وتەیەکی کورت دەربارەی مەسیحی درۆزنی خراپەکار..
[COLOR="#0000CD"][SIZE=5][CENTER]
[COLOR="#cc0000"]-1-[/COLOR]
[COLOR="#000080"]ئیمام ناصر محمد یەمانی
06 - جەمادە لئاخیرە - 1428 کۆچی
22 - 06 - 2007 زایینی
10:49 ئێوارە
(بەگوێرەی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
[url]https://mahdialumma.com/showthread.php?p=4509[/url]
ـــــــــــــــــــ[/COLOR]
[COLOR="#800080"]وتەیەکی کورت دەربارەی مەسیحی درۆزنی خراپەکار..[/COLOR]
بەناوی اللە ی لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییتر، وەدروودو و سڵاو لەسەر هەموو نێردراوو پێغەمبەرەکانی اللە لەیەکەمیانەوە تاکو میسکی دواهەمینیان محمد دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی، وەلەسەر ئەوەی هاوپەیمانیان بووە لەهەموو کات و شوێنێکدا تاکو ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان. جا لەدوای ئەوە..
ئەی گەلی موسڵمانان، من ھەمیشە ھیچ قسەیەک ناکەم لەسەر اللە بە بەیانی قورئان تەنھا ڕاست و دروست نەبێت، جا ئێوەش قسەمەکەن لەسەر اللە لەکاتێکدا نەزانن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِن كُنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ﴿٤٣﴾}[/COLOR] صدق الله العظيم [النحل].
ئەی گەلی موسڵمانان بەڕاستی اللە منی کردووە بە ڕزگارکەر بۆ ئێوە لە فیتنەو ئاشوبەکەی مەسیحی درۆزن بەھۆی ئەم فەرموودە ھەڵبەستراوانەی کەوا ڕاستی کردووە بە بەتاڵ و بەتاڵیش بە ڕاست، وە مەسیحی درۆزن دەیەوێت بڵێت خۆی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمە، وە دەڵێت اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھانە، لەکاتێکدا درۆزنیشە ھەر لەبەرئەوەش پێی دەوترێت مەسیحی درۆزن، جا بۆ کوڕی مەریەم نیەو ڕەوانەبووە ئەم قسەیە بکات، وە بەڕاستیش اللە لەقورئاندا ئەوەی فیرکردوون ئەم کەسە بریتی یە لە خودی شەیتانی نەفرەتلێکراو، وە ئەوەشی فێرکردوون ئەی گەلی موسڵمانان بەوەی ئەگەر بھاتبا فەزڵ و چاکەو میهرەبانیەکەی اللە نەبووایە لەسەرتان بە بەیانی ڕاست و دروستی قورئان لەسەر زمانی مەھدی چاوەڕوانکراو ئەوا ھەمووتان ئەی گەلی موسڵمانان شوێنی شەیتان دەکەوتن تەنھا کەمێکتان نەبن، جا ھەر ئەوەشە لێکدانەوە ڕاست و دروستەکەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا ﴿٨١﴾ أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا ﴿٨٢﴾ وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ مِّنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُوا بِهِ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى الرَّسُولِ وَإِلَىٰ أُولِي الْأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنبِطُونَهُ مِنْهُمْ وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّـهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لَاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلَّا قَلِيلًا ﴿٨٣﴾}[/COLOR] صدق الله العظيم [النساء].
جا ئەمەش لێکدانەوە ڕاست و دروستەکە بۆ ئەم ئایەتە نەک بە گومان و ئیجتیھادێک لەلایەن خۆمەوە لەکاتێکدا گومان ھیچ سودێک بەزانینی حەق و ڕاستی ناگەیەنێت؛ بەڵکو بە دەقی قورئانی گەورە لەھەمان بابەتەکەدا، وەنەک بە پێوانە نە بە ئیجتیھادیش بەڵکو بە بەیانی ڕاست و دروست لەخودی قورئان، وە نە بە نیگاو وەحیێکی تازەش. جا ئەمەش لێکدانەوە ڕاست و دروستەکەیە بەئیزنی اللە بە چەند پرسیارێکی گریمانەیی:
[COLOR="#cc0000"]پــ١:[/COLOR] ئایا ئەم دەستەیە لە باوەڕدارەکان کێ بوون کەوا ئامادە دەبوون لە کۆڕو دانیشتنەکانی پێغەمبەری اللە - دروودی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی- بۆ گوێگرتن لە فەرموودەکانی پێغەمبەر - دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی بێت - جا لەپاش ئەوەی کاتێک دەردەچوون لەلای بەوپەڕی نھێنی و بەپیلانێکی تۆکمەوە فەرموودەی وایان ھەڵدەبەست کەوا پێغەمبەر دروودو سڵاوی لەسەربێت نەیوتبوو؟
[COLOR="#cc0000"]و١:[/COLOR] بەڕاستی ئەم دەستەیە بریتی بوون لە دووڕووەکان لە یەھود لە شەیتانە بەشەرەکان کەوا ئامادە دەبوون لەلای محمد پێغەمبەری اللە- دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - وە شاهێدیان دەدا لە بەردەستی ئەو بە اللە بە تاک و تەنهایی اللە و بۆ محمدیش- دروودو سڵاوی اللە ی لەسەربێت - بە پەیامەکە، ئەمەش تاکو بەم شێوەیە لەڕواڵەتدا ببن بە ھاوەڵی پێغەمبەری اللە - دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - لەناخیشدا فێڵباز بوون و پیلانەکەیان دەشاردەوە، وە دەیانویست ببن بە گێڕەرەوەی فەرموودەکان لە پێغەمبەری اللە وە - دروودو سڵاوی اللە ی لەسەر بێت - تاکو ھەندێک لە باوەڕدارەکان گوێیان بۆ بگرن جا ئەم فەرموودانەیان لێ بگێڕنەوە کەوا محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە ی لەسەربێت نەیوتبوون ئەمەش تاکو بەم شێوەیە ڕێگای اللە لە باوەڕداران بگرن جا تووشی ئاشوبیان بکەن لە ڕێگای فەرموودەکانەوە لەبەرئەوەی زانیان ھەرگیز ناتوانن ئەوان توشی ئاشوب بکەن لە ڕێگای ئەم قورئانەی کەوا اللە بەڵێنی بە باوەڕداران دا بیپارێزێت لە تەحریف و دەستکاریکردن و شێواندن، جا ئەم دەستەیه بریتین لەو دەستەیەی کەوا اللە لەسوڕەتێکی تردا باسی کردوون جا سوڕەتێکی دەربارەی ئەوان و پیلانەکەیان دابەزاندووە. وەکو اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{إِذَا جَاءَكَ الْمُنَافِقُونَ قَالُوا نَشْهَدُ إِنَّكَ لَرَسُولُ اللَّـهِ ۗ وَاللَّـهُ يَعْلَمُ إِنَّكَ لَرَسُولُهُ وَاللَّـهُ يَشْهَدُ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ لَكَاذِبُونَ ﴿١﴾اتَّخَذُوا أَيْمَانَهُمْ جُنَّةً فَصَدُّوا عَنْ سَبِيلِ اللَّـهِ ۚ إِنَّهُمْ سَاءَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ﴿٢﴾}[/COLOR] صدق الله العظيم [المنافقون].
جا ئەمە بریتی یە لە ڕێگا گرتنەکەیان لە اللە و پێغەمبەرەکەی کەوا زۆر بەنھێنی و بەپیلانێکی تۆکمەوە قسەی وایان ھەڵدەبەست لەکاتێکدا پێغەمبەر دروودو سڵاوی اللە ی لەسەربێت نەیوتبوو وەھەرچی لەبەردەستی پێغەمبەردا بوو ئەوا حەقیان دەوت! جا پێغەمبەری اللە سەرسام دەبوو بە قسەکانیان، وەبەھەمان شێوە ھاوەڵە ڕاستەکانی ئەوەیان دەدی کەوا پێغەمبەری اللە سەرسام دەبوو بە قسەکانیان، ئەمەش تاکو متمانەیان پێ بکەن جا فەرموودەکانیان لێوەربگرن، لەبەرئەوەی ئەوان دواتر لەدوای دەرچوونیان فەرموودەی وایان ھەڵدەبەست بەجگە لەوەی پێغەمبەر دروودو سڵاوی اللە ی لەسەربێت دەیوت تاکو ڕێگا لە باوەڕداران بگرن لەبەرامبەر حەق بەتایبەتی لەدوای مردنی محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی.
[COLOR="#cc0000"]پــ٢:[/COLOR] بەڵام خۆ اللە دەربارەی ئەوانی باسکردووە بۆ محمد پێغەمبەری اللە لەسوڕەتی دووڕووەکان-المنافقون- کەواتە لەبەرچی پێغەمبەر دەرینەکردوون؟
[COLOR="#cc0000"]و٢:[/COLOR] پێغەمبەری اللە ھەڵنەستاوە بەدەرکردنیان ئەمەش لەبەرئەوەی اللە فەرمانی پێکرد بەوەی دەریان نەکات وە بەوەی پشتیان لێھەڵبکات بەڵکو تەنھا ووریاو ئاگاداریان بێت. وەکو اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا ﴿٨١﴾}[/COLOR] صدق الله العظيم.
[COLOR="#cc0000"]پـ٣:[/COLOR] وەلەبەرچی اللە فەرمانی بە پێغەمبەرەکەی کردووە پشتیان لێ ھەڵبکات جا دەریان نەکات؟
[COLOR="#cc0000"]و٣:[/COLOR] بەڕاستی اللە فەرمانی بەپێغەمبەرەکەی کردووە بەوەی دەریان نەکات تاکو بزانێت کێ یە ئەوکەسەی دواتر بەیانی ڕاست و دروستی قورئان بەڕاست دادەنێت جا دەست دەگرێت بە پەتەکەی اللە قورئانی گەورە تاکو جیای بکاتەوە لەو کەسەی کەوا دواتر بەیانی ڕاست و دروستی قورئان بەدرۆدەزانێت جا پشتی لێھەڵدەکات واشدادەنێت باوەڕی پێھێناوە پاشانیش دەستدەگرێت بەم فەرموودانەی کەوا دژو پێچەوانەی فەرموودەکەی اللە ن بەتەواوی، ئەوەش لەبەرئەوەی قورئان بریتی یە لە سەرچاوەی سوننەتی محمد پێغەمبەری اللە، وە ئەوەی لەسوننەتدا بوونی ھەبێت و لەلایەن اللە و پێغەمبەرەکەیەوە نەبێت ئەوا باوەڕداران دواتر لەنێوان فەرموودە ھەڵبەستراوەکان و نێوان قورئان دژایەتی و جیاوازیەکی زۆر دەبیننەوە، ئەمەش ئەگەر بێتو وورد ببنەوە لە ئایەتە مەحکەمە پتەوو ڕوون و ئاشکراکانی قورئان نەک ئایەتە پێکچووە -موتەشابیھەکان-. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا ﴿٨١﴾}[/COLOR] صدق الله العظيم [النساء].
[COLOR="#cc0000"]پــ٤:[/COLOR] وە ئایا ئەم فەرمانە چیە بۆ باوەڕداران: [COLOR="#006400"]{مِّنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُوا بِهِ}[/COLOR]؟
[COLOR="#cc0000"]و٤:[/COLOR] ھەرچی ئەوەیە {أَمْرٌ مِّنَ الْأَمْنِ} جا ئەوە بریتی یە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا}[/COLOR] صدق الله العظيم [الحشر:7].
ئەمەش لەبەرئەوەی ئەوکەسەی گوێڕایەڵی اللە و پێغەمبەرەکەی بکات ئەوا لەژیانی دنیادا بە پارێزراوی دەژی و ڕۆژی قیامەتیش بە پارێزراویەوە دێت. وەھەرچی ئەم فەرموودەیەتی: [COLOR="#006400"]{أَوِ الْخَوْفِ}[/COLOR] جا ئەوە بریتی یە لە پیلانی شەیتانە بەشەرەکان لە یەھود تاکو موسڵمانان وابزانن ئەم فەرمانە لە پێغەمبەری اللە وەیە دروودو سڵاوی اللە ی لێبێت.
وەھەرچی مانای ئەم فەرموودەیەتی [COLOR="#006400"]{أَذَاعُوا بِهِ}[/COLOR].ئەمەش بریتی یە لە ناکۆکی و جیاوازی نێوان زانایانی ئوممەت دەربارەی فەرمانەکە لەم فەرموودەیەدا، جا ھەیانە دەڵێت ئەمە ڕاست و دروستەو لە پێغەمبەری اللە وەیە، وە ھەشیانە بەدرۆی دادەنێت بەوەی لەپێغەمبەری اللە وە بێت، وە ھەشیانە بەلاوازی دادەنێت یان تانە لەم کەسە دەدات کەوا گێڕاویەتیەوە، جا لەپاش ئەوە جیاوازی و دووبەرەکی و ناکۆکیەکە دەگاتە لوتکە لە لایەن زانایانی ئوممەتەوە، بەڵام ئەوان ئەگەر بیان گەڕاندبایەوە بۆ لای قورئانی گەورە ئەوا دواتر پێشەواکانیان ئەوانەی فەرمان بەدەستیانن ڕاستی ئەم فەرموودەیان دەزانی جا حوکمە ڕاست و دروستەکەیان دەربارەی ئەم فەرموودەیە بۆ دەردەھێنان جا ھەواڵی ئەوەیان پێ دەوتن بەوەی ئەمە ڕاست و دروستە لەلایەن اللە و پێغەمبەرەکەیەوە بە بەڵگەی دەقی قورئان یان ڕەتیان دەکردەوە جا بەڵگەکەیان بە دەقی قورئان بۆ دەھێنان بەوەی ھەڵبەستراوەو لەلایەن اللە و پێغەمبەرەکەیەوە نیە بەڕەچاوکردنی ئەوەی لەبەرئەوەی ئەوان ئەوەیان بینیوەتەوە بەوەی لەنێوان ئەم فەرموودە ھەڵبەستراوەو نێوان فەرموودەکەی اللە جیاوازی و دژایەتیەکی زۆر ھەیە، جا لێرەدا خاوەن فەرمان بەدەستەکانیان ئەوانەی لە ئەھلی زیکرن ئەوەیان دەزانی بەوەی ئەم فەرموودەیە لەلایەن اللە و پێغەمبەرەکەیەوە نیە بەڕەچاوکردنی ھەبوونی جیاوازی و ناکۆکی و دژایەتیەکەی لەگەڵ فەرموودەکەی اللە، جا کێش ھەیە ڕاستگۆتر لە اللە قسە بکات؟
[COLOR="#cc0000"]پــ٥:[/COLOR] وە ئایا مانای ئەم فەرموودەیەی چیە لە ھەمان ئایەتەکەدا [COLOR="#006400"]{ وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّـهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لَاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلَّا قَلِيلًا ﴿٨٣﴾ }[/COLOR]؟
[COLOR="#cc0000"]و٥:[/COLOR] مەبەستی پێی موسڵمانانە بەوەی ئەگەر بھاتبا فەزڵ و چاکەو میهرەبانیەکەی اللە نەبووایە لەسەرتان ئەوا شوێنی شەیتان دەکەوتن تەنھا کەمێکتان نەبن، ئەمەش لەبەرئەوەی یەھود توانیان فەرموودە بەتاڵەکان ھەڵببەستن و بیخەنە ناو سوننەتەکەی پێغەمبەری اللە وە - دروودو سڵاوی اللە ی لەسەربێت - تاکو لەدژی مەھدی چاوەڕوانکراو بەکاریبھێنن جا موسڵمانان بەدرۆی بزانن جا شوێنی دوژمنەکەی ئەو بکەون کەوا شەیتانی نەفرەتلێکراوە ئەوکەسەی بریتی یە لە خودی مەسیحی درۆزن ئەمەش لەبەرئەوەی مەھدی چاوەڕوانكراو كتێبێکی تازە ناھێنێت بەڵکو بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئان دەھێنێت، جا فەرموودە ڕاستەکانیان بۆ ڕووندەکاتەوەو جیایان دەکاتەوە لە بەتاڵەکان بە گەڕانەوە بۆ سەرچاوەی بەیانی ڕاست و دروستی قورئان، ھەرلەبەرئەوەش خەڵکی دەدوێنم بە قورئان و گەڕانەوە بۆ لای بە سەرنج دان بۆی بەسەرنجی لێ ووردبوونەوە ھەروەکو اللە ش بەمە فەرمانی پێکردوون، [COLOR="#cc0000"]وە ئەو یەمانیە چاوەڕوانکراوەی کەوا بریتی یە لە خودی مەھدی چاوەڕوانکراو بریتی یە لە فەزڵ و چاکەکەی اللە لەسەرتان[/COLOR] وە میهرەبانی و ڕزگارکەر بۆتان وە ئەگەر بھاتبا ئەو نەبووایە بە ئیزنی اللە ئەوا شوێنی (مەسیحی درۆزن) دەکەوتن ئەی گەلی موسڵمانان تەنھا کەمێکتان نەبن، وەھەر لەبەرئەوەش مەھدی چاوەڕوانکراو پێی دەوترێت [COLOR="#cc0000"](ڕزگارکەر)[/COLOR] بەو مانایەی ڕزگارکەر بۆ موسڵمانان لەفیتنەی شەیتانی نەفرەتلێکراو کەوا بریتی یە لە خودی مەسیحی درۆزن، وە بەڕاستی بۆشمان ڕوونکردنەوە لەبەرجی پێی دەوترێت مەسیحی درۆزن، ئەمە لەبەرئەوەی دواتر دەڵێت گوایە ئەو خۆی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمە، وە دەڵێت اللە یە بە قۆستنەوەی ڕۆژی زیندووکردنەوەی یەکەم وە بەقۆستنەوەی بیروباوەڕی نەصاراکان تاکو خەڵکی وای ببینن بەوەی خەشم لێگیراوەکان (المغضوب عليهم)و گومڕایە سەرلێشێواوەکان (الضالين) لەسەر حەقن، وە ئەو موسڵمانانەشی کەوا نکۆڵیان لە پەرستنی کوڕی مەریەم کردووە لەسەر بەتاڵن ھەر لەبەرئەوەش اللە ی پایەبەرز بەئاڕاستەی موسڵمانان نەک جگە لەوان فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّـهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لَاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلَّا قَلِيلًا ﴿٨٣﴾}[/COLOR] صدق الله العظيم.
جا ئایا بۆت ڕوون بوویەوە ئەی حوسێن ئیبن عومەر وە بۆ موسڵمانانیش بەوەی مەسیحی درۆزن بریتی یە لە خودی شەیتانی نەفرەتلێکراو ئیبلیس؟ ئەمەش لەبەرئەوەی ئەم ئایەتە قسە دەکات دەربارەی ئەو یەھودیانەی کەوا بە باوەڕھێنانی درۆوە خۆیان دەردەخەن تاکو لەم ڕێگەیەوە فەرموودە فیتنەکان ھەڵببەستن جا ئەوانەی لە دڵەکانیاندا زیغی لاری و لادان ھەیە لەبەرامبەر قورئانی گەورەدا ئەوا بەڕاستی دادەنێن و دەیانگێڕنەوە بۆ موسڵمانان نەوە لەدوای نەوە، جا ئەوانە زۆر بەنھێنی و پیلانێکی تۆکمەوە چەند فەرموودەیەکیان وتووە جگە لەوەی محمد پێغەمبەری اللە فەرموویەتی دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، وە لەپاش ئەمە لەھەمان ئایەتدا ئەوە دەبینین بەوەی اللە فەرمان بە باوەڕداران دەکات ھەڵبستن بە بەراووردکردن لەنێوان ئەم فەرموودانەی کەوا جیاوازی و ناکۆکیان بەھۆیەوە لەسەر دروستبووە پاشان ھەڵبستن بە بەراووردکردنی لەنێوان ئەوو نێوان قورئان، جا لەپاش ئەوە اللە یاسای گەڕانەوە بۆ سەرچاوە بنچینەییەکەی فێرکردوون بەوەی ئەوەی لەلای اللە و پێغەمبەرەکەیەوە نەبوو ئەوا بێگومان بەبێ ھیچ شک و گومان و دوودڵیەک دواتر لەنێوان ئەوو نێوان قورئان جیاوازی و دژایەتیەکی زۆر دەبیننەوە، جا لەپاش ئەوە لەھەمان ئایەتدا باسی مەھدی چاوەڕوانکراوو مەسیحی درۆزن کراوە ئەمەش لەھەمان ئەو ئایەتەی کەوا دەفەرموێت: [COLOR="#006400"]{وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّـهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لَاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلَّا قَلِيلًا ﴿٨٣﴾}[/COLOR].
جا شوێنم بکەون ڕێنمایتان دەکەم بۆ ڕێگای ڕاست، وە شوێنی شەیتانی نەفرەتلێکراو مەسیحی درۆزن ئیبلیس مەکەون نەفرەتی اللە ی لەسەربێت لەھەموو چرکەیەکی ساڵەکان تاکو ئەو ڕۆژەی خەڵکی ھەڵدەستنەوە بۆ لای پەروەردگاری ھەموو جیھان. ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند ئەی اللە شاھێدبە جا ئەوە بگەیەنن ئەی گەلی جیھانی ئینتەرنێت وە ببن بە جێگرەوە گەیەنەرەکانم تاکو اللە دەرمدەخات بەسەر ھەموو خەڵکی جیھاندا..
وە دروودو سڵاو لەسەر ئەوەی شوێنی ڕێنماییکار دەکەویت بۆ ڕێگای ڕاست.
یەمانی مەھدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە لەسەر بەشەرو ئیمامی دوانزەیەم لە ئەهلی بەیتی پاک؛ ئیمام ناصر محمد یەمانی
___________________
[SHOWPOST]4509[/SHOWPOST]
[/CENTER][/SIZE][/COLOR]