنایه باوه‌ڕه‌که‌یان سوود به‌خش بوایه بۆیان به‌ڵام باوه‌ڕی هیچ کامیان سوودی پێنه‌گه‌یاندن (لەکاتی ھاتنی سزادا) جگه له قه‌ومی یونس نه‌بێت کاتێک که باوه‌ڕیان هێنا سزای سه‌رشۆڕیمان له ژیانی دنیادا له‌سه‌ر هه‌ڵگرتن و تا ماوه‌یه‌ک له نازو نیعمه‌ت به‌هره‌وه‌رمان کردن.

وەھەر ئەمە ھۆکاری نەجات و ڕزگاربوون بوو لەسزاکە بۆ گەلی نێردراوی خوا یونس بەھۆی ئەو دوعایەی کەوا پیاوە چاکەکارەکە فێری کردن، ھەرچی ئاوەدانیەکانی ترن کەوا خودا بەھیلاکی بردن ئەوا ھەرگیز ئیمان و بڕواھێنان بەحەق سودی پێنەگەیاندوون لەلایەن پەروەردگاریانەوە لەساتی دابەزینی سزاکەداو دان نان بەوەی کەوا ئەوان ستەمکاربوون، جا به‌رده‌وام هه‌ر ئه‌وه قسه‌یان بووە‌و ھیچی تر لەھەموو زەمان و کات و شوێنەکان تەنھا گەلی یونس نەبێت خوای گەورەش فەرموویەتی:
{كِتَابٌ أُنزِلَ إِلَيْكَ فَلاَ يَكُن فِي صَدْرِكَ حَرَجٌ مِّنْهُ لِتُنذِرَ بِهِ وَذِكْرَى لِلْمُؤْمِنِينَ (2) اتَّبِعُواْ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُمْ وَلاَ تَتَّبِعُواْ مِن دُونِهِ أَوْلِيَاء قَلِيلاً مَّا تَذَكَّرُونَ (3) وَكَم مِّن قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَاهَا فَجَاءهَا بَأْسُنَا بَيَاتاً أَوْ هُمْ قَآئِلُونَ (4) فَمَا كَانَ دَعْوَاهُمْ إِذْ جَاءهُمْ بَأْسُنَا إِلاَّ أَن قَالُواْ إِنَّا كُنَّا ظَالِمِينَ (5) فَلَنَسْأَلَنَّ الَّذِينَ أُرْسِلَ إِلَيْهِمْ وَلَنَسْأَلَنَّ الْمرسلين (6) فَلَنَقُصَّنَّ عَلَيْهِم بِعِلْمٍ وَمَا كُنَّا غَآئِبِينَ (7)} صدق الله العظيم [الأعراف].
واتە/ (ئه‌م قورئانه) کتێبێکه بۆت هاتوه‌ته خواره‌وه‌ که‌وابوو با سه‌غڵه‌تی له دڵ و ده‌روونتدا نه‌ببێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی پێ بێدارو ئاگادار بکه‌یته‌وه هه‌روه‌ها یاده‌وه‌ریشه بۆ ئیمانداران (٢) شوێنی ئه‌وە بکه‌ون که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆتان هێنراوه‌ته خواره‌وه‌ جگه له‌و زاته شوێنی هیچ پشتیوان و خۆشه‌ویستێکی تر مه‌که‌ون که‌م یاداوه‌ری وەردەگرن و بیرده‌که‌نه‌وه‌ (٣) چه‌نده‌ها ئاوەدانیمان وێران و کاول کرد له کاتێکدا له شه‌ودا خه‌وتبوون یان له‌کاتی ئیسراحه‌تدا بوون کتوپڕ سزاو تۆڵه‌ی ئێمه یه‌خه‌ی پێگرتن (٤) ئه‌و کاته که سزای ئێمه یه‌خه‌ی پێگرتن قسه‌و گوفتارو دوعا و نزایان هیچ نه‌بوو ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت کە ده‌یانوت به‌ڕاستی ئێمه سته‌مکار بووین (٥) ئینجا سوێند بێت بێگومان ئێمه پرسیار ده‌که‌ین له‌وانه‌ی که پێغه‌مبه‌رانیان بۆ ڕه‌وانه کراوه‌ سوێند بێت له پێغه‌مبه‌رانیش ده‌پرسینه‌وە (٦) ئینجا سوێند بێت به‌ڕاستی هه‌موو به‌سه‌رهاته‌کان بەزانست و‌ زانیاری و ئاگاداری ته‌واو ده‌خه‌ینه ڕوو و ده‌یڵێینه‌وه بۆیان ئێمه بێ ئاگا نه‌بووین له هه‌ڵس و که‌وتەکانیان (٧).

جا به‌رده‌وام هه‌ر ئه‌وه قسه‌و دوعاکەیان بووە کەبریتی بوو لە ‌ يَا وَيْلَنَا إِنَّا كُنَّا ظَالِمِينَ (14)} [الأنبياء]
واتە/ دەیانوت ئەی ھاوار بەڕاستی ئێمە ستەمکاربووین، وە خودای گەورە فەرموویەتی:{فَمَا كَانَ دَعْوَاهُمْ إِذْ جَاءهُمْ بَأْسُنَا إِلاَّ أَن قَالُواْ إِنَّا كُنَّا ظَالِمِينَ (5)} صدق الله العظيم [الأعراف].
واتە/ قسه‌و گوفتار و دوعا و نزایان هیچ نه‌بوو ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت کە ده‌یانوت به‌ڕاستی ئێمه سته‌مکار بووین (٥)

جا ھەر ئەوە بەردەوام قسەو دوعاکەیان بووە بۆیە ھیچ سودێکی پێنەگەیاندوون لەسزای خوا. وەکو خودای پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی تێیدا دەفەرموێت:
{وَكَمْ قَصَمْنَا مِن قَرْيَةٍ كَانَتْ ظَالِمَةً وَأَنشَأْنَا بَعْدَهَا قَوْماً آخَرِينَ (11) فَلَمَّا أَحَسُّوا بَأْسَنَا إِذَا هُم مِّنْهَا يَرْكُضُونَ (12) لَا تَرْكُضُوا وَارْجِعُوا إِلَى مَا أُتْرِفْتُمْ فِيهِ وَمَسَاكِنِكُمْ لَعَلَّكُمْ تُسْأَلُونَ (13) قَالُوا يَا وَيْلَنَا إِنَّا كُنَّا ظَالِمِينَ (14) فَمَا زَالَت تِّلْكَ دَعْوَاهُمْ حَتَّى جَعَلْنَاهُمْ حَصِيداً خَامِدِينَ (15)} صدق الله العظيم [الأنبياء].
واتە/ وەچه‌نده‌ها ئاوەدانیمان کاول کرد که خه‌ڵکه‌که‌ی سته‌مکار بوون و به‌دوایاندا گه‌لانی ترمان هێناوه‌ته مه‌یدانه‌وه‌ (١١) جا کاتێک ئه‌وان بینیویانە که تۆڵه و سزای ئێمه به‌ره‌و ڕوویان هاتووه و نزیکه یه‌خه‌یان بگرێت، ئه‌وه ده‌ست به‌جێ ڕایان کردووه لێی و سه‌ریان لێشێواوه (١٢) ئه‌وسا پێیان وتراوه‌ ڕامه‌که‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و ڕابواردنه و بۆ ئه‌و ماڵ و حاڵه‌ی که تیایدا ده‌ژیان بۆ ئه‌وه‌ی پرس و ڕاتان پێ بکرێت و کارێک یان ئیشێک چاوه‌ڕێتان بکات (١٣) ئه‌وسا ده‌یانوت هاوار بۆ ئێمه به‌ڕاستی ئێمه سته‌مکار بووین (١٤) جا به‌رده‌وام هه‌ر ئه‌وه قسه‌یانه‌ هه‌تا هه‌موویانمان دروێنه و خامۆش کرد (١٥).

جا سەیری ئەوە بکەن کەخوای گەورە فەرموویەتی:
{فَمَا زَالَتْ تِلْكَ دَعْوَاهُمْ حَتَّى جَعَلْنَاهُمْ حَصِيدًا خَامِدِينَ (15)} صدق الله العظيم
واتە/ جا به‌رده‌وام هه‌ر ئه‌وه قسه‌یانه‌، هه‌تا هه‌موویانمان دروێنه و خامۆش کرد (١٥)،
ئەمە لەبەرئەوەی حوجەتی ئەوان لەسەر خودا دان نان نیە بەستەمەکانیان جا خودا ڕەحمیان پێبکات بەمە لەکاتی دابەزینی سزادا ئەمە سوننەتی خوایە لەکتێبدا لەبەرئەوەی حوجەیان بەسەردا جێبەجێ بوو بە ڕەوانەکردنی پێغەمبەران بۆیان. وەکو خودای گەورە دەفەرموێت:
{رُّسُلاً مُّبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ لِئَلاَّ يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى اللّهِ حُجَّةٌ بَعْدَ الرُّسُلِ وَكَانَ اللّهُ عَزِيزاً حَكِيماً (165)}
صدق الله العظيم [النساء:165]
واتە/ پێغه‌مبه‌رانمان (ڕه‌وانه کردووه‌) که مژده‌دەرو ترسێنه‌رن تاکو خەڵکی هیچ به‌ڵگه‌و حوجەیەکیان به‌ده‌سته‌وه نه‌مێنێت دوای ئه‌وه‌ی خوا پێغه‌مبه‌رانی بۆ ڕه‌وانه کردوون بێگومان هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خوا باڵاده‌ست و دانایه.

جا وەرن ئەی خەڵکینە پێتان بڵێم حوجەتی ئێوە چی یە لەسەر خودا ئەگەر ئێوە ئیمانتان بە سیفەتی ڕەحمەت لەنەفسی پەروەردگارەکەتان ھەیە بۆ بەندەکانی ئەویش ئەوەیە کەوا ئەو بەڕەحمترە بۆتان لە دایکتان و لە ھەر ھەموو خەڵکیش جا بزانن کەوا خودا ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبان میھرەبانترە، وەسوێندتان بۆ دەخۆم بە خودای گەورە بەوەی کەوا خودا ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبابترە لەکتێبدا، جا بەڕەحمەتەکەی داوای لێبکەن لەدنیاو لە ئاخیرەتدا ئەگەر ئێوە دڵنیان لە سیفەتی ڕەحمەتەکەی بەوەی کەوا بەڕاستی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە.

لەوەیە یەکێک لەزانایانی شیعە یا سوننە بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "چەندە سەیرە قسەکەت ئەی ناصر محمد یەمانی! چۆن سوێندمان بۆ دەخۆی بەوەی کەوا خودا ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە! کێ بەتۆی وتووە کە ئێمە ئیمانمان بەوە نیە کەوا بەڕاستی خودا ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: دەی کەواتە بۆچی دەستدەگرن بەشەفاعەتی کەسانێک کەوا ڕەحمەتەکەیان کەمترە لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی خودا ئەگەر ئێوە ڕاستدەکەن، جا من ئێوەو زاناکانی تریش دەکەم بەشاھێد; لەگەڵ ئەوانەشی لەگەڵتانن کە فریشتە (ڕەقیب و عەتید) ن، لەسەر ئەوەی کەوا بەڕاستی من کافرو بێباوەڕم بە شەفاعەتی بەندەکان لەبەردەمی پەروەردگاری بەندەکان وەقەتیش بێجگە لەخودا ڕەجاو ئومێدی وەلی و شەفاعەتکارێک ناکەم؛ لەبەرئەوەی من دەزانم بەوەی کەوا بەڕاستی و بێ گومان خودا بەڕەحم و میھرەبانترە بۆم لەھەرھەموو بەندەکانی; ئه‌مه‌ش لەبەرئەوەی من ئیمان و بڕوام ھەیەو دڵنیام کەوا خودا ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتره‌، جا ئەگەر ڕەحمەتەکەی شەفاعەتم بۆ نەکات لەجیاتی سزایەکەی ئەوا ھەرگیز کەسێک نی یە و نابێت جگە لەخودا کەوا وەلی و پشت و پەناو بەسەرخەرم بێت. وەکو خودای گەورە پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌و دەفەرموێت:
{وَأَنذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَن يُحْشَرُواْ إِلَى ربّهم لَيْسَ لَهُم مِّن دُونِهِ وَلِيٌّ وَلاَ شَفِيعٌ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:51].
واتە/ به قورئان ئه‌وانه ئاگادار بکه که ده‌ترسن کۆبکرێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاریان ئه‌وکاته که‌س نیه جگه له‌و په‌روه‌ردگاره پشتیوانییان لێبکات که‌سیش نیه جگە لەئەو تکاکارو شەفاعەتکاریان بێت ئەمە بۆ ئه‌وه‌یه ته‌قواو پارێزکاری بکه‌ن.

وە ئەی خوشکی بەڕێزم لەبەر خوا وە ئەی برایانی موسڵمانم، سوێند بەو خوایەی کەوا ھیچ پەرستراوێک نی یە جگە لەئەو ئەوە ھەواڵ و باسە گەورەکەیە کەچی خەڵکیش پشتی لێدەکەن وە نازانم رێگایەکی نەجات و دەربازبوونیان ھەبێت تەنھا بەدواکەوتنی حەق نەبێت لە لایەن پەروەردگاریانەوە وە ئەگەر پشتیان لە حەق کرد لەلایەن پەروەردگاریانەوە ھەتا ئەو رۆژە ئەوا ئەوە دەڵێم کەوا خۆشەویست و خەلیلی خودا ئیبراھیم وتی علیە الصلاة والسلام:
{فَمَنْ تَبِعَنِي فَإِنَّهُ مِنِّي وَمَنْ عَصَانِي فَإِنَّكَ غَفُورٌ رَحِيمٌ}
صدق الله العظيم [إبراهيم:36]
واتە/ ئیبراھیم خلیل اللە وتی/ (خودایە) ئه‌وه‌ی شوێنی من بکه‌وێت ئه‌وه بێگومان له منه‌ ئه‌وه‌ش که لێم یاخی ده‌بێت، ئه‌وه بێگومان تۆ زۆر لێخۆش بوو میهره‌بانیت.

جا داوای لێبکەن بەحەقی ئەو ڕەحمەتەی کەوا لەسەر نەفسی خۆی نوسیووە بۆ ھەموو ئەوانەی کەوا پشتیان ھەڵکردووە لە حەق لە پەروەردگاریانەوەو ئەوانەشی شوێنیان کەوتوون، جا لەو ڕۆژەدا داوای لێبکەن بەو ڕەحمەتەی کەوا لەسەر نەفسی خۆی نوسیووە، وە بەدڵنیایی یەوە زانیشم لەکتێبدا کەوا دواتر خودا بەڕەحمەتەکەی وەڵامتان دەداتەوە کەوا لەسەر نەفسی خۆی نوسیویەتی جا سزاکەتان لەسەر لادەدات بۆ ماوەیەک، وە گیرا بوون و وەڵامدانەوەی دوعاکەتانم لەسوڕەتی (الدخان) زانی لە کتێبداو زانیم کەوا دواتر خودا ئەم دوعایەی دوعاکارەکانتان وەڵام دەداتەوەو گیرای دەکات کاتێک خودا سوێند دەخوات بەدوو پیت لەناوەکەی محمد پێغەمبەری خوا - صلّى الله عليه وآله وسلّم - وە بەو کتێبەی کەوا لەشەوی لیلة القدری پیرۆز دایبەزاندۆتە سەری. وەکو خوای گەورە دەفەرموێت:
{حم (1) وَالْكِتَابِ الْمُبِينِ (2) إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُّبَارَكَةٍ إِنَّا كُنَّا مُنذِرِينَ (3) فِيهَا يُفْرَقُ كلّ أَمْرٍ حَكِيمٍ (4) أَمْراً مِّنْ عِندِنَا إِنَّا كُنَّا مرسلين (5) رَحْمَةً مِّن رَّبِّكَ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (6) رَبِّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا إِن كُنتُم مُّوقِنِينَ (7) لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ رَبُّكُمْ وَرَبُّ آبَائِكُمُ الْأَوَّلِينَ (8) بَلْ هُمْ فِي شَكٍّ يَلْعَبُونَ (9) فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاء بِدُخَانٍ مُّبِينٍ (10) يَغْشَى النَّاسَ هَذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ (11) رَبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ (12) أَنَّى لَهُمُ الذِّكْرَى وَقَدْ جَاءهُمْ رَسُولٌ مُّبِينٌ (13) ثُمَّ تَوَلَّوْا عَنْهُ وَقَالُوا مُعَلَّمٌ مَّجْنُونٌ (14) إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلاً إِنَّكُمْ عَائِدُونَ (15) يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَى إِنَّا مُنتَقِمُونَ (16)} صدق الله العظيم [الدخان].
واتە/ خوای گەورە دەفەرموێت سوێند بە حم؛ کە مەبەستی دوایین پێغەمبەر محمدە کە بەدوو پیت ناوەکەی ھێناوە (١) وە سوێند به‌م قورئانه ڕوون و ئاشکرایه (٢) به‌ڕاستی ئێمه له شه‌وێکی به فه‌ڕو پیرۆزدا (که شه‌وی قه‌دره‌) دامانبه‌زاندووه‌ته خواره‌وه‌ بێگومان ئێمه هه‌میشه بێدارکه‌ره‌وەو ئاگادارکەرەوەی به‌نده‌کانمانین (٣) له‌و شه‌وه‌دا هه‌موو کارو کرده‌وه و به‌رنامه‌یه‌کی پڕ له حیکمه‌ت و دانایی له یه‌ک جیا ده‌کرێته‌وه (٤) بە فه‌رمان و بڕیارێک له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌ بێگومان ئێمه‌یش نێردراوەکانمان ده‌نێرین (٥) ئەم قورئانە ڕه‌حمه‌تێکە لە په‌روه‌ردگارەکەتەوە به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌ویشه که بیسه‌رو زانایه به هه‌موو شتێک (٦) ئه‌و زاته که په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو ئه‌و شتانه‌یە که له نێوانیاندایه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه دڵنیان (٧) هیچ خوایه‌ک نیه جگه له‌و زاته‌ ده‌ژێنێ و ده‌مرێنێت په‌روه‌ردگاری ئێوه‌ش و باوو باپیرانی دێرینیشتانه (٨) بەڵکو ئەوانە له گومان و شک و دوودڵیدا سه‌رگه‌رمی گه‌مه‌و یارین (٩) جا چاوه‌ڕێی ڕۆژێک بکه که دوکه‌ڵێکی ئاشکرا لە ئاسمانەوە دێت (١٠) هه‌موو خه‌ڵکی ده‌گرێتەوە‌ جا به دەم سزاکەوە ده‌ڵێن ئه‌مه سزاو ئازارێکی به ئێشه (١١) به‌ناچاری دان ده‌نێن و ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارمان تۆ ئه‌م سزاو ئازاره‌مان له کۆڵ بکه‌ره‌وه‌ بێگومان ئێمه باوه‌ڕدارین (١٢) چۆن یادەوەری و ئامۆژگاری وه‌رده‌گرن له‌کاتێکدا (پێشتر) پێغه‌مبه‌رێکی ئاشکرایان بۆ ڕه‌وانه کرابوو (١٣) پاشان پشتیان تێکرد و وتیان فێرکراوێکی شێته (١٤) ئێمه سزاو ئازارتان لێ دوور دەخەینە‌وه بێگومان دواتر ئێوە ده‌چنه‌وه دۆخی جاران و دەگەڕێنەوە (١٥) ڕۆژێک دێت هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی خۆمان ده‌به‌ین و ئێمه به‌دڵنیایی یه‌وه تۆڵه‌سێنه‌رین (١٦).

جا ھەرچی سوێندخواردنه‌ بە { حم } ئەوە دووپیتن لەناوەکەی محمد پێغەمبەری خوا - صلّى الله عليه وآله وسلّم - کە خودا لەناوەڕاستی ناوەکە وەریگرتووە (حم)، وەھەرچی کتێبە زیادکراوەکەیە کە لەپێشیەوەیەتی ئەوا سوێندێکی ترە {وَالْكِتَابِ الْمُبِينِ}، ئەوە بریتی یە لەو قورئانە گەورەیەی کەوا خودا دایبەزاندۆتە سەر محمد علیە الصلاة والسلام ئەوکتێبەی کەوا ئیمام مەھدی بەڵگەو حوجەی بەسەرخەڵکیدا پێ دەھێنێتەوە لەکاتێکدا یەکەم کەس كەوا پشتیان ھەڵکرد لێی ئەو ئیماندارانەن کەوا تەسلیمی بوو بوون، وە زاناو عولەماکانیشیان حوکم کردن بۆ لای کتێبی پەروەردگارەکەیان ڕەتکردەوە تاکو حوکم بکات لەنێوانیان لەسەر ئەو شتانەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری و وتیان: "بەسمانە ئەوەی باوک و باپیرانمان بۆیان جێھێشتووین لە فەرموودەو ڕیوایەتەکان ھەتا تەنانەت ئەگەر مخالف و دژو پێچەوانەی ئەوەش بێت کە لە محکمی قورئانی گەورەدا ھاتووە جا دەڵێن لەبەرئەوەی ئەو کتێبە کەس تەئویل و لێکدانەوەی ئایەتەکانی نازانێت تەنھا خودا"! ئەوانە خراپترین زاناو عولەمان لە ئومەتی محمد پێغەمبەری خودا - صلّى الله عليه وآله وسلّم - جا ئەگەر ھاتوو ئەوانە لە سوننە بن یا لەشیعە یا لەھەر یەکێک لەمەزھەبە ئیسلامیەکان: ئەوانە خۆیان بەھیلاکەت دا وە ئومەتەکەیشیان سزادا بەھۆی پشتھەڵکردنیان لە بانگەوازی حەق بۆ گەڕانەوە بەرەو لای کتێبی خواو سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی کەوا دژ و مخالف و پێچەوانە نی یە بە محکمی قورئانی گەورە، جا پشتیان ھەڵکردو دەعوەو بانگەوازی بانگەوازکارەکە سەرسامی نەکردن لەبەرئەوەی پێچەوانە و دژی ویست ھەواو ئارەزوویان بوو وە ھەر لەبەر ئەوە قسەکردن و دواندنی (ئایەتەکە) لەکتێبدا بەئاڕاستەی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی بانگەواکارە بۆ حەق ئەو (ئایەتە) ی کەوا خوای گەورە دەفەرموێت: {فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاء بِدُخَانٍ مُّبِينٍ (10)} صدق الله العظيم [الدخان].
واتە/ جا چاوه‌ڕێی ڕۆژێک بکه که دوکه‌ڵێکی ئاشکرا لەئاسمانەوە دێت.

ئەمەش سزایەکی گشتگیرو شاملە بۆ ھەر ھەموو خەڵکی خۆ ئەگەر بیوتبایە ئەوانە دەگرێتەوە کە کافرن ئەوا ئەوکات دەمزانی کەوا ھەرگیز خودا سزای موسڵمانانی پێ نادات بەڵام بینیم کەوا دەڵێت: {يَغْشَى النَّاسَ هَذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ (11)} صدق الله العظيم، واتە/ هه‌موو خه‌ڵکی ده‌گرێتەوەو دەڵێن ئه‌مه سزاو ئازارێکی به ئێشه.

جا زانیم کەوا مەبەستی بێباوەران و موسڵمانانە لەبەرئەوەی ھەموویان پشتیان ھەڵکرد لە بەدواکەوتنی حەق لەپەروەردگاریانەوە لەو کەسەی کەوا بانگی دەکردن بۆ گەڕانەوە بۆ لای کتێبی خوداو سوننەتی حەق و ڕاست و دروستی پێغەمبەرەکەی جا پشتیان ھەڵکرد جا یەکەم کەس لەوانەی پشتیان ھەڵکرد بریتی بوون لەخودی موسڵمانان کە عولەما و زاناکانیان گومڕایان کردن لە رێگای حەقی ئاشکرا؛ لەبەرئەوەی ئەوان چاوەڕێی بەڕاست دانانی عولەما و زانایانیان دەکرد تا لەدوای ئەوان بەڕاستی دابنێن بەڵام زانایانیان نەیانتوانی ھیچ سودێکیان پێ بگەیەنن لەلایەن خوداوە. وە بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە زانیم کەوا مەبەست لەوەی خوای گەورە دەفەرموێت:
{يَغْشَى النَّاسَ هَذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ (11)}
واتە/ هه‌موو خه‌ڵکی ده‌گرێتەوەو دەڵێن ئه‌مه سزاو ئازارێکی به ئێشه. کەوا مەبەستی لە کافرو موسڵمانانە، جا لەپاش ئەوە گەڕام تا بزانم ئایا تەنانەت ئاوەدانیەکیش ھەیە دواتر ڕزگاریان بێت لەم سزا بەئێشە؟ بەڵام بە داخ و ئەسەفەوە تەنانەت ئاوەدانیەکیش لە ئاوەدانیەکانی ھەر ھەموو خەڵکیم نەدی. وەکو خودای گەورە پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی دەفەرموێت:
{وَإِن مَّن قَرْيَةٍ إِلاَّ نَحْنُ مُهْلِكُوهَا قَبْلَ يَوْمِ الْقِيَامَةِ أَوْ مُعَذِّبُوهَا عَذَاباً شَدِيداً كَانَ ذَلِك فِي الْكِتَابِ مَسْطُوراً (58) وَمَا مَنَعَنَا أَن نُّرْسِلَ بِالآيَاتِ إِلاَّ أَن كَذَّبَ بِهَا الأَوَّلُونَ وَآتَيْنَا ثَمُودَ النَّاقَةَ مُبْصِرَةً فَظَلَمُواْ بِهَا وَمَا نُرْسِلُ بِالآيَاتِ إِلاَّ تَخْوِيفاً (59)}
صدق الله العظيم [الإسراء]
واتە/ هەرچی شارو شارۆچکه‌و ئاوەدانی ھەیە ئێمه بڕیارمان داوە پێش به‌رپابوونی ڕۆژی قیامه‌ت له ناوی به‌رین یان سزایه‌کی سه‌ختی بده‌ین ئەمە له دێڕەکانی کتێبدا تۆمار کراوە (٥٨) هیچ شتێک نه‌بووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئێمه موعجیزه به‌رپا بکه‌ین و نیشانی بده‌ین له‌وه‌ی که ئه‌وان داوایان کردووه‌ ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که (جۆره‌ها موعجیزه‌مان نیشانی پێشینه‌کان دا) به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر بڕوایان پێ نه‌کرد ئێمه‌ش له ناومان بردن حوشتره تایبه‌تیه‌که‌شمان به ئاشکراو ڕوون به قه‌ومی ثمود به‌خشی که‌چی سته‌میان لێکرد بۆیه‌ به‌ڕاستی ئێمه (له‌مه‌ودوا) ته‌نها بۆ ترس و داچڵه‌کاندن نه‌بێت هیچ جۆره موعجیزه‌یه‌ک نانێرین (٥٩).

جا لەپاش ئەوە زانیم بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە کەئەمە ئایەت و نیشانەی بەڕاستدانەرە بۆ ئەو ئیمام مەھدیەی کەوا بانگی دەکردن بۆ حەق ئەوانیش پشتیان ھەڵدەکرد پاش ئەوە زانیم ئەوان دواتر بەڕاستی دادەنێن جا ئیمان دێنن بەحەق لەپەروەردگاریانەوە جا دەڵێن:
{رَبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ (12)}
واتە/ به‌ناچاری دان ده‌نێن و ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارمان تۆ ئه‌م سزاو ئازاره‌مان له کۆڵ بکه‌ره‌وه‌ بێگومان ئێمه باوه‌ڕدارین.


جا خەڵکی ھەرھەمووی ئیمان و باوەڕ دێنن بەحەق لەپەروەردگاریانەوە، وە زانیم کەوا دواتر خودا وەڵامی دوعاکەی بانگەواکارەکەیان دەداتەوە جا سزاکەیان لەسەر لادەدات تا کاتێکی دیاریکراو ھەر وەک چۆن لەسەر گەلی یونسی لادا. وەکو خودای گەورە دەفەرموێت:
{إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلاً إِنَّكُمْ عَائِدُونَ (15)}
صدق الله العظيم [الدخان]
واتە/ ئێمه سزاو ئازارتان لێ دوور دەخەینە‌وه بێگومان ئێوە دواتر ده‌چنه‌وه دۆخی جاران و دەگەرێنەوە.
بەڵام ئەوانەی کەوا جارێکی تر دەگەڕێنەوە بۆ بێباوەڕبوون بەحەق لەپەروەردگاریانەوە ئەوانە خراپترین دروستکراوی خوان وە بەسەریاندا قیامەت بەرپا دەبێت کە بریتی یە لەگرتن و ھەڵمەتە گەورەکە (البطشة الكُبرى). وەکو خودای گەورە دەفەرموێت:
{إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلاً إِنَّكُمْ عَائِدُونَ (15) يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَى إِنَّا مُنتَقِمُونَ (16)}
صدق الله العظيم [الدخان]
واتە/ ئێمه كه‌مێک سزاو ئازارتان لێ دوور دەخەینە‌وه بێگومان ئێوە ده‌چنه‌وه دۆخی جاران و دەگەڕێنەوە (١٥) ڕۆژێک دێت هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی خۆمان ده‌به‌ین و ئێمه به‌دڵنیایی یه‌وه تۆڵه‌سێنه‌رین (١٦).

وسلامٌ على المرسلين, والحمد لله ربّ العالمين..
برای موسڵمانان بانگەوازکار بۆ لای کتێبی خوداو سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی، ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_______________

رابط بیان الأصلي
http://www.mahdi-alumma.com/showthread.php?t=1619