چەندەمان ئامۆژگاری ئەوانەکردکەوا بەیعەتەکەیان دوادەخەن تاکو تەسلیم کردنی سەرکردایەتیەکە لەلایەن عەلی عبداللە صالحەوەو دەسەڵاتی زانستی بەیان وڕوونکردنەوەی حەقیش تێھەڵدەدەنەدوای پشتیانەوە
- 1 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
16 - ربيع الأول - 1439 ک
04 - 12 - 2017 مـ
09:05 ئێوارە
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )
[ لمتابعة رابط المشاركـة الأصليّة للبيان ]
[url]https://www.mahdialumma.com/showthread.php?t=33306[/url]
_____________
چەندەمان ئامۆژگاری ئەوانەکرد کەوا بەیعەتەکەیان دوادەخەن تاکو تەسلیم کردنی سەرکردایەتیەکە لەلایەن عەلی عبد اللە صالحەوەو دەسەڵاتی زانستی بەیان وڕوونکردنەوەی حەقیش تێھەڵدەدەنە دوای پشتیانەوە..
بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة الأنبياء والمرسلين من أولهم إلى خاتمهم محمد رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم وجميع المؤمنين الثابتين على عهد ربهم وما بدّلوا تبديلاً، أمّا بعد..
سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەربێت خۆشەویستە بەسەرخەرەکانم لە ھەموو ناوچەو شوێنە جیاوازەکان لە جیھاندا، سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر بێت سەرجەم ئەو سەردانیکارانەی کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن لە مێزی حیوار‌و گفتوگۆی جیھانی ماڵپەڕی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی منتديات البشرى الإسلاميّة، جا ھەرچەندە کەوا ئێمە نەدان بە کوشتنی عەلی عبد اللە صالح دا دەنێین نە نکۆڵیشی لێ دەکەین جا اللە زاناترە بەوە، جا ئەوەی کەوا دەمەوێت بیڵێم بریتیە لەوەی چەندە ئێوەم ئێوەم ئێوەم ھۆشیاروو وریا‌و ئاگادارکردەوە لەوانەی کەوا عەقیدەو بیروباوەڕی بەیعەت پێدانەکەیان بۆ اللە و خەلیفەکەی پەیوەستکردووە بەکاتی تەسلیم کردنی سەرکردایەتیەکە لە لایەن عەڵی عبد اللە صالحەوە بۆ ئیمام مەھدی، وە بەگوێرەی فەتوایەکەی اللە لەڕوئیا حەق و ڕاست و دروستەکەدا بەوەی کەوا ھەرگیز ھیچ کەسێک جێگیر‌و ڕاوەستاو نابێ لەگەڵ مندا تەنھا بەندەکانی نیعمەتە ھەرە گەورەکە نەبن (عبيد النعيم الأعظم) جا لەمیانەی ئەوەدا زانیم بەوەی کەوا فێتنەیەک دێت بۆ لە بێژنگ دانی بەسەرخەرەکان، وە ئەم بەیان و ڕوونکردنەوەیەش مایەی جێگیربوون و ڕاوەستاویە بۆیان بەئیزنی اللە. وەھەتا تەنانەت ئەگەر وتیشم عەلی عبد اللە صالح کوژراوەو اللە زیندووشی کردۆتەوە بۆ ئەوەی قیادەو سەرکردایەتیەکە تەسلیم بە ئیمام مەھدی بکات جا ئەوە ھەرگیز ناتوانین بەوەی کەوا ئەوانە جێگیر‌و ڕاوەستاو بکەین کەوا اللە دەیەوێت توشی فیتنەیان بکات بە ھۆی ئەو عەقیدەو بیروباوەڕە بەتاڵەیە بەوەی کەوا ئەوان ھەرگیز بەیعەت بە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی نادەن تەنھا لەدوای ئەوەی کەوا عەلی عبد اللە صالح قیادەو سەرکردایەتیەکەی تەسلیم دەکات، ھەروەکو بڵێی ڕوئیاکە شایەنترە لە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئان! جا ڕەوانی یەو ناکرێت و نابێت بۆتان بەوەی کەوا عەقیدەو بیروباوەڕەکان لەدین لەسەر ڕوئیا بنیات بنێن، بەڵکو تەنھا بە روئیایەک دەمێنێتەوە ھەتا ئەوکاتەی کەوا اللە بەڕاستی دەگێڕێت ئەگەر ویستی، وە ڕوئیاش تایبەتە بە خاوەنەکەی، ئەگینا ئاگادار بن سوێند بە اللە ئەگەر ھاتوو بھاتبا عەقیدەو بیروباوەڕەکان لەسەر ڕوئیا بنیات نرابووایە ئەوا دین بەتەواو ی دەگۆڕدرا.
وەسەبارەت بە ڕوئیاکە جا ئەوە تەنھا ھەواڵێکە بەڕوئیایەک ھەتا ئەو کاتەی کەوا اللە بەڕاستی دەگێڕێت یان دەیسڕێتەوە، جا کار‌و بار‌و فەرمانەکان لەسەرەتاو کۆتاییدا ھەمووی ھەر بۆ اللە یە؛ بەڵکو حوجەو بەڵگەکە لەدین بریتی یە لەدەسەلاتی زانست لەلایەن اللە ی بەدەسەڵاتی دانا‌و کاربەجێوە، وە پیێشتریش فەتوامان دا بەحەق بەوەی کەئەگەر بێت‌و پەنجا ھەزار ساڵیش گفتوگۆم لەگەڵ کردن ئەوا گفتوگۆتان لەگەڵدا ناکەم تەنھا بەکتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی نەبێت جا ھیچی ترم لەلانی یە جگە لەوە نەبێت، وە گرنگترین شتیش لەلام بریتی یە لە بەڕاست گەڕانی ئەو ڕوئیا بەحەقەیە کەوا بریتی یە لەوەی (( لا يجادلني عالٍم ولا جاهلٌ من القرآ‌ن إلا غلبته )) ((ھیچ زانایەک نی یە کەوا قسەو گفوگۆم لەگەڵ بکات نەھیچ نەزانێکیش لەقورئان ئەوا تەنھا ھەر من دەیبەزێنم))، جا من ھێشتا ھەر زاڵم بەدەسەڵاتی زانست لە محکەمی قورئانی گەورە بەدرێژایی ئەم سیانزە ساڵە، جا ئەوە بریتی یە لە بەڵگەو بەرچاو ڕوونیەکەی محمد پێغەمبەری اللە و ئەوەشی کەوا شوێنی کەوتبوو لە ئیمام و پێشەوایەکانی کتێب و ئیمانداران.
وەھەرچی ئەوانەن کەوا عەقیدەو بیر‌و باوەڕەکەیان لەسەر تەسلیمکردنی سەرکردایەتیەکە لەلایەن عەلی عبد االلە صالحەوە بنیات ناوە بۆ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی جا ئەوا پێشتریش فەتوامان دا بەر لەچەند ساڵێک بەوەی كەوا ئەوانە لەھەڵەدان لەبەرئەوەی ڕوئیا تایبەتە بە خاوەنەکەی وە اللە ش فەرمانی پێنەکردوون بەوەی کەوا ڕوئیا بکەن بە فەتوا لەدینەکەی اللە ئیسلام لەبەرئەوەی ئەوە تایبەتە بەخاوەنەکەی وە بەڕاستیش اللە بەڕاستی دەگێڕێت ئەگەر بیەوێت یان دەیسڕێتەوە بۆ ئەوەی کەوا ڕوو وەردەگێڕێت و خۆی بەگەورەدەگرێت لەوەی لەسوپاسگوزاران بێت، جا کاروبارو فەرمانەکان لەسەرەتاو دواییدا ھەمووی ھەربۆ اللە یە؟ بەڵکو ھەتا تەنانەت ئایەتەکانی کتێبەکەی اللە قابیلی گۆڕینەوەی ھەیە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَإِذَا بَدَّلْنَا آيَةً مَّكَانَ آيَةٍ ۙ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا يُنَزِّلُ قَالُوا إِنَّمَا أَنتَ مُفْتَرٍ ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (101)} صدق الله العظيم [النحل].
واتە/ کاتێکیش ئایه‌تێک بگۆڕین ودهخهینه جێی ئایه‌تێکی تر اللە ش خۆی ده‌زانێت چی داده‌به‌زێنێت و چ فه‌رمانێک ده‌دات ئه‌وه نه‌فامان ده‌ڵێن بێگومان تۆ هه‌ر له خۆته‌وه شت هه‌ڵده‌به‌ستیت نه‌خێر وا نیه به‌ڵکو زۆربه‌یان تێناگه‌ن و نازانن.
وەپێشتریش بەیانی زۆر دەربارەی ئەم باسە دەرچووە بە ووریاکردنەوەی ئەوانەی کەوا بەیعەتەکەیان دوادەخەن تاکو سەرکردە عەلی عبد اللە صالح سەرکردایەتیەکەی تەسلیم بە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی دەکات ئەوەش تاکو اللە توشی تاقیکردنەوەو فیتنەیان نەکات وەخەلیفەکەی بەسزایەکی لەلایەن خۆیەوە دەربخات، جا کێ ڕزگارتان دەکات لەسزای اللە ئەوانەی کەوا کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەتان فڕێداوەتە دوای پشتانەوە؟ ھەرچەندە قەناعەتیشیان دێت بەو بەیان و ڕوونکردنەوە حەقەی قورئانی گەورە کەوا اللە پشتگیری پێ لە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی کردووە جا ھیچ زانا‌و نەزانێک نی یە گفتوگۆ‌و قسەی لەگەڵ بکات ئەوا ھەر ئەو دەیبەزێنێت، وە بۆ سەرجەم زانایانی موسڵمانان ئەوەشم دوپات کردەوە کەوا ھەر ئەوەیە لەنێوانی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی و ئەواندایە.
وەھەرچی سەبارەت بەتەسلیم کردنی سەرکردایەتیەکەیە جا ئەوە سوێند دەخۆم بەو اللە یە گەورەیەی کەوا ئێسک زیندوو دەکاتەوە لەکاتێکدا ڕزیوو پڕوتوکاو بووە بەوەی کەوا سەرکردە عەلی عبد اللە صالح پەیوەندی پێوە کردم لەڕێی یەکێک لە پاسەوانە جەستەییەکانی سەرکردە بەناوی (رضوان معیاد) کەوا یەکێکە لە بەسەرخەرە دڵسۆزەکانم و یەکێکیشە لە ئامۆژگاریکارەکان بۆ عەلی عبد اللە صال بەتەسلیم کردنی سەرکردایەتیەکە لەپێشتردا وە ئامۆژگاری کرد بەتەسلیم کردنی سەرکردایەتیەکەی بە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وە ئامۆژگاری کرد تاکو اللە عزەت و شکۆداریەکەی زیاد بکات لەسەر عزەت و شکۆداریەکەی وە تاکو اللە موڵکەکەی لێ دانەماڵێت، وەسوێندی بۆ خوارد بەحەق بەوەی کەوا من ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی خەلیفەی اللە م بەحەق جا ئامۆژگاری کرد بەوەی کەوا ببێت بە یەکێک لە پێشکەوتووەکان بەر لەھەموو سەرکردەیەکی تر بە تەسلیم کردنی سەرکردایەتیەکە بۆ ئیمام مەھدی وە بەوەی کەوا لەسوپاسگوزاران بێت چاکترە بۆی وەھەرگیزیش لەدوای ئەوە اللە ھیچی بۆ زیاد ناکات جگە لەعزەت و شکۆداری نەبێت لەسەر عزەت و شکۆداری، جا ئەویش پێی وت: "مادام ئێوە لەگەڵیدان ئێمەش لەگەڵیداین".
جا ڕاستەوخۆ وەڵامی ئێمەش لەسەر عەلی عبد اللە صالح دەرچوو بە بەیان و ڕوونکردنەوەیەک جا پێمان وت: ئەی سەرکردە عەلی عبد اللە صالح، ئەگەر تۆ بەڕاستی لەگەڵ ئیمام ناصر محمد یەمانی ئەوا لەسەرتە کەوا بێیت بۆ ماڵی ئیمام مەھدی بۆ تەسلیم کردنی سەرکردایەتیەکە جا ڕەوانی یەو ناکرێت و نابێت بۆ خەلیفەی اللە کەوا داوای چاوپێکەوتنی سەرۆکێک یان پادشایەک یان ئەمیرێک بکات تاکو پێی بڵێت خەلافەتی تەسلیم بکە، جا ڕەوانی یەو ناکرێت بۆ خەلیفەی حەقی اللە لەزەوی کەوا داوای تەسلیمکردنی سەرکردایەتی بکات لە ھەر بوونەوەرێک جا ئەگەر سەرۆکێک بێت یان پادشا یان ئەمیر لەبەرئەوەی من خەلیفەی اللە م، پاک و بێگەردی بۆ اللە ی گەورە! جا ئەگەر ئەوەم کرد ئەوا ھەرگیز لەجێگای اللە کەسێکی تر نی یە ببێت بە پاڵپشت و یاوەرو بەسەرخەرم، لەبەرئەوەی ئەمە سوک کردنی شەئن و کاروبارەکەی خەلیفەی اللە یە، نەوەک خۆبەگەورەزانین بێت لەلایەن منەوە نە غروریش، جا ئەو اللە یە خۆی سەرپەرشتی دەرکەوتنی خەلیفەکەی دەکات وەلەسەرئەو (سەرکردە یان پادشا یان ئەمیرەیە) کەوا داوای چاوپێکەوتن لەمن بکات، ئەم فەتوایەش بۆ سەرجەم خەلیفەکانی بەشەرە لە جیھاندا، وەھەرگیزاو ھەرگیزیش گۆڕینەوەی تێدا ناکرێت. وەئەگەر وەلائو ھاوسۆزی و پشتیوانیان ڕەت کردەوە بۆ خەلیفەی اللە لەزەوی ئەوا دواتر اللە دەرمدەخات بەسەر سەرجەم خەلیفەی دەوڵەتەکانی بەشەردا لەشەوێکدا لەکاتێکدا ئەوان ملکەچ و ڕیسوا دەبن، جا ئەوەی کەوا بەیعەت بدات ئەوا باشترە بۆ خۆی وەھەرگیزیش اللە ھیچی بۆ زیاد ناکات جگە لە عزەت و شکۆداری نەبێت لەسەر عزەت و شکۆداریەکەی.
وەھەروەکو لەپێشتردا وتمان بە سەرکردە عەلی عبد اللە صالح کە ئەگەر لە ڕاستگۆیانە بەوەی کەوا لەگەڵ ئیمام ناصر محمد یەمانیدایە ئەوا پیویستە بێت بۆ لام و داوای چاوپێکەوتنم لەگەڵ بکات بۆ تەسلیم کردنی سەرکردایەتیەکە یان بێت بۆ ماڵەکەم بۆ تەسلیمکردنی سەرکردایەتیەکە، ئەوەشی نەکرد.ھەروەکو بڵێی بەگوناھ خۆی بەگەورە دەگرێت ئەگەر بێت‌و بێت بۆ ماڵەکەم بۆ تەسلیمکردنی سەرکردایەتیەکە! اللە ش زاناترە بەوەی کەوا لەدڵەکەیدا ھەیە وە ژیان و مردنەکەیشی ھەر لەدەستی ئەودایە پاک و بێگەردی بۆی، اللە ش زاناترە بەوەی کە ئایا ئەو بەڕاستی بەگوناھ خۆی بەگەورە گرتووە؟ جا ئەگەر وابێت ئەوا بەڕاستی اللە ھیچ گەلێک ناگۆڕێت ھەتا ئەوکاتەی ئەوەی لەخیاندایە دەیگۆڕن، وەھیچ گومانێکیشی پێنابەین تەنھا خێر نەبێت، وەژیان و مردنەکەشی بەدەستی اللە یە نەک بەدەستی کەسێکی تر، جا نە دان بە مردنەکەیدا دەنێین نە نکۆڵیشی لێدەکەین، جا کار‌و بار‌و فەرمانەکان ھەمووی بۆ اللە یە لەسەرەتاو داواییدا، اللە ش چاکترین لێخۆشبووە، وە ئەوەی کەوا بەگوناھ خۆی بەگەورە بگرێت جا ئەوە بەڕاستی زوڵم و ستەمی لەنەفسی خۆی کردووە، اللە ش ئەوەی بیەوێت دەیسڕێتەوەو لایدەدات وە جێگیر‌و پایەداری دەکات سه‌رچاوه‌و بنچینەی تۆمارکراوی هه‌موو ڕووداو‌و پێشھاتەکانی کتێبیش ھەر لای ئه‌و زاته‌یه، جا ئەگەر ئەو بەڕاستی کوژراوە ھەروەکو وا دەڵێن ئەوا پەندو عیبرەتێکە بۆ ھەموو خەلیفەی ھەردەوڵەتێک لەزەوی بەوەی کەوا بەگوناھ خۆی بەگەورە نەگرێت لەڕاگەیاندنی تەسلیم کردنی سەرکردایەتیەکەی بۆ خەلیفەکەی اللە، لەدوای ئەوەش اللە ھەرگیز ھیچی بۆ زیا ناکات جگە لە عزەت و شکۆداری نەبێت لەسەر عزەت و شکۆداری وە ھەرگیزیش اللە موڵکەکەی لێ داناماڵێت، ئەگەر نا؛ ئەوا عاقیبەت وچارەنوسی ئەوانەی کەوا بەگوناھ خۆیان بەگەورە دەگرن بەد ئەنجامە لەدنیاو ئاخیرەتدا.
بەڵام تاکو زوڵم و ستەم لە سەرکردە عەلی عبد اللە صالح نەکەین ھەرچەندە کەوا زوڵم و ستەمیشی لەنەفسی خۆی کردووە بە دواخستنی تەسلیمکردنی سەرکردایەتیەکە، بەھەرحاڵ بەردەوام دەبین لەسەر ئەو باسەی کەوا دوێنێ ئێوارە ڕوویدا بەحەق لەعنەتی اللە ش لەسەر درۆزنان بێت، کەوا بریتی یە لە گێڕانەوەی ئەو پەیوەندیەی کەوا لەلایەن سەرکردەوە پێم گەیشت لەکاتێکدا من ڕاکشابووم لەسەر قەڕەوێڵەی خەوتنەکەمدا بەئاگاو زانستەوە نەک بە خەون ئەوەش لەدوای نیوەڕۆی دوێنێ ئێوارەوە، جا وتی: "بەڕاستی سەرکردە دەیەوێت سەرکردایەتیەکەت تەسلیم بکات"، جا منیش پێم وت: کەواتە با بێت بۆ ماڵەکەم، جا ئەویش وتی: "سەرکردە ناتوانێت بگاتە ئەوێ و دەربچێت لە ماڵەکەی بۆ لات لەبەرئەوەی گەمارۆدراوە لەھەموو لایەکەوە وە ڕەوشەکەی لێ زۆر تەنگ بۆتەوە لەھەموو لایەکەوە"، جا منیش پێم وت: اللە لێی ببورێت ئەو خۆی زوڵم و ستەمی لەخۆی کرد بە دواخستنی تەسلیمکردنی سەرکردایەتیەکە، بەھەرحاڵ ھەرگیز من نایەم بۆ ماڵەکەی بۆ تەسلیمکردن و دەستاودەستکردنی سەرکردایەتیەکە جا ھەروەکو ئەوەیە من ئیستغلال کراوبم بۆ بارودۆخەکە؛ بەڵکو سەرکردایەتیەکە دەبێت بێت بۆ ماڵەکەم؛ بەڵکو ئێستا ھەوڵ دەدەم بۆ وەستاندنی جەنگەکەو تیمارکردنی خوێنی لەگەڵ یەک شەڕکەرەکان لە صەنعا وەھەرگیزیش نایەم بۆ لای تا سەرکردایەتیەکەم تەسلیم بکات؛ بەڵکو بە ئامانج و ھەدەفی تیمارکردنی برینی لەگەڵ یەک شەڕکەرەکان لە حوسیە شەڕکەڕەکان و بەسەرخەرەکانی صالح.
جا لەپاش ئەوە پەیوەندیم کرد بەیەکێک لە سەرپەرشتیارانی (أنصار اللەی حوسیەکان) کەوا بریتی یە لە (أبو صادق السقاف) جا شوێنەکەی نیشاندام پاشان چووم بۆلای (أبو صادق السقاف) جا لەگەڵیدا سەرپەرشتیارەکانم بینی لە نەوەی السقاف و جگە لەوانیش کەوا کۆمەڵەیەکی نزیکەی بیست کەس دەبوون لەنێوان سەرپەرشتیارو سەرکردایەتی و کەسانی ئاسایی، جا پەیوەندیم لەگەڵ کردن تا بمبەن بۆ لای بنکەکەیان، جا ئەوەبوو گەیشتمە لای بنکەکەیان، وە نەیانیم دەناسی تەنھا کەمێکیان نەبن کەوا بریتی بوون لەوانەی پێشتر لە آل السقاف دەمناسین لە ڕیش سپیەکانی صرواح، جا پێم وتن: من ھاتووم بۆ لاتان بۆ تیمارکردنی برینی نێوان ئێوەو نێوان بەسەرخەرانی صالح لە صەنعا.
جا پێشوازیان لەوە کرد‌و وتیان: "ئێمە تۆ دەناسین وەدەزانین بەوەی کەوا بەڕاستی تۆ لەڕاستگۆیانی ئێستا پەیوەندی دەکەین لەگەڵ سەرکردایەتی باڵای سەرووی خۆمان بۆ وەستاندنی شەڕو كوشتار لە حى السیاسی تاکو بتوانی بگەی بە سەرکردە بۆ ھاتنەجێی ئاشتی بەگوێرەی داوایەکەت". جا منیش وتم: اللە ھەوڵ و کۆششتان قبوڵ بکات ئەی آل السقاف ئەوەشی کەو لەگەڵ ئێوەدان لە انصار اللە لەوانەی کەوا ئاشتی و ئاشتەواییان دەوێت لەپاش ئەوە دەرچووم لەڕێی عشاش و صباحە پاشان لامدابۆ ڕێگای عَصِر لە عقبة صباحە بۆ چوونە ناو شەقامی زوبێری پاشان بۆ شەقامی حدە بۆ چوونە ژوورەوە بۆ لای ماڵی سەرکردە لەلای بنکەی (کمیم) ـی بازرگانی، بەڵام سەرپەرشتیار (أبو صادق السقاف) پەیوەندی پێوە کردم لەکاتێکدا کەوا من لە خاڵێک دابووم لەناوچەی (عَصِر)، جا وتیان چاوەڕێکە ئەی شێخ تا پەیوەندی لەگەڵ فەرماندەی عەمەلیات دەکەین، جا لەپاش ئەوە (أبو صادق) پەیوەندی پێوە کردم و وتی: "ئەی شێخ ناصر تکات لێدەکەین چاوەڕێ بکەی تاکو پەیوەندی دەکەین لەگەڵ سەرکردایەتی باڵا وەبەھەمان شێوە پەیوەندی دەکەین لەگەڵ سەرپەرشتیاران لە فەرماندەی مەیدانی کنتاکی بۆ وەستاندنی شەڕو کوشتار تاکو بتوانی بچیتە ژوورەوە ئەی شێخ ناصر جا دەبێت شەڕو کوشتارەکە بوەستێنرێت لەلایەن ھەردوولاوەو بە لایەنی سەرکردە عەلی عبد اللە صالحەوە". جا منیش پێم وتن: بۆ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ڕەوا نیە کەوا لەقسەکردن و ڕێککەوتنەکەی درۆ بکات لەبەرئەوەی من ڕێکەوتووم لەگەڵ ھەندێکیان بەوەی کەوا دەمەوێت جەنگەکە بوەستێنم لەنێوان ئەوان و نێوان صالح بۆ پاراستنی یەمەنیەکان لەترس و بیم و نەڕشتنی خوێن، وە پێشم وتن من ھێشتا ھەر چاوەڕێی وەستاندنی گوللە تەقاندنەکە دەکەم بەگوێرەی داوای سەرپەرشتیارە حوسیەکان تا بتوانم بچمە ژوورەوە، جا پەیوەندیکارەکەی لای سەرکردە وتی: "ئێمە داوایەکەتمان جێ بەجێکرد وە گوللە ھاوێژتنمان وەستاند لەلایەن بەسەرخەرەکانی سەرکردەوە بەڵام ھێشتا گوللە ھاوێژی بەردەوامە لەلایەن (أنصار اللەی حوسیەکان)". جا منیش وتم: ئێستا پەیوەندی دەکەم لەگەڵ سەرپەرشتیار (أبو صادق السقاف). جا ئەویش وتی: "ئەی شێخ ھێشتا گوللە ھاوێژی بەردەوامە لەلایەن (أنصار الله)، جا داوات لێدەکەین چاوەڕێ بكەی تاکو پەیوەندی دەکەین لەگەڵ سەرکردایەتی باڵا تا فەرمانەکان دەربکەن بە وەستاندنی گوللە ھاوێژی". وە داوای لەمن کرد بگەڕێمەوەو چاوەڕێ بکەم تا ھەواڵەکەم پێ دەدات. وە وتی: "ئێستا نزیکی نوێژی مەغریبەو تاریک دادێت و کاتێکی گونجاو نی یە بۆ ئەوە، جا وا چاکترە بەیانی بەردەوام بی لەسەر کارەکەت بۆ ھێنانەدی ئاشتەواییەکە لە خاڵی ناوچەی(عَصِر)"، ھەرچەندە کەوا بەتەنھا پەیوەندیەکی من بۆ ئەوانەی دەوروبەری سەرکردە شەڕەکە وەستێندرا بۆ ماوەی دە خولەک لەلایەن ئەوانەوە بەڕەچاوکردنی گەیشتنی من بۆ لایان بۆ ھاتنەجێی ئاشتەوایی یەکە، جا سەبارەت بەمن ئەوا دەموت وا دەڕۆمە لای سەرکردە بۆ وەستاندنی جەنگەکە لەلایەن حزبی مؤتمر لە (حی السياسي)، وە پەیوەندیم کرد بە ژمارەیەکی تایبەت بۆ ئەوکەسەی لە تەنیشتی سەکردەوەبوو جا قسەم لەگەڵیدا کرد‌و پێم وت کەوا شەڕەکە بوەستێنن لە حی الأمن السياسی جا ئەوکاتە دەتوانم بێمە ژوورەوە بۆ لایان بە چەندین ئۆتۆمبێلی چەکدارەوە بۆ نێوەندگیریکردن بۆ تیمارکردنی برینەکان، وە پێم وتن: سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە ھەرگیز ئێستا تەسلیمکردنی سەرکردایەتیەکە قبوڵ ناکەم لەکاتێکدا من ڕێککەوتووم لەگەڵ چەند سەرپەرشتیارێکی ھاوڕێ کەوا متمانەیان بەقسەکەم ھەیە جا من پێم نەوتوون دەڕۆم بۆ لای سەرکردە تاکو سەرکردایەتیەکەی تەسلیم بەمن بکات؛ بەڵکو وتومە دەڕۆم بۆ وەستاندنی جەنگەکە؛ بەڵکو بۆ نێوەندگیریکردن بۆ وەستاندنی جەنگەکەو تیماری برینەکان و چیتر نەترساندنی ھاوڵاتیان لە صەنعا، وەھەرچی ئەوەیە ئەگەر بمەوێت تەسلیمکردنی سەرکردایەتیەکە بە خوێن ڕشتن بھێنمەجێ جا ئەوە سوێند دەخۆم بە اللە ی گەورە ھیچ سوپایەک نی یە لەجیھان کەوا بتوانێت ڕووبەڕووی سوپاکەی ئیمام مەھدی ببێتەوە لەبەرئەوەی ئەوان نە بەندەی دینارن نە درھەم و دۆلار؛ بەڵکو ئەو گەلەن کەوا اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش اللە یان خۆشدەوێت (قومٌ يحبهم الله ويحبونه) کەوا ھیچ شتێک توشی فیتنەیان ناکات ھەتا تەنانەت ئەو بەھەشتەش کەوا پانتایی و فراوانیەکەی ھێندەی پانتایی و فراوانی ئاسمانەکان و زەویە؛ بەڵکو ئەوانە نیعنەتە ھەرە گەورەکەیان دەوێت (النعیم الأعظم) کەوا گەورەترە لە بەھەشت لەبەرئەوەی ئەوان ھەرگیز ڕازی نابن ھەتا ئەوکاتەی اللە ڕازی دەبێت لە نەفسی خۆی لەبەرئەوەی ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی بریتی یە لە ھەدەف و ئامانجە ھەرە گەورەکەیان کەوا لە نەفس و ناخی خۆیاندا دەیبینن کەوا بەڕاستی دەبینن بریتی یە لە نیعمەتێکی گەورەتر لەنیعمەتەکانی ئەو بەھەشتەی کەوا پانتایی و فراوانیەکەی ھێندەی ئاسمانەکان و زەویە، کەوا ھەدەف و ئامانجەکەیان بە پێچەوانەی ھەدەف و ئامانجی شەیتانە لەبەرئەوەی ھەدەف و ئامانجەکەیان ھیدایەتدرانی ھەموو ئومەتە تاکو ھەموویان ببن بە سوپاسگوزارو شوکرانە بژێر بۆ پەروەردگارەکەیان لەبەرئەوەی اللە ڕازیدەبێت بە شوکرانەو سوپاسگوزاری بەندەکانی و بەکوفرو بێباوەڕیان ڕازی نابێت، بەڵام ھەدەف وئامانجی شەیتان و حزبەکەی لەشەیتانە بەشەرەکان بریتی یە لە ھەوڵ و تێکۆشان بەشەوو بەڕۆژ بۆ گومڕاو سەرگەردانکردنی ئومەت لەڕێگای ڕاست ئەوەش تاکو کافر‌و بێباوەڕبن بە پەروەردگارەکەیان و نیعمەتی ڕازیبوونەکەی لەبەرئەوەی اللە بەشوکرو سوپاسگوزاری بەندەکانی ڕازی دەبێت بەڵام ئەوان ڕقیان لە ڕازیبوونی اللە یە لەسەر بەندەکانی جا کاروکردەوەکانیان پوچ و بەتاڵ بۆتەوە، وە مژدەشیان پێدەدەم بە سزایەک لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە لە کاتژمێر نۆی ڕۆژێک لە ڕۆژەکان وە ئێمەش وای دەبینین کەوا نزیکە بە ئیزنی اللە جا اللە خەلیفەکەی دەردەخات لەزەوی بەسەر ھەموو جیھان لەشەوێکدا لەکاتێکدا ئەوانیش ڕیسواو شەرمەزارو ملکەچن جا دواتر دەزانن بەوەی کەوا بەڕاستی اللە بەتوانایە.
جا ڕووم کردۆتە پەروەردگارم و بێ نیازم لەکەسانی تر جگە لەئەو تا دەرمبخات بەسەر ھەموو جیھاندا بەڕاستی پەروەردگارەکەم بێ نیاز‌و دەوڵەمەندەو شایەنی سوپاسگوزاریە، وە اللە ش ھەرخۆی ئیمانداران لەجەنگ دەپارێزێت بەڕاستی اللە زۆر بەھێزو بەدەسەڵاتە.
جا ئەوە لەبیرمەکەن کەوا ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی خەلیفەی اللە یە بۆ ھەموو جیھان، جا بەڵکو تەسلیمکردنی سەرکردایەتیەکە لە لایەن عەلی عبد اللە صالحەوە بێت جا ئەگەر زیندوو بێت و ڕزق و ڕۆزی بدرێت یان مردوو شەھیدکرابێت ھەروەکو وا دەڵێن اللە ش زاناترو دادوەرترە؟ وەھەتا تەنانەت ئەگەر بێت‌و کوژرابێتیش جا ئەوە ھەرگیزاو ھەرگیز ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی و سەرجەم بەندەکانی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعیم الأعظم) کەوا ڕازی بوونی اللە یە پەروەردگارەکەیانە ھیچی تریان بۆ زیاد نابێت تەنھا ئیمان و جێگیربوون و ڕاوەستاوی نەبێت، جا خۆ ئەوان موڵکیان نەپەرستووە بەتەسلیمکردنی سەرکردایەتیەکە لەلایەن سەرکردەیەکەوە نە پادشایەک نە ئەمیرێکیش وە کاروبارو فەرمانەکانیش ھەر بۆ لای اللە دەگەڕێتەوە، جا ھیچ شتێک توشی فیتنەو ئاشوبیان ناکات ھەتا تەنانەت ئەو بەھەشتەش کەوا پانتایی و فراوانیەکەی ھێندەی پانتایی و فراوانی ئاسمانەکان و زەویە، ئەو اللە یەش ھەرخۆی بە چاوە ناپاک و خیانەتکارەکان دەزانیت وە بەوەش کەوا سنگەکان دەیشارنەوە، جا دواتر دەزانن بەوەی کەوا وەعدو بەڵێنی اللە حەق و ڕاستە بەڵام زۆربەی خەڵکی نایزانن.
وسلامٌ على المرسلين والحمد لله ربّ العالمين..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_________________
سەرنج و بەیادھێنانەوەو ئاگادارکردنەوەیەک لەلایەن مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی..
- 2 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
24 - ربيع الأول - 1439 ک
12 - 12 - 2017 مـ
07:13 بەیانی
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )
[ لمتابعة رابط المشاركـة الأصليّة للبيان ]
[url]https://www.mahdialumma.com/showthread.php?p=276321[/url]
_____________
سەرنج و بەیادھێنانەوەو ئاگادارکردنەوەیەک لەلایەن مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی..
بەناوی اللە وە با ئیمانداران پشتیان بە اللە و لەسەر اللە ببەستن، وە بەدواداچوونی تۆماری وەڵامەکانی بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکانیش دەکەین لەسەردەمی حیوار‌و گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن لەدوای پاک و پوخت کردنەوەیان لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە، بەوەی ئایا ڕوئیای تەسلیمکردنی سەرکردایەتیەکە لەدڵیان گەورەترە لەکەلام و فەرموودەکەی اللە لە ئایەتەکانی محکەمی کتێبەکەی؟
وەئەی قەوم ئەمڕۆ چەندە بەدوێنێ دەچێت جا ئایا دەربارەی حیکمەتی پاک و پوخت کردنەوەی ھاوەڵەکانی پئغەمبەری اللە تان پێ‌بڵێم بە تاقیکردنەوەیەک دەربارەی بەڕاستنەگەڕانی ڕوئیای عەمرەکە؟ ئەوە بۆ ئەوەبوو تاکو اللە ئەوەی لەدڵەکانیاندایە پاک و پوختی بکات، بەوەی ئایا بەڕاستدانیان بۆ ئایەتەکانی اللە لە محکەمی کتێبەکەی گەورەترە لە سنگەکانیاندا یان بەتەنھا ڕوئیایەکی وەکو ڕوئیای عەمرەکردن توشی فیتنەیان دەکات؟ بەڵام ئایەتەکانی اللە لە محکەمی کتێبەکەی گەوررترە جا ئەوەی دەستی پێوە بگرێت ئەوا ھیدایەت دەدرێت بۆ ڕێگای ڕاست. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {تِلْكَ آيَاتُ اللَّهِ نَتْلُوهَا عَلَيْكَ بِالْحَقِّ ۖ فَبِأَيِّ حَدِيثٍ بَعْدَ اللَّهِ وَآيَاتِهِ يُؤْمِنُونَ (6) وَيْلٌ لِّكُلِّ أَفَّاكٍ أَثِيمٍ (7) يَسْمَعُ آيَاتِ اللَّهِ تُتْلَىٰ عَلَيْهِ ثُمَّ يُصِرُّ مُسْتَكْبِرًا كَأَن لَّمْ يَسْمَعْهَا ۖ فَبَشِّرْهُ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ (8) وَإِذَا عَلِمَ مِنْ آيَاتِنَا شَيْئًا اتَّخَذَهَا هُزُوًا ۚ أُولَٰئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مُّهِينٌ (9) مِّن وَرَائِهِمْ جَهَنَّمُ ۖ وَلَا يُغْنِي عَنْهُم مَّا كَسَبُوا شَيْئًا وَلَا مَا اتَّخَذُوا مِن دُونِ اللَّهِ أَوْلِيَاءَ ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (10) هَٰذَا هُدًى ۖ وَالَّذِينَ كَفَرُوا بِآيَاتِ رَبِّهِمْ لَهُمْ عَذَابٌ مِّن رِّجْزٍ أَلِيمٌ (11)} صدق الله العظيم [الجاثية].
واتە/ ئا ئه‌وانه ئایەتەکانی اللە ن ده‌یخوێنینه‌وه به‌سه‌ر تۆدا سه‌رتاپای حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه جا لەدوای اللە و ئایەتەکانی به چ گوتار و باسێکی تر باوه‌ڕ ده‌که‌ن و ئیمان ده‌هێنن (6) وەیل و هاوار و قوربه‌سه‌ری و ڕه‌نجه‌ڕۆیی بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که زۆر درۆزن و بوختانچی و تاوانبارن (7) هه‌یانه گوێ ده‌گرێت بۆ ئایه‌ته‌کانی اللە کاتێک به‌سه‌ریدا ده‌خوێنرێته‌وه له‌وه‌ودوا سوور ده‌بێت له‌سه‌ر بێ باوه‌ڕی و خۆی به‌زل ده‌زانێت، هه‌روه‌ک نه‌یبیستبێت جا مژده‌ی سزا‌و ئازارێکی به‌ئێش بده به‌و جۆره که‌سانه (8) کاتێک شتێک له ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌ی پێ بگات و بیزانێت ئه‌وه ده‌یکاته هۆی گاڵته‌و گه‌مه‌جاڕ ئا ئه‌وانه سزای خه‌جاڵه‌ت ئاوه‌رو شه‌رمه‌زاری چاوه‌ڕێیانه (9) له قیامه‌تیشدا دۆزه‌خ به‌دوایانه‌وه‌یه و لێی قوتارنابن هه‌رچیه‌کیان کردبوو فریایان ناکه‌وێت هه‌موو ئه‌وانه‌ش که‌له جیاتی اللە کردبوویان به‌پاڵپشتی خۆیان جا سزایه‌کی زۆر گه‌وره و سامناک بۆیان ئاماده‌یه (10) ئه‌م قورئانه ڕێنموویی به‌خشه، به‌رچاو ڕوونکهرهوهیهو ڕێ نیشانده‌ره ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان نه‌بوو به ئایه‌ت و فه‌رمووده‌کانی په‌روه‌ردگاریان سزایه‌کی زۆر سه‌خت و به ئێش چاوه‌ڕێیانه (11).
وە ڕوئیاکەی محمد پێغەمبەری اللە
صلى الله عليه وآله وسلم فیتنە بوو بۆ خەڵکی بەومانایەی بۆ ئەو ئیماندارانەی کەوا شوێنی کەوتبوون و بەڕاستیان دانابوو بەوەی کەوا؛ قورئانی خاوەن زیکرو یادەوەری گەورەترە یان دوودڵ و ڕاڕاو کافرەکان، ھەر لەبەرئەوەش ڕوئیای عەمرەکە فیتنەبوو بۆ خەڵکی بەو مانایەی بۆ ئیمانداران و کافرەکان، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَإِن مِّن قَرْيَةٍ إِلَّا نَحْنُ مُهْلِكُوهَا قَبْلَ يَوْمِ الْقِيَامَةِ أَوْ مُعَذِّبُوهَا عَذَابًا شَدِيدًا ۚ كَانَ ذَٰلِكَ فِي الْكِتَابِ مَسْطُورًا (58)وَمَا مَنَعَنَا أَن نُّرْسِلَ بِالْآيَاتِ إِلَّا أَن كَذَّبَ بِهَا الْأَوَّلُونَ ۚ وَآتَيْنَا ثَمُودَ النَّاقَةَ مُبْصِرَةً فَظَلَمُوا بِهَا ۚ وَمَا نُرْسِلُ بِالْآيَاتِ إِلَّا تَخْوِيفًا (59) وَإِذْ قُلْنَا لَكَ إِنَّ رَبَّكَ أَحَاطَ بِالنَّاسِ ۚ وَمَا جَعَلْنَا الرُّؤْيَا الَّتِي أَرَيْنَاكَ إِلَّا فِتْنَةً لِّلنَّاسِ وَالشَّجَرَةَ الْمَلْعُونَةَ فِي الْقُرْآنِ ۚ وَنُخَوِّفُهُمْ فَمَا يَزِيدُهُمْ إِلَّا طُغْيَانًا كَبِيرًا (60) وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ قَالَ أَأَسْجُدُ لِمَنْ خَلَقْتَ طِينًا (61) قَالَ أَرَأَيْتَكَ هَٰذَا الَّذِي كَرَّمْتَ عَلَيَّ لَئِنْ أَخَّرْتَنِ إِلَىٰ يَوْمِ الْقِيَامَةِ لَأَحْتَنِكَنَّ ذُرِّيَّتَهُ إِلَّا قَلِيلًا (62) قَالَ اذْهَبْ فَمَن تَبِعَكَ مِنْهُمْ فَإِنَّ جَهَنَّمَ جَزَاؤُكُمْ جَزَاءً مَّوْفُورًا (63) وَاسْتَفْزِزْ مَنِ اسْتَطَعْتَ مِنْهُم بِصَوْتِكَ وَأَجْلِبْ عَلَيْهِم بِخَيْلِكَ وَرَجِلِكَ وَشَارِكْهُمْ فِي الْأَمْوَالِ وَالْأَوْلَادِ وَعِدْهُمْ ۚ وَمَا يَعِدُهُمُ الشَّيْطَانُ إِلَّا غُرُورًا (64) إِنَّ عِبَادِي لَيْسَ لَكَ عَلَيْهِمْ سُلْطَانٌ ۚ وَكَفَىٰ بِرَبِّكَ وَكِيلًا (65)} صدق الله العظيم [الإسرا‌ء].
واتە/ هیچ شار‌و شارۆچکه‌یه‌ک نی یه که ئێمه بڕیارمان دابێت پێش به‌رپابوونی ڕۆژی قیامه‌ت له ناوی به‌رین یان سزایه‌کی سه‌ختی بده‌ین له کتێب و دۆسیه‌ی تایبه‌تدا تۆمار نه‌کرا بێت (58) هیچ شتێک نه‌بووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئێمه موعجیزه به‌رپا بکه‌ین و نیشانی بده‌ین له‌وه‌ی که ئه‌وان داوایان کردووه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که (جۆره‌ها موعجیزه‌مان نیشانی پێشینه‌کان دا) به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر بڕوایان پێ نه‌کرد ئێمه‌ش له ناومان بردن حوشتره تایبه‌تیه‌که‌شمان به ئاشکراو ڕوون به قه‌ومی (ثمود) به‌خشی که‌چی سته‌میان لێکردو (سه‌ریان بڕی) به‌ڕاستی ئیتر ئێمه ته‌نها بۆ ترس و داچڵه‌کاندن نه‌بێت هیچ جۆره موعجیزه‌یه‌ک نانێرین (59) یادی ئه‌وه بکه کاتێک پێمان وتی که به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ ده‌وری خه‌ڵکی داوه‌و ئاگاداره به‌هه‌موو شتێکیان و ئه‌و شتانه‌ش که له خه‌وندا نیشانمان دایت ته‌نها تاقیکردنه‌وه بوو بۆ خه‌ڵکی هه‌روه‌ها به‌باسی دره‌خته نه‌فرین لێ کراوه‌که‌ش که لهقورئاندا ناو براوه تاقیانده‌که‌ینه‌وه به‌مه‌رجێک ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌م باسانه بیانترسێنین دایانبچه‌ڵه‌کێنین که‌چی ئه‌و باسانه هیچیان بۆ زیاد ناکات ته‌نها لادان و یاخی بوونێکی گه‌وره و بێ سنوور نه‌بێت (60) کاتێک به فریشته‌کانمان وت ئاده‌ی سوژده به‌رن بۆ ئاده‌م هه‌موو سوژده‌یان برد جگه له (ئیبلیس) که وتی ئایا چۆن سوژده ده‌به‌م بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که له قوڕ دروستت کردووه (61) وتی پێم بڵێ ئا ئه‌مه‌یه که ڕێزت داوه به‌سه‌ر مندا؟ سوێند به اللە ئه‌گه‌ر دوام بخه‌یت تا ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌وه بێگومان هه‌موو نه‌وه‌کانی گومڕاو سه‌رگه‌ردان ده‌که‌م جگه له که‌مێکیان (که ده‌سه‌ڵاتم به‌سه‌ریاندا نیه) (62) اللە ی په‌روه‌ردگار فه‌رمووی بڕۆ ئه‌وه‌ی شوێنی تۆ بکه‌وێت له‌وان ئه‌وه بێگومان دۆزه‌خ پاداشتی هه‌موانتانه که پاداشتێکی مسۆگه‌ره‌و جێگه‌ی هه‌مووتانی تێدا ده‌بێته‌وه (63) بڕۆ چیت له ده‌ست دێت درێغی مه‌که هه‌رکه‌س که توانیت (له‌و به‌دبه‌ختانه) به بانگ کردن و هاندانیان بۆ تاوانکاری دایانبڕه به‌هۆی له‌شکری سواره‌و پیاده‌ی خۆته‌وه هێرشیان بۆ به‌ره‌و هاوبه‌شییان بکه له ماڵ و سامان و منداڵ و نه‌وه‌یاندا ئه‌وه‌نده‌ش به‌ڵێن و ئومێدیان پێ بده سه‌ریان لێ بشێوێنه هه‌رچه‌نده به‌ڵێن و هاندانی شه‌یتان جگه له فریودان و فێڵکردن و ساخته شتێکی تر نیه (64) به‌ڕاستی به‌نده‌کانی من هیچ ده‌سه‌ڵاتی تۆیان له‌سه‌ر نابێت و هه‌وڵ و کۆششی تۆ کاریان تێ ناکات و په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی ئیماندار) به‌سه بۆ پارێزگاری و پاراستنت (65).
سوپاسیش بۆ ئەو اللە یە تاک و قەھارەی کەوا بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووەکانی جێگیر‌و ڕاوەستاو کرد بە ئایەت و نیشانەکانی پەروەردگارەکەیان لە محکەمی زیکری کتێب وە عەقیدەو بیروباوەڕەکەیان بۆ شوێنکەوتنی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی لەسەر تەسلیمکردنی سەرکردایەتیەکە بنیاد نەنابوو لەلایەن عەلی عبد اللە صالحەوە یان جگە لەئەو بەڕاستی اللە زاڵە بەسەر فەرمان وکاروکردەوەکانی خۆی، جا دواتریش دڵ لەرزۆکەکان دەزانن بەوەی کەوا کێ ژێره‌و ژوور ده‌بێت و تیاده‌چێت، وەدواتریش دەزانن بەوەی کەوا اللە بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە وە بەڕاستی اللە زاڵە بەسەرکارو کردەوەکانی خۆی، وە کار‌و فەرمانەکانیش ھەر بۆ لای ئەو دەگەڕێتەوە.
بەڵکو بەداخ و ئەسەفەوە بەڕاستی ھەندێک لەوانەی کەوا نازانن ھەروەکو ئەوەیە بیانبینم دەڵێن: "ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی چیەتی لەدوای ھەواڵی کوژرانی سەرکردە عەلی عبد اللە صالح ھیچی نەنووسیوە تەنھا یەک بەیان ڕوونکردنەوە نەبێت! جا ئایا ئەو متمانەکەی لەرزۆک بووە بەوەی کەوا ئەو مەھدی چاوەڕوانكراوی بەسەرخەری محمد -ناصر محمد- بێت، یان لە کەسێک دەترسێت؟" جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی وەڵامی ئەوانە دەداتەوە کەوا نازانن و دەڵێم: سوێند دەخۆم بە اللە ی تاک و قەھار ئەگەر بێت‌و سەرجەم ئینسان و جن کوفر بکەن بە دەعوەو بانگەوازەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی ئەوا ھیچ لەیەقین و دڵنیایی یەکەم بەحەق توشی ھەژان و لەرزۆکی نابێت بەقەد یەک مسقالە زەڕرەیەکیش.
وەھەرچی ئەوانەن کەوا گومان دەبەن بەوەی ناصر محمد یەمانی دەترسێت لە کەسێک لەجێگای اللە جا ئەوە لەپاش ئەوە شێر وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: پاک و بێگەردی بۆ خودای گەورە لەوەی مەھدیەکی چاوەڕوانکراوی ترسنۆکی ھەڵبژاردبێت! وەسوێندیش دەخۆم بە اللە ی ڕەحمان کەوا مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی لەسەرجەم ئینسان و جنیش ناترسێت ئەگەر تەنانەت ھەمووشیان کۆببنەوە بۆ کوشتن و شەڕکردن لەگەڵم ئەوا اللە ھەر سەرمدەخات بەسەر ھەموویاندا، ھەر ئەویش چاکترین پاڵپشت و پشتیوان و یاوەرەو چاکترین و باشترین بەسەرخەریشە.
جا چ گومانێکتان ھەیە بەو کەسەی کەوا اللە پاڵپشت و پشتیوانیەتی لەبەرئەوەی دەزانێت بەوەی کەوا بەڕاستی پەروەردگارەکەی کێی ھەڵبژاردووە؟ پەناش دەگرم بە اللە بەوەی کەوا لەدڵی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی لاوازی ئیمان ھەبێت لە متمانەم بە پەروەردگارەکەم بەقەد مسقالە زەڕرەیەکیش جا ئەو لەگەڵمەو دەبیستێت و دەشبینێت، ئەگینا سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لەئەو نەبێت ھیچ کەس کینەو حەقد لە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ھەڵناگرێت ئەو ئیمامەی کەوا بانگەواز دەکات بۆ لای حوکم کردن بە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە تەنھا ھەموو شەیتانێکی بوغزن و ڕقنی ملھوڕ نەبێت کەوا ڕقی لەوەیە اللە دایبەزاندووە وە ڕقی لە ڕازیبوونەکەی اللە یە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَرِهُوا مَا أَنزَلَ اللَّهُ فَأَحْبَطَ أَعْمَالَهُمْ(9)} صدق الله العظيم [محمد].
وە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمُ ٱتَّبَعُواْ مَآ أَسْخَطَ ٱللَّهَ وَكَرِهُواْ رِضْوَٰنَهُۥ فَأَحْبَطَ أَعْمَٰلَهُمْ} صدق الله العظيم [محمد:28].
واتە/ ئه‌وەش چونکه ئه‌وانه شوێنی ئه‌و شتانه‌که‌وتبوون که‌قین و خه‌شمی اللە ده‌بزوێنێت وە ڕقیان له‌ڕه‌زامه‌ندی اللە دەبێتەوە اللە ش کاروکرده‌وه‌یانی پووچ و بێ ئاکام کرد.
وەئای سەرسامیم لە ھەندێک بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان لەسەردەمی حیوار‌و گفتوگۆکردن بەر لەدەرکەوتن جا چۆن لەکاتێکدا ڕووداوەکان ھاتوون وەکو بەڕاستدانانێک بۆ بەیانی حەقی زیکری کتێب جا دەیانبینم چاوەڕێی بەیان و ڕوونکردنەوەیەکی تازەو نوێش دەکەن لەمن و دەیانەوێت کەوا لەدوای ڕوودانی ڕووداوەکە بۆیان بنوسم! جا کوانێ زیرەکی ھەندێک لەبەسەرخەرەکان جا ئایا بڵاوکردنەوەی بەیان و ڕوونکردنەوەی باسکردنی ھەواڵ و دەنگوباسەکە چاکتر نیە لەپێش ڕووداوەکە وە بەیاد ھینانەوەی بەیان و ڕوونکردنەوەی ھەواڵ و دەنگوباسەکەش لەدوای ڕووداوەکە یان وادەبینن کەوا چاکترە بەیان و ڕوونکردنەوەکەیان لەدوای ئەوە بۆ بنوسم کەوا گوێیان لێ دەبێت لە ھەواڵ و دەنگوباسەکانی کەناڵی جەزیرە یان حدث و ئەوانی تر؟ جا چیتانەو چۆن بڕیاری وا دەدەن؟
وە بەھەمان شێوە داخ و ئەسەفم بۆ ھەندێک لە بەسەرخەرەکان کەوا پارچەیەک لە بەیان و ڕوونکردنەوەکانم وەردەگرن بەبێ دابەزاندنی بەروارەکەی لەگەڵیدا، جا لێرەدا ئیعجازی بەیان و ڕوونکردنەوە حەقەکە لەدەست دەچێت جا ئەوانی تر وادەزانن کەوا بەیان و ڕوونکردنەوەکە لەدوای ھەواڵی ڕوودانەکە دەرچووە. جا ئەوانە ووریاو ئاگادار دەکەینەوە لە خەشم و توڕەیی اللە لەسەریان ئەگەر بێت‌و بە مەبەست و بەئەنقەست وابکەن بۆ لەدەستدانی بەرواری بەیان و ڕوونکردنەوەی ھەواڵ و دەنگوباسەکە بە زانستی غەیب و شاراوە لە محکەمی زیکر لە کتێبەکەی اللە ی زانا بە ھەموو غەیب و نھێنی و شاراوەیەک کەوا ھەواڵ و دەنگوباسی ئێوەو پێشی ئێوەو دەنگوباس و ھەواڵی دوای ئێوەشی تێدایە. جا چیتانە چۆن بڕیاری ناڕەوا دەردەکەن؟ جا ئەم ھەڵەیەم تێبینی کرد لە ھەدێک لە بەسەرخەرە تازەکان کەوا ھێشتا نەیانزانیوە بەوەی کەوا ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی حەرامی کردووە لەسەر گەیەنەرەکانی بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی زیکری کتێب بۆ ھەموو جیھان بەوەی کەوا بەبێ بەروار بەیان و ڕوونکردنەوەیەک داببەزێنن بەگوێرەی بەروارە تەکنیکیەکە لە ئینتەرنێتی جیھانی، جا لە اللە بترسن و پارێزگاربن و گوێڕایەڵ و ملکەچ بن بەڵکو اللە ڕەحمتان پێ‌بکات جا وا سزاکەی اللە نزیکە جا ھەوڵ بدەن بەردەوام ئامادەو چوست بن بۆ بڵاوکردنەوەی بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی زیکری کتێب لە ئینتەرنێتی جیھانی وەکو خەمخۆریەک بۆ لای پەروەردگارەکەتان وە بەڵکو ئەوان لە اللە بترسن لەو موسڵمانانەی کەوا لاوازترینی ئیمانیان ھەیە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَالْمُرْسَلَاتِ عُرْفًا (1) فَالْعَاصِفَاتِ عَصْفًا (2) وَالنَّاشِرَاتِ نَشْرًا (3) فَالْفَارِقَاتِ فَرْقًا (4) فَالْمُلْقِيَاتِ ذِكْرًا (5) عُذْرًا أَوْ نُذْرًا (6) إِنَّمَا تُوعَدُونَ لَوَاقِعٌ (7)} صدق الله العظيم [المرسلات].
واتە/ سوێند بهوانەی به‌کاری چاک و دروست و فه‌رمانبه‌رداریی هه‌ڵده‌ستن یه‌ك له‌دوای یه‌ک (1) وە به‌و بایانه‌ی هه‌ڵده‌که‌ن و شار‌و دێهاتەکان کاول ده‌که‌ن (2) وەبەو بڵاوکەرەوانەی پەیامی اللە بڵاودەکەنەوە (3) وە به‌وانه‌ش که حه‌ق و ناحه‌ق لێک جیاده‌که‌نه‌وه. (4) وە بهوانەش که په‌یامی اللە ده‌گه‌یه‌نن به‌خه‌ڵکی(5) بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه بخه‌نه ده‌ست ئیمانداران نه‌فامانیش بێداربکه‌نه‌وه وەکو خەمخۆریەک بۆلای پەروەردگارەکەیان (6) به‌ڕاستی ئه‌م به‌ڵێن و وادانه‌ی پێتان ده‌درێت هه‌ر پێش دێت (7).
ئەی اللە یە بەڕاستی ئەوە من گەیاندم ئەی اللە شاھێد بە مژدەش بێت بە سەرکەوتنئک لە اللە وە بە فەتحکردنێکی ئاشکرا جا لە اللە بترسن و پارێزگاربن ئەی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان وە وەڵامی دەعوەو بانگەوازی حوکم کردن بدەنەوە بۆ لای کتێبی اللە پێش ھاتنی ڕۆژی سزایەکە تاکو اللە لەعنەتتان لێنەکات ھەروەکو دواتر لەعنەت لەشەیتانی گەورە دەکات لەشەیتانە بەشەرەکان و ئەولیاو یاوەرو پشتیوانەکانی بەھەموویانەوە کەوا بریتی یە لە دۆناڵد ترامپی خراپترینی بوونەوەران لەمحکەمی کتێبەکەی اللە دا. وە مژدەش دەدەم بەوەێ کەوا ڕوو وەردەگێڕێت و خۆی بە زل و گەورە دەگرێت لە دەعوەو بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای زیکری کتێبەکەی اللە بە سزایەکی سەخت و ڕۆژێکی قورس، وە کاروبارو فەرمانەکانیش ھەر بۆلای اللە دەگەڕێتەوە کەوا بەچاوە ناپاک و خیانەتکارەکان دەزانێت وە بەوەشی کەوا سنگەکان دەیشارنەوە وە سەرنجامی گەڕانەوەش ھەر بۆلای ئەوە.
وسلامٌ على المرسلين والحمد لله ربّ العالمين..
خەلیفەی اللە و عەبدەکەی ئیمام مەھدی سەرکەوتوو ناصر محمد یەمانی.
____________
ڕاگەیاندنی سیناریۆی ده‌نگۆی کوژرانی سەرکردە عەلی عبد اللە صالح..
[CENTER][SIZE=5][COLOR="#0000FF"][COLOR="#000080"]ئیمام ناصر محمد يه‌مانی
26 - ربيع الأول - 1439 ك
14 - 12 - 2017 مـ
10:07 به‌یانی
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )
[ لمتابعة رابط المشاركـة الأصليّة للبيان ]
[url]https://www.mahdialumma.com/showthread.php?p=276561[/url]
____________[/COLOR]
[COLOR="#800080"][U]
ڕاگەیاندنی سیناریۆی ده‌نگۆی کوژرانی سەرکردە عەلی عبداللە صالح[/U] ..[/COLOR]
[QUOTE][COLOR="#000080"]ئیمام ناصر محمد يه‌مانی
23 - 08 - 1436 ك
10 - 06 - 2015 مـ
03:55 بەیانی
[ لمتابعة رابط المشاركـة الأصليّة للبيان ]
[url]https://www.mahdialumma.com/showthread.php?p=191897[/url]
ـــــــــــــــــ[/COLOR]
[COLOR="#800080"][U]ناكرێت بۆ سه‌ركرده عەلی عبداللە صالح كه‌وا بكوژرێت له پێش ئه‌وه‌ی سەرکردایەتی یه‌مه‌ن ته‌سلیم به ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی بكات[/U] ..[/COLOR]
بسم الله الرحمن الرحيم [COLOR="#008000"]{إِنَّ اللَّهَ بَالِغُ أَمْرِهِ قَدْ جَعَلَ اللَّهُ لِكُلِّ شَيْءٍ قَدْراً}[/COLOR] [الطلاق:3].
[COLOR="#008000"]واته/ به‌ڕاستی اللە کار‌و فه‌رمانی خۆی به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت بێگومان اللە بۆ هه‌موو شتێک نه‌خشه‌یه‌کی دیاریکراوی بڕیارداوه.[/COLOR]
وه اللە ی گه‌وره فه‌رموویه‌تی: [COLOR="#008000"]{وَاللَّهُ غَالِبٌ عَلَى أَمْرِهِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لا يَعْلَمُونَ}[/COLOR] [يوسف:21] صدق الله العظيم.
[COLOR="#008000"]واته/ اللە ی گه‌وره زاڵه به‌سه‌ر کار‌و فه‌رمانه‌کانی خۆیدا به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی به‌مه نازانن.[/COLOR]
ئایا شەرمناکەن لە درۆکردن! جا دواتر ئێمە و ھەمووانیش ئەوە دەزانن كه‌وا کێ قسەی ڕاسترو دروستره، جا سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لە ئەو نەبێت وه بێجگه له ئه‌و کەسێکی تر ناپەرستم ئەگەر بێت‌و ھەرھەموو جیھانیش لەبەردەممدا کۆببنەوە وه بەیەک زمانیش بڵێن: "بەڕاستی سەرکردە عەلی عبداللە صالح کوژرا" ئەوا ده‌ستبه‌جێ وەڵامیان دەدەمەوەو دەڵێم: به‌ڕاستی ئێوە درۆ دەکەن، وە ئایا دەزانن لەبەرچی دواتر ھەواڵی ھەر ھەموویان بەدرۆ دەخەمەوە؟ ئەمە لەبەرئەوەی من بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە دەزانم کەوا بەناوی پەروەردگارەکەمه‌وه درۆم نەکردووە پاک و بێگەردی بۆی جا ئه‌و پێی ڕاگەیاندووم لەحەوت روئیادا بەوەی كه‌وا دواتر ئەوەی سەرکردایەتی تەسلیم بە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی دەکات بریتی یه له عەلی عبداللە صالح، وە پەروەردگارم وێنەکەی نیشان دام کە زیندووەو له ژیاندایه. جا چۆن دەکوژرێت لە کاتێکدا ھێشتا ئه‌و سەرکردایەتیەکەی تەسلیم بە ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یەمانی نەکردووە؟ پاک و بێگەردی بۆ اللە ی گەورەو مەزن! به‌ڕاستی اللە ی گەورە زاڵە بەسەر کار‌و فه‌رمانه‌كانیدا بەڵام زۆربەی خەڵکی ئه‌وه نازانن.
[COLOR="#FF0000"]وە لەسەری دواتر فەتواکە تازە دەکەینەوە بەھەق :[/COLOR]
ئەگەر بێت‌و هه‌ر ھەموو بەندەکانی اللە ش لە مەلەکوتی ئاسمانەکان و زەوی بیانەوێت سەرکردە عەلی عبداللە صالح بکوژن ئەوا ھەر ناتوانن ھەرچەندە ھەندێکیشیان بۆ ھەندێکیان ببن بە بەسەرخەرو پاڵپشت بۆ یەکتری ھەتا سەرکردایەتیەکە تەسلیم بە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی دەکات، جا ئایا دەزانن خۆشەویستەکانم لەبەر اللە بۆچی ئەم یەقین و دڵنیایی یە تەواوەم ھەیە؟ ئەمە لەبەر ئه‌وەی من دەزانم كه‌وا درۆ‌و بوختانم به‌ناوی په‌روه‌ردگاره‌كه‌مەوه هه‌ڵنه‌به‌ستووه لەوەی کەوا وتومە ئەوەی كه‌وا دواتر سەرکردایەتی یەمەن تەسلیم بە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی دەکات بریتی یە لە سەرۆک عەلی عبداللە صالح، جا ببن بەشایەد لەسەر ئەوە وە دواتر ڕۆژەکانیش ئەوە ڕووندەکەنەوە كه کێ ڕاستگۆیە و کێش درۆزنە.
وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
براتان؛ ئیمام مه‌هدی ناصر محمد يه‌مانی.
____________[/QUOTE]
وە ئەم بەیانەمان پێشتر بەماوەیەک بەر لەئێستا نوسیووە لە پێش ڕاگەیاندنی ھەواڵەکە بە کوژرانی سەرکردە عەلی عبداللە صالح بەگوێرەی بەرواری بەیانەکە لە پێش ئەوەی سەرجەم کەناڵە عەرەبی و جیھانی یه گه‌مژه‌كان ئەم درۆ‌و بوختانه هه‌ڵبه‌ستن؛ جا ھەموویان بەیەک زمان بڵێن: "بەڕاستی سەرکردە عەلی عبداللە صالح کوژرا". بەڵام ئیمام مه‌هدی بەھەمان شێوە پێشتر وەڵامەکەی نوسیووە بەر لە چەندین ساڵ وەکو ڕەددێک بۆ ھەواڵی کەناڵەکانی بەشەر بەر لە ھەواڵەکە و لەدوای ھەواڵەکەش، جا نه انصار اللە کوشتوویانه، وە نه سنحانیش کوشتوویه‌تی، وە نه طارقی کوڕی براکەشی کوشتوویه‌تی ھەروەک ھەندێکتان وادەزانن.
وەھەرچی دەربارەی جهستهكهیشیەتی ئەوا دەڵێم: ئەی بەرێز عبدالملک حوسی فەرموو عەلی عبدللە صالح بێنە بەرچاوی خەڵکی بەڵکو بەدڵنیایی یەوە شایەدی کوژرانی عەلی عبداللە صالح بدەن، وە دەشزانم کەوا اللە لەسەر زیندووکردنەوەشی بەتوانایە گەر بەڕاستی ئه‌ویشتان كوشتبێت.
جا دواتر حەتمەن چیرۆکی کوشتنهكهی عەلی عبداللە صالح سەرھەڵدەداتەوە ھەروەکو زنجیرەکانی (رامز جەلال) خاوەنی ئەو دەموچاوو ڕوخسارە جیاواز‌و جۆراو جۆرەی کەوا وەکو ڕاستەقینە دەردەکەوێت بۆ سەرگرتنی کامێرای شاراوه‌كه، جا حوکم و بڕیار ھەر بۆ اللە یە ھه‌ر ئەویش باشترین کەسە کەوا بەزووترین کات کاروبارەکان حساب و تاونوێ دەکات.
وە ئەی کۆمەڵانی انصار اللە لە اللە بترسن ئەگەر ئێوە بەڕاستی بەسەرخەری الللە ن جا ھەوڵی کوژاندنەوەی نوری اللە مەدەن بە شایه‌دی دان له‌سه‌ر به‌ڕڵستدانه‌نانی نیشانەکانی به‌ڕاستدانان بۆ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی، بەڵام اللە زاڵە بەسەر کار‌و فەرمانەکانی خۆیدا، ئەگه‌رچی زۆربەی خەڵکیش ئه‌وه نازانن. جا ئایا سوربوونتان لەسەر کوشتنی سەرکردە عەلی عبداللە صالح بۆ ئەوەیە تا بە خەلکی جیھان بڵێن ناصر محمد یەمانی درۆزنە و مەھدی چاوەڕوانکراوی خاوەنی زانستی کتێب قورئانی گەورە نی یە؟ جا ئای عەجەب! بەڵکو حوجەو بەڵگەم بەسەرتاندا ھێناوەتەوە لەبەر ئەوەی شیعە لەھەموو خەڵکی زیاتر دەربارەی یەمانی دەزانن، وە دەزانن کەوا ڕایەی یەمانی چاكترین ڕایه‌یه كه هیدایه‌ت بدات، وە دەزانن ئەوەی کەوا یاخی بێت لێی ئەوە لەئاگردایە كه خراپترین شوێن و جێگایه بۆ نیشته‌جێ بوون و مانه‌وه ئه‌مه چونكه ئه‌و لە یەمانی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە یاخی بوو وه سه‌رپێچیكرد له‌و كه‌سه‌ی کەوا بانگ دەکات بۆ حەق و ڕێگای ڕاست بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەق بۆ قورئانی گەورە، جا هه‌ر کەسێك پشتی ھەڵکردو خۆی بە زل و گەورە گرت ئه‌وا حەتمەن اللە لەعنەتی لێدەکات وەکو چۆن اللە لەعنەتی لە ئیبلیسی خۆ بەگەورەزان کرد لەسەر ملکەچبوون و تاعەتی بۆ خەلیفەی اللە ئادەم بەھۆی فیتنەی کورسی خەلافەت، جا لە اللە بترسن خۆشەویستەکانم شیعەی دوانزە ئیمامی (اثني عشر) جا مەبن بەیەکەمی ئەوانەی کەوا مەھدی چاوەڕوانکراو ئیمامی دوانزەیەم لە ئالی بەیت بە درۆ دەخەنەوە، جا هه‌وڵی ده‌ستپێشخه‌ری مه‌ده‌ن بۆ بەدرۆخستنەوەی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی جا دواتریش اللە سزاتان بدات بەسزایەکی سه‌خت و گران.
وە ھه‌رچی ئەھلی سوننەشن ئەوا دەربارەی یەمانی ھیچ شتێک نازانن وە ناشزانن کەوا چاكترین ڕایه كه هیدایه‌ت بدات لەنێو هه‌موو ڕایەکانی بەشەردا لەجیھان لەسەردەمی فیتنەکان بریتی یە لە ڕایەی یەمانی، وە ناشزانن کەوا ئەوە بانگ دەکات بۆ حەق و بۆ ڕێگای ڕاست، وە نازانن ئەوەی یاخی بێت و سەرپێچی بکات لە ئاگردایە؛ بەڵکو شیعە زیاتر دەربارەی یەمانی ناصر محمد دەزانن، لەوانە شێخ عەلی کورانی.
وە بشزانن بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە ئێوەو تۆش ئەی بەڕێز شێخ عەلی کورانی کەوا یەمانی چاوەڕوانکراو بریتی یە لە خودی مەھدی چاوەڕوانکراو لەعنەتی اللە ش لەسەر درۆزنان یان لەسەر ئەوانەی کەوا خۆیان بە گەورەدەگرن بە گوناھ لەدوای ئەوەی ھیدایەتیان بۆ ڕووندەبێتەوە، جا لە اللە بترسن و گوێرایەڵ و ملکەچ بن بەڵکو اللە ڕەحمتان پێ‌بکات، جا ھیچ خێرێک لەوانەدا نی یە کەوا ده‌ستیان به‌سه‌ر صەنعای پایته‌ختی یه‌مه‌ندا گرتووه کە حوسیەکانن ئەوانەی ناویان لەخۆیان ناوە انصار اللە وە ھیچ خێرێکیش لەوانه‌دا نی یە کەوا دێن بەرەو صەنعا لە ئیصلاحیە گەندەڵ و فەسادگێرەکانی وەکو ئەوانی تر ھەتا وەڵامی بانگەوازی حوکمکردن بۆ کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەو سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی دەدەنەوە جا پاشان له دڵ و ده‌روونتاندا هیچ ناڕه‌زاییه‌ک دروست نه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ین له‌نێوانتاندا به‌حه‌ق جا به‌ته‌واویی ته‌سلیم بن و ڕازیی بن بۆ حوكمی اللە له‌نێوانتان له‌سه‌ر ئەو شتانەی کەوا لەسەری جیاواز‌و ناکۆکن ئەگەر ئێوە دڵنیان و یەقینتان ھەیە بەئایەتەکانی اللە.
وە اللە سەرکردە عەلی عبداللە صالحی بەسەرتانەوە نەکردووە به دەسەڵاتی زانستم تا به‌مه حه‌ق به‌ڕاست دابنێن و به‌دوای بكه‌ون له لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌كه‌تانەوه؛ به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتی زانست و حوجهكهم به‌سه‌رتانه‌وه لە محکەمی قورئانی گەوره‌دا به‌سه‌ردا ده‌هێنمه‌وه جا ھیچ کەسێك نی یە که‌وا بێت حیوار‌و گفتوگۆم لەگەڵدا بکات لە قورئاندا ئەوە ھەر ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بە دەسەڵاتی زانستی مولجەم و ڕاشكاوی سەلمێندراو لەمحکمی قورئانی گەوره‌دا بەسەریدا زاڵ دەبێت و دەیبەزێنێت جا ئەوەیە کەوا لەنێوانی من و ئێوەدایە.
وە ئەی عەلی عبداللە صالحی خۆگۆڕیو لە اللە ی تاک و قەھار بترسە جا بەڕاستی وا گەلی یەمانی کەوتوونەتە نێوان دوو ئاگر ئاگری ئیصلاحیەکان کەوا دێن بەرەو صەنعا وە ئاگری حوسیە زاڵبووه‌كان بەسەر صەنعای پایتەختەوە؛ جا ھەردووانیان ستەمکارن لە گەلی یەمانی؛ بەڵکو گەلی یەمەنی ڕقیان لە حوکم كردنی هه‌ردوو تایەفەكهیە، یا دەتانەوێت کەوا زۆری لە خەڵکی بکەن تا حوکمكردن و فەرمانڕەواییەکەتان بەسه‌ریاندا قبوڵ بکەن ئەی کۆمەڵی حوسی و ئیصلاحیەکان؟ بەڵکو ببن بە بەسەرخەری حەقی اللە بەدڵ و بەگیان ئەگەر ڕاستدەکەن جا ئەوەی كه‌وا اللە دایبەزاندووە بۆ سەرتان لە قورئانی گەوره‌دا بەچاکی جێبەجێی بکەن، وە وا دەتانبینم کەوا وێنەتان وەکو وێنەی یەھودو نەصاراکان ببێت لەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: [COLOR="#008000"]{ وَقَالَتِ الْيَهُودُ لَيْسَتِ النَّصَارَىٰ عَلَىٰ شَيْءٍ وَقَالَتِ النَّصَارَىٰ لَيْسَتِ الْيَهُودُ عَلَىٰ شَيْءٍ وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ ۗ كَذَٰلِكَ قَالَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ مِثْلَ قَوْلِهِمْ ۚ فَاللَّهُ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ (113) وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَاجِدَ اللَّهِ أَن يُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ وَسَعَىٰ فِي خَرَابِهَا ۚ أُولَٰئِكَ مَا كَانَ لَهُمْ أَن يَدْخُلُوهَا إِلَّا خَائِفِينَ ۚ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ (114) }[/COLOR] صدق الله العظيم [البقرة].
[COLOR="#008000"]واته/ یه‌هود ده‌ڵێن نه‌صاراكان له‌سه‌ر هیچ بنه‌ماو ڕاستییه‌ك نین نه‌صاراكان ده‌ڵێن یه‌هود له‌سه‌ر هیچ بنه‌ماو ڕاستییه‌ك نین له كاتێكدا ئه‌وانه كتێبیش ده‌خوێننه‌وه به‌هه‌مان شێوه هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی كه هیچ نازانن هه‌روا ده‌ڵێن اللە ش له ڕۆژی قیامه‌تدا دادگایی نێوانیان ده‌كات له‌وه‌ی كه‌وا جیاواز‌و ناكۆكن تیایدا (١١٣) جا كێ له‌وه تاوانبارترو سته‌مكارتره کەوا مزگه‌وته‌كانی اللە قه‌ده‌غه ده‌كات له‌وه‌ی ناوی ئه‌وی تیادا ببرێت و هه‌وڵ بدات بۆ وێران كردنیان جا بۆیان نیه بچنه مزگه‌وته‌كانه‌وه مه‌گه‌ر به ترسه‌وه ئه‌وانه ته‌نها سوكی و ڕیسوایی به‌شیانه له دنیاداو له قیامه‌تیشدا سزای گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه (١١٤).[/COLOR]
جا بەھەمان شێوە شیعه‌ش دەڵێن ئەھلی سوننە لەسەر ھیچ نین، وە سوننەش دەڵێن شیعە لەسەر ھیچ نین. وەکو الللە ی گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت:[COLOR="#008000"]{كَذَٰلِكَ قَالَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ مِثْلَ قَوْلِهِمْ}[/COLOR] صدق الله العظيم البقرة:113]
[COLOR="#008000"]واته/ به‌هه‌مان شێوه هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه هیچ نازانن هه‌روا ده‌ڵێن.[/COLOR]
به‌و مانایه‌ی ئه‌وانه‌ی حه‌ق نازانن له په‌روه‌ردگاره‌كه‌یانەوه كه بریتین له سوننه‌و شیعه جا ئێوه له‌سه‌ر هیچ شتێك نین نه شیعه وه نه‌سوننه هه‌تاكو كار به‌وه نه‌كه‌ن كه‌وا په‌روه‌ردگاره‌كه‌تان بۆی دابه‌زاندوون كه قورئانی گه‌وره‌یه جا وه‌ڵامی بانگه‌وازی حوكم كردن بۆ لای اللە بده‌نه‌وه تا حوكم بكه‌ین له‌نێوانتان له محكمی قورئانی گه‌وره‌دا، وه ئەگه‌ر هاتوو پشتان هه‌ڵكرد ئه‌وا ئێوه له‌سه‌ر هیچ شتێك نین به‌ڵكو له‌سه‌ر دین و به‌رنامه‌ی شه‌یتانی نه‌فره‌ت لێكراون. وه مژده‌شتان پێده‌ده‌م به سزایه‌كی سه‌خت ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌وا پشتان كرده وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خه‌لیفه‌ی اللە بانگه‌وازكار بۆ ڕێگای ڕاست ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی.
وه سەبارەت بە فەخامەتی سەرکردە ڕامز علی عبداللە صالح ئەوە پێی دەڵێم: ئایا لە پێشتردا دەربارەت فەتوام نەدا بەھەق بەوەی کە ئەگەر بێت‌و سەرکردایەتی تەسلیم بە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی نەکەی ئەوە دواتر حزبەکان دوژمنایه‌تیت له‌سه‌ر ده‌كه‌ن وە ھۆکارەکانیش له‌لات ده‌پچرێن ھەتا وات لێدێت کە ھیچ دەرگایەکت لەپێشدا نامێنێتەوە تەنھا دەرگای ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی نەبێت؟ وەتەسلیمکردنی سەرکردایەتیەکەش ئەوە نیە کەوا لەوکاتەدا هێشتا سەرکردایەتیەکەو هێزت بەدەست بێت جا ئەگەر وابوایە اللە ئەوەی نیشان نەدەدام لە ڕوئیای حەقدا بەوەی كه‌وا تۆ پێت ده‌وتم: "وا سەرکردایەتیەکەم تەسلیم کردی وە من و خێزانەکەم لە ژێر پارێزگاری تۆ داین" جا منیش پێم وتی: مەترسە سوێند بە اللە من له كوڕه‌كه‌ت بۆت چاکتر دەبم. جا ئەمە مانای ئەوەیە کەوا تۆ سەرکردایەتیەکەت تەسلیم کرد بە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وە تۆش توانای ئەوەت نی یە ته‌نانه‌ت بەرگری لەخۆشت و خاو‌و خێزان و ئەھلی بەیتەکەشت بکەی.
وە ھەرچی سەبارەت بە تەسلیمکردنی سەرکردایەتیەکەیە له‌لایه‌ن تۆوه بۆ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ئه‌مه شتێكی مه‌عنه‌ویه لەبەرئەوەی تۆ بویت بە سەرکردەیەک بۆ دڵی گەلی یەمانیه‌كان به‌بێ حیزبه‌كان جا ھەموو گەل لەگەڵ تۆدایە لەگەڵ ئەوەی کەوا ستەمیشت لێکردوون لە حوکم و فه‌رمانره‌وایی ٣٣ ساڵەتدا، بەڵام بە بەراورد لەگەڵ ستەمی حوکمی ئیصلاحی و حوسیەکان ئەوا ستەمی عەلی عبداللە صالح بووه به دڵۆپێک لە زەریای ھادی. جا ھەواڵی کوژرانت ئەوانی چەندە خەفەتبارو نیگەران کرد لە کەناڵە ھەواڵیەكاندا بەڵام منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە دەزانم کەوا من درۆ‌و بوختانم نەکردووە بەناوی پەروەردگارەکەم لەسەر ڕوئیای تەسلیمکردنی قیادە لە لایەن عەلی عبداللە صالحەوە جا ھەتا تەنانەت ئەگەر بشتکوژن ئەوا اللە زیندووت دەکاتەوە! وه‌هه‌رچی ئه‌وانه‌ن كه‌وا ئێستا بۆت ده‌گه‌ڕێن له‌دوای ئه‌م به‌یانه و ده‌یانه‌وێت بتكوژن ئه‌وا دواتر اللە له‌عنه‌تیان لێده‌كات وه تۆش نه‌جات ده‌دات له پیلانه‌كه‌یان وه وا گومان نابه‌م ئه‌وانه ئه‌وه بكه‌ن، جا نکۆڵی له‌وه ناكه‌ین كه‌وا له ناو انصارالله پیاوانێكی ڕاستگۆ هه‌ن به‌ڵام زۆربه‌یان له گه‌لی موجریم وتاوانبارانن، جا بترسن له به‌ڵاو سزایه‌ك كه‌وا به‌ته‌نها ئه‌وانه‌تان ناگرێته‌وه كه سته‌م ده‌كه‌ن به‌ڵكو هه‌مووتان ده‌گرێته‌وه، وه بشزانن كه‌وا اللە سزا‌و تۆڵه‌ی زۆر تونده.
ئه‌گینا سوێند بە اللە كوژرانی هه‌ر كه‌سێك له انصارالله و له ئیصلاحیهكان و سه‌رجه‌م حزبه موسڵمانه‌كان خه‌ساره‌ته له‌سه‌ر ئیمام مه‌هدی ناصر محمد يه‌مانی وه من بۆیان خه‌فه‌تبارم له‌سه‌ر هه‌موویان، إنا لله وإنا إليه را‌جعون.. جا لە اللە بترسه ئه‌ی خاوه‌نی پایه‌ی پاشایه‌تی سه‌لمان بن عبدالعزیز، وه لە اللە بترسن ئه‌ی گه‌لی ده‌وڵه‌ته هاوپه‌یمانه‌كانی پاره‌و پولی عه‌ره‌بی به‌ڕاستی یه‌مه‌نه‌كه‌ی ئێمه‌تان خاپورو وێران كرد وه زۆرێك له‌خه‌ڵكی یه‌مه‌نیتان به‌هیلاك و له‌ناوبرد، جا له سزای رۆژه ناسۆرو سه‌خته‌كه بترسن هه‌مووتان وه وه‌ڵامی بانگه‌وازی اللە بده‌نه‌وه بۆ ڕێگای ڕاست به به‌یانی هه‌ق بۆ قورئانی گه‌وره جا به‌ڕاستی اللە توڕه بووه بۆ كتێبه‌كه‌ی جا كێ ئێوه‌و سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی كه‌وا بێباوه‌ڕبوون پێی له‌سزاكه‌ی ده‌تانپارێزێت. جا دواتر (به‌م سزایه) اللە خه‌لیفه‌كه‌ی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ناصر محمد یه‌مانی ده‌رده‌خات به‌سه‌ر سه‌رجه‌م به‌شه‌ردا له شه‌وێكدا به سزایه‌كی سه‌خت، ئه‌ی اللە به‌ڕاستی ئه‌وه من ڕامگه‌یاند ئەی اللە شایه‌د به به‌ڕاستی تۆ فه‌رمووته‌و فەرموودەی تۆش هه‌قه: [COLOR="#008000"]{فَإِن تَوَلَّوْا فَقُلْ حَسْبِيَ اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ ۖ وَهُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ (129)}[/COLOR] صدق الله العظيم [التوبة].
[COLOR="#008000"]واته/ جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه هه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن و گوێت بۆ نه‌گرن ئه‌وه ئیتر تۆ بڵێ من اللە م به‌سه یارو یاوه‌رو پشتگیرو یاریده‌ده‌رم بێت هیچ پەرستراوێە نیه جگه له‌و نەبێت هه‌ر پشت به ئەو ده‌به‌ستم ئه‌و زاته په‌روه‌ردگاری عه‌رشی گه‌وره‌یه.[/COLOR]
وه هه‌رچی ئه‌وانه‌ن كه‌وا هێشتا بهیعهتهكهیان بۆ خه‌لیفه‌ی حه‌قی اللە دواده‌خه‌ن له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه هه‌تا سه‌یركه‌ن كه ئایا عه‌لی عبدالله صالح سەرکردایەتیەکەی ته‌سلیم ده‌كات جا به‌وانه ده‌ڵێم: سوێند بە اللە پاشان سوێند بە اللە به‌ڕاستی ئێوه زوڵم وسته‌متان له‌نه‌فسی خۆتان كردووه جا عه‌لی عبد الله صالح گه‌وره‌تر نی یه له اللە و ئایه‌ته‌كانی. وه‌كو اللە ی گه‌وره پشتڕاستی ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: [COLOR="#008000"]{تِلْكَ آيَاتُ اللَّهِ نَتْلُوهَا عَلَيْكَ بِالْحَقِّ ۖ فَبِأَيِّ حَدِيثٍ بَعْدَ اللَّهِ وَآيَاتِهِ يُؤْمِنُونَ (6) وَيْلٌ لِّكُلِّ أَفَّاكٍ أَثِيمٍ (7) يَسْمَعُ آيَاتِ اللَّهِ تُتْلَىٰ عَلَيْهِ ثُمَّ يُصِرُّ مُسْتَكْبِرًا كَأَن لَّمْ يَسْمَعْهَا ۖ فَبَشِّرْهُ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ (8)}[/COLOR] صدق الله العظيم [الجاثية].
[COLOR="#008000"]واته/ ئا ئه‌وانه ئایه‌ته‌كانی اللە ن ده‌یخوێنینه‌وه به‌سه‌ر تۆدا به حه‌ق جا دوای ئه‌وه به چ گوتار و قسه‌یه‌كی تر باوه‌ڕ ده‌که‌ن و ئیمان ده‌هێنن (٦) هاوارو واوه‌یلا بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که زۆر درۆزن و بوختانچی و تاوانبارن (٧) ئه‌وه‌ی گوێی له ئایه‌ته‌کانی اللە یە کاتێك به‌سه‌ریدا ده‌خوێنرێته‌وه پاشان خۆ به‌زل زانی ده‌یگرێت هه‌روه‌كو بڵێی نه‌شیبیستبێت جا مژده‌ی سزا‌و ئازارێکی به‌ئێش بده به‌و جۆره که‌سانه (٨).[/COLOR]
به‌ڵام به ئه‌سه‌ف و داخه‌وه له‌وه‌یه هه‌ندێ له دڵه داخراوه‌كان بڵێن: "به‌ڵكو ئارام ده‌گرین هه‌تا بۆمان
ڕوونده‌بێته‌وه به‌وه‌ی كه ئایا عه‌لی عبدالله صالح هه‌ر زیندووه‌و له ژیاندایه جا حه‌تمه‌ن دواتر سەرکردایەتیەکەی ته‌سلیم به ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی ده‌كات". جا له‌پاش ئه‌وه حوجه‌و به‌ڵگه‌یان به‌سه‌ردا جێ به‌جێ ده‌كه‌م و ده‌هێنمه‌وه به‌هه‌ق و پێتان ده‌ڵێم: چۆن بیروباوه‌ڕتان له‌سه‌ر ڕوئیا بینا ده‌كه‌ن جا كه‌لامی اللە مهگۆرنهوه باشتره بۆتان، جا ئایا ئێوه اللە ده‌په‌رستن یا عه‌لی عبدالله صالح؟ چیتانەو چۆن بڕیاری وا ده‌ده‌ن! به‌ڵكو بیر له ده‌سه‌ڵاتی زانستی به‌یانی حه‌قی ئەو بۆ قورئان بكه‌نه‌وه له مه‌وسوعه‌ی به‌یانه‌كان جا به‌راووردی نێوان ته‌فسیرو لێكدانه‌وه‌ی زاناكانتان و نێوان به‌یانه‌كانی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد بۆ قورئان به‌قورئان و به‌و فه‌رمووده سوننه‌ته هه‌قه نه‌به‌ویانه‌ی كه‌وا مخالف ودژی قورئانی گه‌وره نین بكه‌ن وه سوێند به په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان ده‌خۆم به سوێندێك كه‌وا زۆربه‌ی موسڵمانان له‌سه‌ری شایه‌د بن كه‌وا من ئه‌ی زانایانی موسڵمانان و شوێنكه‌وتوانیان ده‌تانخه‌مه نێوان دوو هه‌ڵبژارده‌وه یا ئه‌وه‌تا كه به دوای كتێبەکەی اللە و سوننه‌تی هه‌قی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ون یا ئه‌وه‌تا پشتی لێده‌كه‌ن و به‌دوای فه‌رمووده‌كانی شه‌یتانی نه‌فره‌تلێكراو ده‌كه‌ون كه‌وا مخالف و دژن به كتێبی اللە و سوننه‌تی هه‌قی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی پاش ئه‌وه‌ش اللە له‌عنه‌تتان لێده‌كات وه‌كو چۆن له‌عنه‌تی له شه‌یتان ئیبلیس كرد به لهعنهتێكی گه‌وره، جا ووریا و ئاگادار بن ئه‌ی ئه‌وانه‌ی حه‌قتان بۆ ڕوونده‌بێته‌وه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه و به‌دوای ڕێگاكه‌ی ناكه‌ون وه هه‌ر كه‌سێك خۆی به گه‌وره بگرێت و غه‌ڕڕایی بیگرێت و شانازیی به ناهه‌قی بكات و سوور بێت له‌سه‌ری ئه‌وا جه‌هه‌ننه‌می به‌سه ئه‌وانه كه‌سانێكن كه‌وا شه‌یتان دایاندهبرێت له به‌نده‌كانی اللە. اللە ی گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی: [COLOR="#008000"]{لَّعَنَهُ اللَّهُ ۘ وَقَالَ لَأَتَّخِذَنَّ مِنْ عِبَادِكَ نَصِيبًا مَّفْرُوضًا (118)}[/COLOR] صدق الله العظيم [النساء].
[COLOR="#008000"]واته/ ئه‌و شه‌یتانه‌ی که اللە نه‌فرینی لێکردووەو توویه‌تی سوێند بێت به تۆ ئه‌ی اللە به‌شێکی دیاریکراو له به‌نده‌کانت داده‌بڕم.[/COLOR]
وسلامٌ على المرسلين والحمد لله ربّ العالمين ..
خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
_____________[/COLOR][/SIZE][/CENTER]