-
[COLOR="#0000CD"][SIZE=5][CENTER][COLOR="#cc0000"]- 31 -[/COLOR]
[COLOR="#000080"]ئیمام ناصر محمد یەمانی
25 - 07 - 1431 کۆچی
06 - 07 - 2010 زایینی
12:17 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
[url]https://mahdialumma.net/showthread.php?p=110814[/url]
ـــــــــــــــــــــــ[/COLOR]
[COLOR="#800080"]{ يَا أيُّها الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ }
صـــدق الله العظيـــــم ..[/COLOR]
بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، دروودو سڵاو لەسەر هەموو پێغەمبەران و کەس و کارە چاک و پاکەکانیان جیاوازی ناکەین لەنێوان هیچ یەکێک لە پێغەمبەرەکانی و موسڵمانین بەبێ خوارو خێچی و لە موشریک و هاوبەشدانەرانیش نیم، سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر بێت ئەی بەندەکانی اللە، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{أُولَٰئِكَ الَّذِينَ هَدَى اللَّهُ فَبِهُدَاهُمُ اقْتَدِهْ}[/COLOR] صدق الله العظيم [الأنعام:90].
جا ئەوانە بریتین لەوکەسانەی اللە ھیدایەتی داون لە بەندەکانی بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی بەدەسەڵاتی شایستەی سوپاسگوزاری، وە ھەرچی چۆنیەتی ڕێگای ھیدایەتەکەیانە بۆ لای پەروەردگارەکەیان ئەوا ئەم فەتوایە لەلایەن اللە وە دەبینن لە مەحکەمی کتێبەکەی بەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: [COLOR="#006400"]{يَبْتَغُونَ إِلَىٰ ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أقرب وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ ربّك كَانَ مَحْذُورًا}[/COLOR] صدق الله العظيم [الإسراء:57].
[COLOR="#006400"]{يَا أيُّها الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ﴿٣٥﴾}[/COLOR] صدق الله العظيم [المائدة].
[COLOR="#006400"]{وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ ﴿٢٥﴾}[/COLOR] صدق الله العظيم [الأنبياء].
[COLOR="#006400"]{وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ﴿٥٦﴾}[/COLOR] صدق الله العظيم [الذاريات].
وە ئەی زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان، لە اللە بترسن و بۆ لای اللە بەدوای بەدەستھێنانی وەسیلە بکەون لەگەڵ ئەوانەی اللە ھیدایەتی داون لە بەندەکانی ئەگەر ئێوە بەتەنھا ئەو دەپەرستن ئەو اللە یەی کە ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت کە بۆ سەرجەم بەندەکانی ھەمان ماف ھەیە لە پەرستنیدا، وە بەڕێزترینیان لەلای اللە بەندە لە اللە ترسە پێشبڕکێکارەکانن بۆ لای پەروەردگارەکەیان تا دەرکەوێت کامیان نزیکترە.
وە ئەی ئوممەتی ئیسلام ھێشتا محمد پێغەمبەری اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- فەرمان و وەسیەت بەئیمام مەھدی دەکات بە ڕاگەیاندنی زیاتری بەیانی زانستی ھیدایەت بۆ ھەموو خەلکی جیھان بەڵکو ڕێگای ڕاست بگرن تا واز لە زیادەڕەویکردن بھێنن دەربارەی نێردراوو پێغەمبەرەکانی بۆ لاتان، جا اللە ئەوانی ڕەوانەکردووە تا بانگتان بکەن بۆ لای پەرستنی اللە جا پێشبڕکێیان لەگەڵدا بکەن لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی وە ئەویش پێشبڕکێتان لەگەڵدا بکات لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{وَاصْبِرْ نَفْسَكَ مَعَ الَّذِينَ يَدْعُونَ ربّهم بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُ وَلَا تَعْدُ عَيْنَاكَ عَنْهُمْ تُرِيدُ زِينَةَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَلَا تُطِعْ مَنْ أَغْفَلْنَا قَلْبَهُ عَن ذِكْرِنَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ وَكَانَ أَمْرُهُ فُرُطًا ﴿٢٨﴾}[/COLOR] صدق الله العظيم [الكهف].
جا واز لەوەسیلە مەھێنن بۆ نێردراوو پێغەمبەرەکانی بەبێ خۆتان جا بەم شێوەیە شەریک و ھاوبەش بۆ اللە دابنێن وە ئەوەی شەریک و ھاوبەش بۆ اللە دابنێت ئەوا کاروکردەوەکانی بەتاڵ بۆتەوەو لە ڕۆژی دوایشدا لە کەسە دۆڕاوەکانە.
وە ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان، ببن بە شاھێدی بەحەق بەوەی منی ئیمام مەھدی بانگتان دەکەم بۆ لای پەرستنی اللە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن تا قەدرو ڕێزی پەروەردگارەکەتان بگرن بەو شێوەیەی شایەنیەتی قەدرو ڕێزی بگیرێت ئەگەر ئێوە بەتەنیا ئەو دەپەرستن، جا زێدەڕەوی مەکەن دەربارەی بەگەورەگرتنی پێغەمبەرو نێردراوەکانی لەجێگای ئەو بەڵکو ئەوانیش وەکو ئێوە بەندەیەکی اللە ن جا بەگەورەگرتن بەتەنھا بۆ اللە یە، جا کێ ھەیە گەورە بێت لە جێگای ئەو لەڕوانگەی ئێوەدا تا واز لە پێشبڕکێکردن بھێنن بۆ لای اللە بەبێ خۆتان؟ جا بەڕاستی ئێوە شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵتان بۆ اللە داناوە ئێستاش بەڵگە ئاشکرایەکە پێشکەش دەکەم لەسەر ئەوەی ھەموو موسڵمانان چوونەتە ناو شەریک و ھاوبەشدانانەوە تەنھا ئەوەی پەروەردگارم ڕەحمی پێکردبێت، ئەمەش ئەگەر بێتو ئیمام مەھدی پرسیارێک ئاڕاستەی سەرجەم زانایانی موسڵمانان بکات جا پێیان بڵێت: فەتوام بۆ بدەن ئایا دەکرێت و ڕەوایە بۆ ئێوە پێشبڕکێ بکەن لەگەڵ محمد پێغەمبەری اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی اللە پاک و بێگەردی بۆی بۆ بەدەستھێنانی وەسیلە؟ جا بێگومان وەڵامەکەتان بریتی یە لەم قسەیەتان کە دەڵێن: "بەڵکو ئێمە ھەموو زانایانی موسڵمانان وەسیلەمان داوەتە پێغەمبەرەکەی و وازمان لێھێناوە بۆ ئەو دروودو سڵاوی لێبێت، ھەر لەبەرئەمەش دەمانبینی لەھەموو نوێژێکدا دەڵێین: [COLOR="#000000"](اللهم آتِ محمد الوسيلة - ئەی اللە وەسیلە بدەی بە پێغەمبەر)[/COLOR]، ئەمەش لەبەرئەوەی وەسیلە بریتی یە لەپلەیەک لەلای اللە کە نابێت بۆ کەس بێت بەتەنھا یەک بەندە نەبێت لە ناو بەندەکانی اللە وە محمد پێغەمبەری اللە ش -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- ئومێدی خواستووە بەوەی خۆی ئەو کەسە بێت؛ بەڵکو ھەر خۆی دروودو سڵاوی لێبێت فەرمانی پێکردووین داوای وەسیلەی بۆ بکەین؟"جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: بۆ محمد پێغەمبەری اللە نەبووە -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- وەسیلە تایبەت بکات بە خۆی بەبێ موسڵمانان بەڵکو ئەمە شەیتانی نەفرەت لێکراوە فەرمانی پێکردوون بەمە، ھەر لەبەرئەوەش دەبینن ئەمە پێچەوانەو جیاوازە لەگەڵ فەرمانەکەی اللە بۆ ئێوە لە مەحکەمی کتێبەکەی لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: [COLOR="#006400"]{يَا أيُّها الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ﴿٣٥﴾}[/COLOR] صدق الله العظيم [المائدة].
بەڵکو ئەمە ھیدایەتی اللە یە کە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەرزدا دەبینن: [COLOR="#006400"]{اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ}[/COLOR] صدق الله العظيم.
ئەمە بریتی یە لە ڕێگای ئەوانەی اللە ھیدایەتی داون لە ناو بەندەکانیدا بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی بەدەسەڵاتی شایستەی سوپاشگوزاری. بەپشتڕاشتکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{يَبْتَغُونَ إِلَىٰ ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أقرب وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ ربّك كَانَ مَحْذُورًا}[/COLOR] صدق الله العظيم [الإسراء:57].
جا ئەم مافە دەربارەی اللە بۆ سەرجەم بەندەکانیەتی وەکو یەک. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ تَعَالَوْا إِلَىٰ كَلِمَةٍ سَوَاءٍ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ أَلَّا نَعْبُدَ إِلَّا اللَّهَ وَلَا نُشْرِكَ بِهِ شيئاً وَلَا يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضًا أَرْبَابًا مِّن دُونِ اللَّهِ فَإِن تَوَلَّوْا فَقُولُوا اشْهَدُوا بِأَنَّا مسلمونَ ﴿٦٤﴾}[/COLOR] صدق الله العظيم [آل عمران].
وە ئەی گەلی زانایانی ئوممەتی ئیسلامی، بەڕاستی ئێوە شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵتان بۆ اللە داناوە وە ھەوڵ و کۆششەکانتان لەژیانی دنیادا بەھەدەر چووە واش حساب دەکەن باشترین کاروکردەوە ئەنجام دەدەن، جا لە اللە بترسن، خۆ ئەگەر ئێوەو ئوممەتەکەتان ھێشتا لەسەر ھیدایەت بوونایە ئەوا اللە بەندەو خەلیفەکەی ئیمام مەھدی بۆ ڕەوانە نەدەکردن تا ھیدایەتی ئێوەو ھەموو موسڵمانان و ھەموو خەڵکیش بدات بەقورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی بەدەسەڵاتی شایستەی سوپاسگوزاری، وە دەشزانم ئێوە دواتر توڕە دەبن لە ئیمام مەھدی جا دەڵێن: "لە اللە بترسە ئەی درۆزنی خراپەکار جا تۆ مەھدی چاوەڕوانکراو نیت جا چۆن لەئێمەت دەوێت پێشبڕکێ بکەین لەگەڵ خۆشەویستەکەمان محمد پێغەمبەری اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- بۆ لای اللە بۆ بەدەستھێنانی وەسیلە؟ بەڵکو ئەمە بۆ ئەوە بەبێ ئێمە وە بەبێ هیچ خەڵکێکی تریش". لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: "جا ئایا باپیرەم محمد پێغەمبەری اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- فەتوای بۆ داون بەوەی وەسیلە ناکرێت و نابێت بۆ ھیچ کەسێک بێت تەنھا بۆ ئەو نەبێت بەبێ ئێوەو بەبێ هەموو خەڵکیش؟ جا بێگومان وەڵامەکەتان بەم شێوەیە دەبێت: "بەڵکو ئەو فەرموویەتی دروودو سڵاوی لێبێت وەسیلە پلەیەکە لەلای اللە کە بریتی یە لەبەرزترین پلە لەلای زاتی اللە ی ڕەحمان کە ناکرێت و نابێت بۆ ھیچ یەکێک بێت بەتەنھا یەک بەندە نەبێت لە بەندەکانی اللە وە پێشی نەوتووین ئەو خۆی ئەو کەسەیە بەڵکو ئێمە وای دەبینین بەوەی ئەو شایستەترە پێی لەئێمەی موسڵمانان، جا مادام ناکرێت و نابێت بۆ ھیچ کەسێک بێت بەتەنھا یەک بەندە نەبێت لەناو بەندەکانی اللە جا بەڕاستی محمد پێغەمبەری اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- بریتی یە لەوکەسەی شایستەترە پێی لەناو ھەموو بەندەکانی اللە لەبەرئەوەی ئەو دواھەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکانە بۆ لای ھەموو خەڵکی". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: جا ئایا محمد پێغەمبەری اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- فەتوای بۆ داون بەوەی ئەو خۆی ئەو بەندەیە؟ بێگومان وەڵامەکەتان بەم شێوەیە دەبێت: "نەخێر بەمە فەتوای بۆ نەداوین بەڵکو ئەویش ئومێدو ئاواتی خواستووە بەوەی ئەو خۆی ئەو بەندەیە بێت". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: کەواتە ئەی قەوم بەڕاستی خاوەنەکەی بەندەیەکی نەزانراوە لەناو ھەموو بەندەکانی اللە لە جن و مرۆڤ و ھەموو ڕەگەزێکیش وە ھەر لەبەرئەمەشە دەیانبینن پێشبڕکێ دەکەن بۆ لای پەروەردگارەکەیان تا دەرکەوێت کامیان نزیکترە لێی وە ھەموو بەندەیەکیش ئومێدو ئاواتی ئەوە دەکات ئەم بەندەیە خۆی بێت بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{{يَبْتَغُونَ إِلَىٰ ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أَقْرَبُ}[/COLOR]} صدق الله العظيم [الإسراء:57].
جا بەڕاستی بۆتان ڕوون بوویەوە بەوەی نزیکترین بەندەکە اللە کردوویەتی بە کەسێکی نەزانراو لەناو ھەموو بەندەکانیدا، وە لەمەشدا حیکمەتێکی زۆر گەورەو گرنگی اللە ھەیە کە بریتی یە لەوەی تا پێشبڕکێیەکە بەردەوام بێت لەنێوان سەرجەم بەندەکانی اللە لە جن و مرۆڤ و ھەموو ڕەگەزێکیش بۆ لای پەروەردگارەیان تا دەرکەوێت کامیان نزیکترە وە ھەموو یەکێکیشیان دەیەوێت خۆی ئەو بەندەیە بێت، وە بەم حیکمەتە گەورەو گرنگەش ھەموو بەندەکان دەردەچن لە بازنەی شیرک و ھاوبەش دانان بۆ اللە بۆ پەرستنی اللە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەشێکی بۆ دابنێن وە مرۆڤیش ھیچی بۆ نیە تەنھا ئەوە نەبێت کە ھەوڵ و کۆششی بۆ کردووە لەم دنیایەدا جا ئایا ئێوە دەیپەرستن؟ جا واز لە پەرستنەکەی مەھێنن بۆ نێردراوو پێغەمبەرەکانی جا پێشبڕکێ کردن بۆ لای اللە بۆ بەدەستھێنانی وەسیلە تایبەت بکەن بەوان بەبێ خۆتان جا ئەگەر واتان کرد ئەوا اللە سزاتان دەدات بەسزایەکی بەئێش و سەخت ھەرگیزیش جگە لە اللە پاڵپشت و بەسەرخەرێک بۆ خۆتان نادۆزنەوە، یان ئێوە محمد پێغەمبەری اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- و ھاوەڵە ھەڵبژێردراوەکانیتان نەبینیوە ئەوانەی بەدڵ بەگیان لەگەڵیدا بوون بەوەی پێشبڕکێیان دەکرد لەگەڵ محمد پێغەمبەری اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- دەربارەی پەرستنی اللە؟ ھەر لەبەرئەمەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{وَاصْبِرْ نَفْسَكَ مَعَ الَّذِينَ يَدْعُونَ ربّهم بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُ وَلَا تَعْدُ عَيْنَاكَ عَنْهُمْ تُرِيدُ زِينَةَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَلَا تُطِعْ مَنْ أَغْفَلْنَا قَلْبَهُ عَن ذِكْرِنَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ وَكَانَ أَمْرُهُ فُرُطًا ﴿٢٨﴾}[/COLOR] صدق الله العظيم [الكهف].
جا لە اللە بترسن وە واز لە بەگەورەگرتنی محمد پێغەمبەری اللە بھێنن لەلای اللە-دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی-، بەوەی بیروباوەڕتان وابێت ئەو گەورەترو زیاتر لەئێوە مافی ھەیە دەربارەی پەرستنەکەی اللە، جا خۆ ئەو منداڵی اللە نیە تا وابێت پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی.
لەوەیە یەکێک لەزانایانی موسڵمانان بیەوێت بڵێت: "لە اللە بترسە ئەی ناصر محمد جا ئێمەی موسڵمانان بیروباوەڕمان وانیە محمد پێغەمبەری اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- منداڵی اللە بێت، بەڵکو ئەویش بەندەیەکە لەبەندەکانی اللە وەکو ئێمە". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: ئەی لەبەرچی مافی ئەو لەپەرستنی اللە گەورەتر دەکەن لە بەندەکانی تر لەکاتێکدا ئەویش تەنھا بەندەیەکە لە بەندەکانی اللە وەکو ئێوە ئەگەر ئێوە ڕاستدەکەن، جا ئەویش ھیچی بۆ نیە تەنھا ئەوەی ھەوڵ و کۆششی کردووە بۆی دروودو سڵاوی لێبێت؟ ھەر لەبەرئەمەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{وَاصْبِرْ نَفْسَكَ مَعَ الَّذِينَ يَدْعُونَ ربّهم بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُ وَلَا تَعْدُ عَيْنَاكَ عَنْهُمْ تُرِيدُ زِينَةَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَلَا تُطِعْ مَنْ أَغْفَلْنَا قَلْبَهُ عَن ذِكْرِنَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ وَكَانَ أَمْرُهُ فُرُطًا ﴿٢٨﴾}[/COLOR] صدق الله العظيم.
وە ئەی زانایانی ئوممەتی ئیسلام بەڕاستی منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ئەولاترم بە محمد پێغەمبەری اللە لەخۆشەویستی و نزیکیەکەی -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر بێتو واز لە پێشبڕکێکردن بھێنم لەگەڵی بۆ لای اللە (لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی اللە) بۆ بەدەستھێنانی وەسیلەو لەسەر نەفسی خۆمی حەرام بکەم ئەوا بەڕاستی ئەو کاتە شەریک و ھاوبەشم داناوە بۆ اللە ھەرگیزیش جگە لە اللە پاڵپشت و پشتیوان و بەسەرخەرێک بۆخۆم نادۆزمەوە، پەناش دەگرم بە اللە بەوەی لە موشریک و ھاوبەشدانەران بم بەھۆی نێردراوو پێغەمبەرەکانیەوە بەڵکو اللە ئەوانی ڕەوانەکردووە تا بانگەوازی ئوممەت بکەن بۆ لای پەرستنی اللە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، جا سەرجەم بەندەکانی اللە ھەموویان اللە بپەرستن جا بۆ لای اللە بەدوای بەدەستھێنانی وەسیلە بکەون جا پێشبڕکێ بکەن بۆ لای پەروەردگارەکەیان تا دەرکەوێت کامیان نزیکترە وە ئومێدی ڕەحمەتەکەی دەکەن و لەسزایەکەشی دەترسن، جا ھەرچی ئەوانەن کە اللە ھیدایەتی داون بەم شێوەیە ڕێگای ھیدایەتەکەیان دەبینن لەمەحکەمی کتێبەکەی اللە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: [COLOR="#006400"]{يَبْتَغُونَ إِلَىٰ ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أقرب وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ ربّك كَانَ مَحْذُورًا}[/COLOR] صدق الله العظيم [الإسراء:57].
وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{أُولَٰئِكَ الَّذِينَ هَدَى اللَّهُ فَبِهُدَاهُمُ اقْتَدِهْ} [/COLOR]صدق الله العظيم [الأنعام:90].
جا ئەی باوەڕداران بە اللە بەڕاستی منی ئیمام مەھدی فەرمانتان پێ دەکەم بەوەی اللە فەرمانی پێکردوون لە مەحکەمی کتێبەکەی لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: [COLOR="#006400"]{يَا أيُّها الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ﴿٣٥﴾}[/COLOR] صدق الله العظيم [المائدة].
وە لەگەڵ ئەوەی من خەلیفەی اللە ئەو ئیمام مەھدیەم کە دواتر لەسەردەستی ئەو ھیدایەتی ھەموو خەڵکی دێتەجێ لەسەردەمی ڕەوانەکردنەکەی جا خەڵکی دەکات بەیەک ئوممەت لەسەر یەک ڕێگای ڕاست جا لەسەردەمی ڕەوانەکردنی ھەموو نێردراوو پێغەمبەرەکانیش اللە ھیدایەتی ھەموو ئوممەتی نەداوە وە ھێشتاکە ھەر جیاوازن جا لەگەڵ ئەم ڕێزەش لەلایەن پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە ئەوا ھەر بۆم نیە پێتان بڵێم پێشبڕکێم لەگەڵدا مەکەن لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی اللە پاک و بێگەردی بۆی بەڵکو منیش وەکو ئێوە بەشەرێکم جا ھەمان ئەو مافەش بۆ ئێوە ھەیە کە بۆ ئیمام مەھدی ھەیە دەربارەی اللە جا ھیچ جیاوازیەک نیە لەنێوان بەندەکانی اللە ھەموویان بە نێرو مێیانەوە وە ھەرگیز اللە ھیچ خاوەن و منداڵێکی بۆ خۆی بڕیار نەداوە، جا لە اللە بترسن ھەمووتان وە بۆلای ئەو بەدوای بەدەستھێبانی وەسیلە بکەون و ھەوڵ و کۆشش و جیھادو خەبات بکەن بەبانگەواز کردن بۆ لای بەڵکو ڕێگای ڕاست بگرن، ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند، ئەی اللە شاھێدبە.
وە ئەی گەلی پشتیوانە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان ناوی (بەندەی گەورەترین نیعمەت - عبد النّعيم الأعظم) بەتەنھا تایبەت نیە بە ئیمام مەھدی بەبێ ئێوە بەڵکو دەکرێت و دەبێت ببێتە ناو بۆ ئەوکەسەی ناوی پێ دەبرێت، جا ئەوەی زانیویەتی بەڕاستی بەندەی گەورەترین نیعمەتەکەیە (عبد النّعيم الأعظم) ئەوا ھەرگیز ڕازی نابێت بە نیعمەتی بەھەشت و حۆریەکەی و کۆشک و تەلارەکانی ھەتا ئەوکاتەی ئەو نیعمەتە دێتەجێ کە گەورەترە لە مەلەکوتی ھەموو دنیاو دوایی جا اللە ڕازیبێت لە نەفسی خۆی نەک متحسرو خەفەتبار بێت لەسەر ئەو بەندانەی ھەوڵ و کۆششیان لە ژیانی دنیادا بەھەدەر چووە واش حساب دەکەن باشترین کاروکردەوە دەکەن.
وە ئەی خۆشەویستانی اللە ئەی ئەوانەی اللە خۆشی دەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆش دەوێت (يحبّهم الله ويحبّونه) خۆزگەو ئاواتی شەھید بوون مەکەن لەپێناوی اللە تا بێباوەڕەکان بتان کوژن لەبەرئەوەی ئەگەر بێباوەڕەکان ئێوەیان کوشت ئەوا بێگومان دواتر ئێوە دەخرێنە ناو بەھەشتەوە یەکسەر لەدوای مردنەکەتان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{وَلَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتًا بَلْ أَحْيَاءٌ عِندَ ربّهم يُرْزَقُونَ ﴿١٦٩﴾ فَرِحِينَ بِمَا آتَاهُمُ اللَّهُ مِن فَضْلِهِ وَيَسْتَبْشِرُونَ بِالَّذِينَ لَمْ يَلْحَقُوا بِهِم مِّنْ خَلْفِهِمْ أَلَّا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ ﴿١٧٠﴾} [/COLOR]صدق الله العظيم [آل عمران].
جا ئەوانە خۆیان و ماڵیان فرۆشتووە بە پەروەردگارەکەیان تا بەھەشتیان بۆ ھەبێت. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{إِنَّ اللَّهَ اشْتَرَىٰ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُم بِأَنَّ لَهُمُ الجنّة يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَيَقْتُلُونَ وَيُقْتَلُونَ وَعْدًا عَلَيْهِ حَقًّا فِي التّوراة وَالْإِنجِيلِ وَالْقُرْآنِ وَمَنْ أَوْفَىٰ بِعَهْدِهِ مِنَ اللَّهِ فَاسْتَبْشِرُوا بِبَيْعِكُمُ الَّذِي بَايَعْتُم بِهِ وَذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ﴿١١١﴾}[/COLOR] صدق الله العظيم [التوبة].
لەوەیە یەکێک لە موجاھیدەکان لەپێناوی اللە بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: جا ئایا فەرمانمان پێدەکەی بەوەی لەگەڵ بێباوەڕاندا نەجەنگین تا ئەوکاتەی ئەوان دەمانکوژن؟
جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: بەڵکو بجەنگن لە پێناوی اللە لەگەڵ ئەوانەی لەگەڵتاندا دەجەنگن جا با ھێزو تواناو لێدانێکی توندتان لێ ببینن وەکو ئاسن اللە ش ئەوکەسە سەردەخات کە سەریدەخات بەڕاستی اللە زۆر بەھێزو بەدەسەڵاتە، وە دەستدریژیش مەکەنە سەر ئەوانەی لەگەڵتاندا دەجەنگن لەبێباوەڕەکان، بەڵکو خۆزگەو ئاواتی شەھید بوون مەکەن لە پێناوی بەدەستھێنانی بەھەشت و حۆریەکانی و کۆشک و تەلارەکانی تەنھا ئەوکەسە نەبێت کە دواتر وایدەبینێت بەوەی ڕازی دەبێت و قبوڵی دەکات، جا ئەم کەسە بە ڕاستی ئەو نیعمەتەکەی نەزانیوە کە گەورەترە لە بەھەشت ئەو نیعمەتەی کە بریتیە لەوەی اللە ڕازی بێت لەنەفسی خۆی. ئایا بینیوتانە ئەی خۆشەویستەکانی اللە (ئەی ئەوانەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش اللە یان خۆشدەوێت - يُحبّهم الله ويُحبّونه) بینیوتانە ئەگەر بێتو یەکێکتان کوژرا لەپێناوی اللە جا اللە ش کە خستیە ناو بەھەشتەکەیەوە ئەوا خۆشحاڵ دەبێت بە کۆشک و تەلارەکانی و حۆریەکانی جا لەپاش ئەوە گوێبیستی قسەیەکی شاراوە دەبێت لەنەفسی اللە کە لەدوای پەردەوە گوێی لێ ببێت کە دەفەرموێت: [COLOR="#006400"]{يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كلّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿٣٢﴾}[/COLOR] صدق الله العظيم [يس].
جا لەپاش ئەوە بدوێت لەگەڵ پەروەردگارەکەی جا بڵێت: ئەی لەبەرچی منت دروستکردووە ئەی پەرستراوەکەم؟ جا لەپاش ئەوە پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھان وەڵامی دەداتەوە لەدوای پەردەکەیەوەو دەفەرموێت: [COLOR="#006400"]{وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ﴿٥٦﴾[/COLOR]}صدق الله العظيم [الذاريات].
جا بە اللە سوێندتان دەدەم ئەی خۆشەویستەکانی اللە، ئایا ئێوە ڕازی دەبن بە نیعمەتی بەھەشت و حۆریەکانی لەکاتێکیشدا اللە ی ڕەحمان خەفەتبارو متحسر بێت لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لەنەفسی خۆیان کردووە؟ بەڵکو خۆزگەو ئاواتی ئەوە لە اللە بکەن ئەو نیعمەتەتان بۆ بھێنێتەجێ کە نیعمەتیکی گەورەترە لە بەھەشت ئەویش بریتی یە لەوەی خۆشەویستەکەتان اللە ی ڕەحمان ڕازی بێت لەنەفسی خۆی نەک متحسرو خەفەتبار لەسەر ئەو بەندانەی ھەوڵ و کۆششیان لەژیانی دنیادا بەھەدەر چووە واش حساب دەکەن باشترین کارو کردەوە دەکەن، وە ھەرگیزاو ھەرگیزیش اللە ڕازی نابێت لە نەفسی خۆی تا خەڵکی دەکات بەیەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست.
جا ئەوەی ئەمە ئامانجەکەی بێت کە لەپێناویدا دەژی ئەوا دواتر اللە ھیدایەتی بەندەکانی دەدات وەکو ڕەحم کردنێک بەو بەندەیەی کە ڕازیبوونی پەروەردگارەکەی لەنەفسیدا دەپەرستێت کە کردوویەتی بە ئامانج نەک کردبێتی بە وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنەجێی بەھەشت جا حەقە لەسەر اللە خەڵکی پێی ھیدایەت بدات جا بیان کات بەیەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست، جا ئەمە بریتی یە لە ئیمام مەھدی حەق لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە ئەوکەسەی اللە ڕەحمی پێکردووە جا جیاوازی و ناکۆکی ئوممەتی قەدەغە کردووە جا کردوونی بەیەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست وە ھێشتا ئەوان ھەر جیاوازن لەسەردەمی ڕەوانەکردنی سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکانەوە کە دەستەیەکیان اللە ھیدایەتی داون و دەستەیەکیشیان گومڕاییان بەسەردا بڕیاردراوە تەنها لەسەردەمی ڕەوانەکردنی ئەو ئیمام مەھدیە نەبێت کە اللە ڕەحمی پێکردووە جا لەپێناوی ئامانجەکەیدا خەڵکی ھەموو ھیدایەت دەدات ئەوکاتەش ئامانجەکە لەدروستکردنەکەیاندا دێتەجێ. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَجَعَلَ النَّاسَ أُمَّةً وَاحِدَةً ۖ وَلَا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ﴿١١٨﴾إِلَّا مَن رَّحِمَ رَبُّكَ ۚ وَلِذَٰلِكَ خَلَقَهُمْ}[/COLOR] صدق الله العظيم [هود:118-119].
جا ھەرچی ئەوەیە کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: [COLOR="#006400"]{وَلَوْ شَاءَ ربّك لَجَعَلَ النّاس أُمَّةً وَاحِدَةً}[/COLOR] صدق الله العظيم.
جا بەیانی ئەمە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزدا دەبیننەوە: [COLOR="#006400"]{وَلَوْ شَاءَ ربّك لَآمَنَ مَن فِي الأرض كُلُّهُمْ جَمِيعًا}[/COLOR] صدق الله العظيم [يونس:99].
وە ھەرچی ئەوەشە کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: [COLOR="#006400"]{وَلَا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ}[/COLOR] صدق الله العظيم.
جا بەیانی ئەمە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزدا دەبیننەوە: [COLOR="#006400"]{فریقا هَدَىٰ وَفَرِيقًا حقّ عَلَيْهِمُ الضَّلَالَةُ}[/COLOR] صدق الله العظيم [الأعراف:30].
وە ھەرچی ئەوەیە کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: [COLOR="#006400"]{إِلَّا مَن رَّحِمَ ربّك وَلِذَٰلِكَ خَلَقَهُمْ}[/COLOR] صدق الله العظيم.
جا ئەمە بریتی یە لەو ئیمام مەھدیەی کە اللە ڕەحمی پێدەکات جا لەپێناوی ئامانجەکەی ئەودا خەڵکی دەکات بەیەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست بەئیزنی اللە جا حەسرەتی خەفەتباریەکە دەڕوات لەنەفسی پەروەردگارەکەی لەسەر بەندەکانی جا گەورەترین نیعمەتەکەیان بۆ دێتەجێ ئەوکاتە اللە ڕازی دەبێت لە نەفسی خۆی جا ئامانجەکە دێتەجێ لەدروستکردنەکەیان، وە چۆنیش اللە ڕازی دەبێت لەنەفسی خۆی؟ ئەوە لەم کاتەدا دەبێت کە اللە بەندەکانی دەخاتە ناو ڕەحمەتەکەی خۆیەوە جا دەیان کات بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگایەکی ڕاست.
جا ئەی خۆشەویستانی اللە، ئەی ئەوانەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت سورو پێداگیربن لەسەر ھیدایەتی ئوممەت وە دوعایان لێ مەکەن، جا ڕق و توڕەییەکەی خۆتان بخۆنەوە لەپێناوی اللە ئەوکاتە خۆشەویستی اللە بەدەست دەھێنن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النّاس وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ}[/COLOR] صدق الله العظيم [آل عمران:134].
وە اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{وَلْيَعْفُوا وَلْيَصْفَحُوا أَلَا تُحِبُّونَ أَنْ يَغْفِرَ اللَّهُ لَكُمْ}[/COLOR] صدق الله العظيم [النور:22].
ئەمەش لەبەرئەوەی ئەوکەسەی لەخەڵکی دەبورێت و ئارامدەگرێت و خۆشدەبێت و چاوپۆشیان لێدەکات لەبەر ڕەزامەندی اللە ئەوا اللە پێی دەڵێت: ئەی بەندەکەم تۆ بەخشندەتر نیت لە پەروەردگارەکەت جا بەڕاستی ئەوا منیش لێت خۆشبووم لە گوناھەکانی پێشوترو دواترت، جا ئیمام مەھدی و پشتیوانەکانی بانگەواز دەکەن بۆ ههڵوێست و کاره پهسهندو کردهوه پایهدارهکان لە بانگەوازکردن بۆ لای اللە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{وَلَمَن صَبَرَ وَغَفَرَ إِنَّ ذَٰلِكَ لَمِنْ عَزْمِ الْأُمُورِ ﴿٤٣﴾}[/COLOR] صدق الله العظيم [الشورى].
ئەمەش تا دەگەن بە بڵندترین و بەرزترین پلەکانی پەرستن لەلای اللە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{وَلَا تَسْتَوِي الْحَسَنَةُ وَلَا السَّيِّئَةُ ادْفَعْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ فَإِذَا الَّذِي بَيْنَكَ وَبَيْنَهُ عَدَاوَةٌ كَأَنَّهُ وَلِيٌّ حَمِيمٌ ﴿٣٤﴾ وَمَا يُلَقَّاهَا إِلَّا الَّذِينَ صَبَرُوا وَمَا يُلَقَّاهَا إِلَّا ذُو حَظٍّ عَظِيمٍ ﴿٣٥﴾} [/COLOR]صدق الله العظيم [فصلت].
جا ئایا دەزانن لەبەرچی اللە ئیبراھیمی کرد بە خۆشەویستی خۆی؟ ئەوە لەبەرئەوەی ئەو دوعای لە بێباوەڕەکان نەدەکرد بەڵکو دەیفەرموو: [COLOR="#006400"]{فَمَن تَبِعَنِي فَإِنَّهُ مِنِّي وَمَنْ عَصَانِي فَإِنَّكَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ}[/COLOR] صدق الله العظيم [إبراهيم:36].
ھەر لەبەرئەمەش ئەو اللە یەی کە لەسەر عەرشە گەورەکەیەتی شاھێدی داوە بەوەی ئیبراھیم زۆر بهسۆزو دڵ نهرم بوو وە زۆر خاوهن حیلم بوو: [COLOR="#006400"]{إِنَّ إِبْرَاهِيمَ لَحَلِيمٌ أَوَّاهٌ مُّنِيبٌ ﴿٧٥﴾}[/COLOR] صدق الله العظيم [هود].
[COLOR="#006400"]{وَاتَّخَذَ اللَّهُ إِبْرَاهِيمَ خَلِيلًا}[/COLOR] صدق الله العظيم [النساء:125].
ھەرچی ئەو ساتەیە کە بانگەوازتان دەکەم بۆ لای ھاتنەجێی ئەو نیعمەتەی گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی جا بەڕاستی ئەوە زانیوتانە بەو پیاوەی کە گەلەکەی کوشتیان جا شەھید بوو لەپێناوی اللە جا اللە ش خستیە ناو نیعمەتی بەھەشتەوە، جا لەپاش ئەمە بینیوتانە بەوەی ئەم پیاوە خۆشحاڵە بەوەی اللە پێی داوە لە چاکەو ڕێزو بەخششی تایبەتی خۆی وە خۆزگەو ئاواتی ئەوەی کردووە بەوەی گەلەکەی بیانزابیبوایە لەوەی اللە پێی داوە لە چاکەو ڕێزو بەخششەکەی بەڵام ئێوە لەھەمان کاتدا نەتانبینیوە بەوەی اللە خۆشحاڵ و ئاسودە بێت وەکو ئەم پیاوە جا ووردببنەوەو بیربکەنەوە ئەی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان: [COLOR="#006400"]{قِيلَ ادْخُلِ الجنّة قَالَ يَا لَيْتَ قَوْمِي يَعْلَمُونَ ﴿٢٦﴾ بِمَا غَفَرَ لِي رَبِّي وَجَعَلَنِي مِنَ الْمُكْرَمِينَ ﴿٢٧﴾ وَمَا أَنزَلْنَا عَلَىٰ قَوْمِهِ مِن بَعْدِهِ مِن جُندٍ مِّنَ السَّمَاءِ وَمَا كُنَّا مُنزِلِينَ ﴿٢٨﴾ إِنْ كانت إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كلّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿٣٢﴾}[/COLOR] صدق الله العظيم [يس].
ھەر لەبەرئەمەش ئەوەی ناوەکەی بەندەی گەورەترین نیعمەتەکە بوو لە کتێبدا ئەوا ھەرگیز ڕازی نابێت بە نیعمەتە بچووکەکە (کە بەھەشتە) ھەتا ئەوکاتەی گەورەترین نیعمەتەکە دێتەجێ ھەتا ئەوکاتەی اللە خەڵکی دەکات بەیەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست.
وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــ
[SHOWPOST]110814[/SHOWPOST][/CENTER][/SIZE][/COLOR]
-
[COLOR="#0000CD"][SIZE=5][CENTER][COLOR="#cc0000"]- 32 -[/COLOR]
[COLOR="#000080"]ئیمام ناصر محمد یەمانی
18 - 05 - 1430 کۆچی
12 - 05 - 2009 زایینی
09:00 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
[url]https://mahdialumma.net/showthread.php?p=110815[/url]
ـــــــــــــــــــــ[/COLOR]
[COLOR="#800080"]{ إِلَّا مَن شَهِدَ بالحقّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ }
صـــدق الله العظيــم ..[/COLOR]
بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالأرض وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ مَا لَكُم مِّن دُونِهِ مِن وَلِيٍّ وَلَا شَفِيعٍ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ}[/COLOR] صدق الله العظيم [السجدة:4].
وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{وَتَبَارَكَ الَّذِي له مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالأرض وَمَا بَيْنَهُمَا وَعِندَهُ عِلْمُ السَّاعَةِ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ (85) وَلَا يَمْلِكُ الَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِهِ الشَّفَاعَةَ إِلَّا مَن شَهِدَ بالحقّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ (86)}[/COLOR] صدق الله العظيم [الزخرف].
وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{هَلْ يَنظُرُونَ إِلاَّ تَأْوِيلَهُ يَوْمَ يَأْتِي تَأْوِيلُهُ يَقُولُ الَّذِينَ نَسُوهُ مِن قَبْلُ قَدْ جَاءتْ رُسُلُ رَبِّنَا بالحقّ فَهَل لَّنَا مِن شُفَعَاء فَيَشْفَعُواْ لَنَا أَوْ نُرَدُّ فَنَعْمَلَ غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ قَدْ خَسِرُواْ أَنفُسَهُمْ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُواْ يَفْتَرُونَ}[/COLOR] صدق الله العظيم [الأعراف:53].
سەیری ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بکەن: [COLOR="#006400"]{فَهَل لَّنَا مِن شُفَعَاء فَيَشْفَعُواْ لَنَا أَوْ نُرَدُّ فَنَعْمَلَ غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ قَدْ خَسِرُواْ أَنفُسَهُمْ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُواْ يَفْتَرُونَ}[/COLOR] صدق الله العظيم [الأعراف:53].
جا سەیری ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بکەن: [COLOR="#006400"]{قَدْ خَسِرُواْ أَنفُسَهُمْ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُواْ يَفْتَرُونَ}[/COLOR] صدق الله العظيم.
بەومانایەی ئەوان ھیچ پاڵپشتێک نابیننەوە جگە لە اللە تا بوێری شەفاعەتکردن بکات لەبەردەستیدا. وە بەداخەوە زۆرێک لە زاناکان چۆنیەتی شەفاعەتەکە تێنەگەیشتوون وە لە باس و خواسەکەی تێنەگەیشتوون لەبەردەستی اللە ی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر خۆ ئەگەر بێتو وورد ببنەوە لەم فەرمەودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{وَتَبَارَكَ الَّذِي له مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالأرض وَمَا بَيْنَهُمَا وَعِندَهُ عِلْمُ السَّاعَةِ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ (85) وَلَا يَمْلِكُ الَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِهِ الشَّفَاعَةَ إِلَّا مَن شَهِدَ بالحقّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ (86)}[/COLOR] صدق الله العظيم [الزخرف].
خۆ ئەگەر بێتو لەم دەرھێنراوەی کە تێیناگەن ووردببنەوە دەربارەی شەفاعەتەکە ئەوا نھێنی ئەم دەرھێنراوەتان دەبینیەوە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز کە دەفەرموێت: [COLOR="#006400"]{وَلَا يَمْلِكُ الَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِهِ الشَّفَاعَةَ إِلَّا مَن شَهِدَ بالحقّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ}[/COLOR] صدق الله العظيم [الزخرف:86].
جا ئەمە مەبەستی کێ یە؟ ئەوە مەبەستی بەندە نزیکەکانی اللە یە بەوەی ناتوانن شەفاعەت بکەن، جا لەپاش ئەوە دەرھێنراوەکە دێت بەحەق، کە بریتی یە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{إِلَّا مَن شَهِدَ بالحقّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ} [/COLOR]صدق الله العظيم.
جا مەبەستی اللە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی بۆی چیە لەم فەرموودەیەی: [COLOR="#006400"]{إِلَّا مَن شَهِدَ بالحقّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ} [/COLOR]صدق الله العظيم؟
ئەمە مەبەستی ئەوەیە تەنھا ئەوەی شاھێدی داوە بەحەق بەوەی بەڕاستی اللە لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە بۆ بەندەکانی لە بەندەکەی جا ئەوەیە بریتی یە لەوەی اللە دەریھێناوە تا بدوێت لەگەڵ پەروەردگارەکەی لەبەرئەوەی ئەو دەزانێت دواتر ئەوکەسە قسەی ڕاست و دروست و بەجێ دەکات وە ھەرگیزیش داوای شەفاعەت لە اللە ناکات بۆ ھیچ یەکێک وە بۆشی نیەو ڕەوانیەو نابێت و ناکرێت؛ بەڵکو لەو اللە یە دەپاڕێتەوە بەحەق کە زانیویەتی بەوەی لەنەفسیدا ھەیە، وە ھەموو لە اللە ترسەکانیش ناتوانن لەلای ئەو بدوێن تەنھا ئەوەی اللە ی ڕەحمان مۆڵەتی پێی داوەو قسەی ڕاست و دروست و بەجێ کردووە، جا ئەوەیە بریتی یە لە قسە ڕاست و دروستەکە. بەڵام ئەوانەی نازانن دەڵێن: [COLOR="#006400"]{فَهَل لَّنَا مِن شُفَعَاء فَيَشْفَعُواْ لَنَا أَوْ نُرَدُّ فَنَعْمَلَ غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ}[/COLOR].
جا سەیری وەڵامەکەی اللە بکە لەسەریان بەحەق: [COLOR="#006400"]{قَدْ خَسِرُواْ أَنفُسَهُمْ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُواْ يَفْتَرُونَ}[/COLOR] صدق الله العظيم [الأعراف:53].
بەڵکو اللە محمد بەندەو پێغەمبەرەکەی ڕەوانەکردووە تا خەڵکی ئاگاداربکاتەوە بەوەی بێجگە لە پەروەردگارەکەیان ھیچ پاڵپشت و شەفاعەتکارێکیان نیە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{قُل لاَّ أَقُولُ لَكُمْ عِندِي خَزَآئِنُ اللّهِ وَلا أعلم الْغَيْبَ وَلا أَقُولُ لَكُمْ إِنِّي مَلَكٌ إِنْ أَتَّبِعُ إِلاَّ مَا يُوحَى إِلَيَّ قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الأَعْمَى وَالْبَصِيرُ أَفَلاَ تَتَفَكَّرُونَ (50) وَأَنذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أنْ يُحْشَرُواْ إِلَى ربّهم لَيْسَ لَهُم مِّن دُونِهِ وَلِيٌّ وَلاَ شَفِيعٌ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ (51)}[/COLOR]صدق الله العظيم [الأنعام].
وە لەسەرئەمەش بەڕاستی ئەم فەرموودەی شەفاعەتەی کە گوایە ھی محمد ـە دروودو سڵاوی لێ بێت ھەڵبەستراوو بەتاڵە، ئامانجەکەش لەم ھەڵبەستراوە ئەوەیە تا موسڵمانان گومڕاببن جا بیروباوەڕیان وابێت دەربارەی محمد پێغەمبەری اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- بەوەی دواتر شەفاعەتیان بۆ دەکات لەبەردەستی اللە و دەڵێت: "أنا لها أنا لها"! ئەمەش شیرک و ھاوبەشدانانێکی گەورەیە مادام ئومێدی شەفاعەت دەکەن لەبەردەستی اللە بۆ یەکێک لە بەندەکانی جا ئەگەر محمد پێغەمبەری اللە بێت -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- یان پێغەمبەری اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم بێت -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- یان پێغەمبەری اللە عوزەیر بێت دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی.
وە فەتواش دەدەم بەحەق بەوەی ئەوکەسەی چاوەڕوانی ئەوە بکات بەندەیەک شەفاعەتی بۆ بکات لەبەردەستی پەروەردگاری بەندەکان اللە ی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر بەڕاستی ئەم کەسە شەریک و ھاوبەشی بۆ اللە داناوە وە شاھێدی نەداوە بەحەق بەوەی اللە بەڕەحم و میھرەبانترە لەسەرجەم بەندە نزیکەکانی اللە لە فریشتەکان و نێردراوو پێغەمبەرەکان و ڕاستگۆو شەھیدو چاکەکارەکان، جا دەستیان گرتووە بە ڕەحمەت و میھرەبانی پەروەردگارەکەیان بە شەفاعەت و تکای کەسانێک کە ڕەحم و میھرەبانیەکەیان کەمترە بۆیان لە اللە.
وە ئەی قەوم، بەڕاستی من بانگتان دەکەم بۆ لای اللە بەتەنھا جا ئەوە کێ یە ئەو کەسەی دەڵێت من لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرام؟ جا واز لە شەفاعەت بھێنن بۆ اللە ھەرچۆنێکی بیەوێت وە ھەرچۆنێک حەزی پێبکات و ڕازی بێت پێی، وە ئەوانەی کە قسەیان لەگەڵدا دەکەن دەربارەی شەفاعەتکردن لەبەردەستی اللە ئەوا وەڵامیان بدەنەوە بەم فەرموودەیەی اللە کە فەرمانی پێ بە محمد بەندەو پێغەمبەرەکەی کردووە بەوەی وەڵامیان پێی بداتەوە؛ لەوەی اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:[COLOR="#006400"] {قُلْ لِلَّهِ الشَّفَاعَةُ جَمِيعًا له مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ}[/COLOR] صدق الله العظيم [الزمر:44].
بەمانای سیفەتی ڕەحمەت و میھرەبانی لە نەفسەکەی پایەبەرزی بۆی شەفاعەتتان بۆ دەکات لە جێگای سزایەکەی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{إِلَّا مَن شَهِدَ بالحقّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ} [/COLOR]صدق الله العظيم [الزخرف:86].
بەو مانایەی تەنھا ئەوەی شاھێدی دابێت بەو حەقەی کە بەڕاستی اللە لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە.
وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
____________
[SHOWPOST]110815[/SHOWPOST][/CENTER][/SIZE][/COLOR]
-
[COLOR="#0000CD"][SIZE=5][CENTER][COLOR="#cc0000"]-33-[/COLOR]
[COLOR="#000080"]ئیمام ناصر محمد یەمانی
05 - 06 - 1428 کۆچی
20 - 06 - 2007 زایینی
12:17 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
[url]https://mahdialumma.net/showthread.php?p=4052[/url]
_________[/COLOR]
[COLOR="#800080"]یەمانی چاوەڕوانکراو بانگەوازی باوەڕداران دەکات بۆ دەرچوون لە بەندایەتیکردن و پەرستنی بەندەکان بۆ بەندایەتیکردن و پەرستنی پەروەردگاری بەندەکان..[/COLOR]
بەناوی اللە ی لەهەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُم بِاللَّـهِ إِلَّا وَهُم مُّشْرِكُونَ ﴿١٠٦﴾}[/COLOR] صدق الله العظيم [يوسف].
لەبەسەرخەر بۆ محمد پێغەمبەری اللە - دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- ئیمام ناصر محمد یەمانی بۆ ھەموو موسڵمانان و ھەموو خەڵکی، سەلام لەسەر ئەوەی شوێنی ڕێنماییکار دەکەوێت بۆ ڕێگای ڕاست..
ئەی گەلی موسڵمانان لەگەڵ اللە داواو نزا لەھیچ کەسێکی تر مەکەن، وە بەڕاستی من فەرمانتان پێدەکەم بە کوفر کردن و بێباوەڕبوون بە تەوەسول کردن و پاڕانەوەو داواکردن لە اللە بە بەندە نزیکەکانی اللە وە جا ئەمە شیرک و ھاوبەشدانانە بۆ اللە، جا داوایان لێ مەکەن تا شەفاعەتتان بۆ بکەن لەلای پەروەردگارەکەتان جا ئەمە شیرک و ھاوبەشدانانە بۆ اللە، وە وەرن تا لەقورئانی گەورەوە سەیری سەرئەنجامی ئەوانە بکەین کە لەجێگای اللە داوا لە بەندە ڕێزلێگیراوەکانی اللە دەکەن جا ئایا بابزانین ئەوان دەتوانن ھیچ سودێکیان پێبگەیەنن یان ئەوان دواتر خۆیان بەری دەکەن لەوانەی داوایان لێ دەکەن لەجێگای اللە، وە ھەروەک لەپێشتریشدا بۆمان ڕوونکردنەوە بەوەی ھۆکاری پەرستنی بتەکان بریتی یە لە زێدەڕەوی کردن دەربارەی بەندە نزیکەکانی اللە و ڕۆچوون لەبارەیانەوە بە ناحەق، ھەتا ئەوکاتەی یەکێکیان مردوون جا ئەوانەی کە ئەوان ناسیویانە کەرامات و ڕێزو دوعای وەڵامدراوەی ھەبووە لەلایەن اللە وە ھاتوون زێدەڕەویان کردووە لەدوای مردنیان، جا زێدەڕەویان کردووە بە ناحەق دەربارەیان جا ھاتوون بۆ ھەریەکێک لەوانە بت و پەیکەرێکیان داتاشیوە بۆ وێنەکەی جا داوایان لێکردوون لەجێگای اللە، لەکاتێکدا ئەم بەندە چاکەکارەش مردووە خۆ ئەگەر لەناویاندا مابوایە ئەوا قەدەغەی دەکردن لەمە بەڵام شیرک و ھاوبەشدانانەکە لەدوای مردنەکەی ئەنجام دراوە، جا وەرن تا سەیری گفتوگۆی ھاوبەشدانەرە باوەڕدارەکان بکەین بە اللە لەکاتێکدا باوەڕیان بە اللە ھێناوەو شەریکیشیان بۆی داناوە بەھۆی بەندە ڕێزلێگیراوەکانی اللە وە، وە بەھەمان شێوە سەیری گفتوگۆی ئەو بێباوەڕانە بکەین کە بتەکانیان پەرستووە بەبێ ئەوەی نھێنی پەرستنەکانیان بزانن بەڵکو تەنھا لەبەرئەوە پەرستویانن لەبەرئەوەی گەورە باوک و باپیرانی خۆیانیان دیوە بەھەمان شێوە ئەوانیان پەرستووە جا ئەوانیش بەتاڵوکەو ھەڵەداوان لەسەر ڕێچکەو ڕێگای ئەوان ڕۆیشتوون (بەبێ بیرکردنەوە لەنھێنی پەرستنی ئەم بتانەو داوا کردن لێیان).
[COLOR="#006400"]{وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ فَيَقُولُ أَيْنَ شُرَكَائِيَ الَّذِينَ كُنتُمْ تَزْعُمُونَ ﴿٦٢﴾ قَالَ الَّذِينَ حَقَّ عَلَيْهِمُ الْقَوْلُ رَبَّنَا هَـٰؤُلَاءِ الَّذِينَ أَغْوَيْنَا أَغْوَيْنَاهُمْ كَمَا غَوَيْنَا ۖ تَبَرَّأْنَا إِلَيْكَ ۖ مَا كَانُوا إِيَّانَا يَعْبُدُونَ ﴿٦٣﴾}[/COLOR] صدق الله العظيم [القصص].
جا فەرموون ئەمەش لێکدانەوە بەحەق و ڕاست و دروستەکەی بۆ ئێوە؛ لەکاتێکدا ھەمیشە ھیچ قسەیەک ناکەم لەسەر اللە جگە لەحەق و ڕاست نەبێت نەک بەگومان و دوودڵیەوە جا گومان ھیچ سودێکی نی یە لە زانینی حەق و ڕاستیدا، جا لێکدانەوە حەق و ڕاست و دروستەکە بۆ ئەوەی اللە دەفەرموێت: [COLOR="#006400"]{وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ فَيَقُولُ أَيْنَ شُرَكَائِيَ الَّذِينَ كُنتُمْ تَزْعُمُونَ ﴿٦٢﴾}[/COLOR].
ئەمە اللە مەبەستی لەوەیە کوانێ ئەم بەندە نزیکانەی من کە ئێوە داواتان لێ دەکردن لەجێگای من و لەجیاتی من؟ جا ئەوانەی بتەکان دەپەرستن دەڵێن: پەروەردگارمان ئەوانە ئێمەیان گومڕا کرد. کە مەبەستیان لە باوک و باپیرە یەکەمینێەکانیانە بەوەی ئەوانیان بینیوە بتەکانیان پەرستووەو ئێمەش بە نھێنی پەرستنەکەیانمان نەزانیوە بۆیان جا بە ھەڵەداوان لەسەر شوێن پێی ئەوان ڕۆیشتوون بەبێ ئەوەی بەنھێنی پەرستنەکەیان بزانن وە باوک و باپیرانیشیان بە نھێنی پەرستنەکانیان زانیوە. پاشان سەیری وەڵامی باوک و باپیرە یەکەمینەکانیان دەکەین جا دەڵێن: [COLOR="#006400"]{أَغْوَيْنَاهُمْ كَمَا غَوَيْنَا}[/COLOR].
کە مەبەستیان لەمە ئەوەیە ئەو ئوممەتانەی دوای خۆیان گومڕاکرد بەھۆی پەرستنەکەیان بۆ پەرستن و بەندایەتیکردنی بەندە نزیکەکانی اللە تا نزیکیان بخەنەوە لە اللە جا لەپاش ئەمە اللە پەردە لەنێوانی ئەوان و نێوان بەندە نزیکەکانی لادەدات جا ئەوانیش بەندە نزیکەکانی اللە دەبیننەوەو دەیانناسنەوە ھەروەکو چۆن لەژیانی دنیادا دەیانناسین لەوانەی زێدەڕەویان دەربارە کردبوون لەدوای مردنەکانیان. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{وَإِذَا رَأَى الَّذِينَ أَشْرَكُوا شُرَكَاءَهُمْ قَالُوا رَبَّنَا هَـٰؤُلَاءِ شُرَكَاؤُنَا الَّذِينَ كُنَّا نَدْعُو مِن دُونِكَ ۖ فَأَلْقَوْا إِلَيْهِمُ الْقَوْلَ إِنَّكُمْ لَكَاذِبُونَ ﴿٨٦﴾}[/COLOR] صدق الله العظيم [النحل].
جا اللە ئەم پەردەیە لادەدات کە بۆتە ھۆی یەکتر نەبینینی نێوانیان جا لەپاش لادانی پەردەکە ئەوان دەبینن، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{وَإِذَا رَأَى الَّذِينَ أَشْرَكُوا شُرَكَاءَهُمْ قَالُوا رَبَّنَا هَـٰؤُلَاءِ شُرَكَاؤُنَا الَّذِينَ كُنَّا نَدْعُو مِن دُونِكَ ۖ فَأَلْقَوْا إِلَيْهِمُ الْقَوْلَ إِنَّكُمْ لَكَاذِبُونَ ﴿٨٦﴾}[/COLOR].
[COLOR="#cc0000"]جا ئەمەیە مەبەست لە لادانەکە[/COLOR] لەم ئایەتەدا. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُوا مَكَانَكُمْ أَنتُمْ وَشُرَكَاؤُكُمْ ۚ فَزَيَّلْنَا بَيْنَهُمْ ۖ وَقَالَ شُرَكَاؤُهُم مَّا كُنتُمْ إِيَّانَا تَعْبُدُونَ ﴿٢٨﴾}[/COLOR] صدق الله العظيم [يونس].
جا لەپاش ئەوە بەندە نزیکەکانی اللە دەڵێن: [COLOR="#006400"]{تَبَرَّأْنَا إِلَيْكَ ۖ مَا كَانُوا إِيَّانَا يَعْبُدُونَ}[/COLOR] صدق الله العظيم [القصص:63]،
جا ئەوەیە لێکدانەوە حەقەکەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ فَيَقُولُ أَيْنَ شُرَكَائِيَ الَّذِينَ كُنتُمْ تَزْعُمُونَ ﴿٦٢﴾ قَالَ الَّذِينَ حَقَّ عَلَيْهِمُ الْقَوْلُ رَبَّنَا هَـٰؤُلَاءِ الَّذِينَ أَغْوَيْنَا أَغْوَيْنَاهُمْ كَمَا غَوَيْنَا ۖ تَبَرَّأْنَا إِلَيْكَ ۖ مَا كَانُوا إِيَّانَا يَعْبُدُونَ ﴿٦٣﴾}[/COLOR] صدق الله العظيم.
کەواتە ئەی گەلی موسڵمانان بەڕاستی بەندە نزیکەکانی اللە کوفر دەکەن بە پەرستنی ئەوانەی ئەوانیان پەرستووە لە جێگای اللە و لەجیاتی اللە ھەروەکو لە میانەی ئایەتەکاندا بینیتان جا ھەموویان دەبن بەدژی ئەوانەی (ئەوانیان پەرستووەو داوایان لێکردوون)، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{وَاتَّخَذُوا مِن دُونِ اللَّـهِ آلِهَةً لِّيَكُونُوا لَهُمْ عِزًّا ﴿٨١﴾ كَلَّا ۚ سَيَكْفُرُونَ بِعِبَادَتِهِمْ وَيَكُونُونَ عَلَيْهِمْ ضِدًّا ﴿٨٢﴾}[/COLOR] صدق الله العظيم [مريم].
کەواتە ئەی گەلی شیعە لەوانەی داوا لە پێشەواو ئیمامەکانی ئالی بەیت دەکەن تا شەفاعەتتان بۆ بکەن بەڕاستی ئیوە شەریک و ھاوبەشتان بۆ اللە داناوە ئێوەو ھەموو ئەوانەی داوا لەبەندە نزیکەکانی اللە دەکەن تا شەفاعەتیان بۆ بکەن لە ھەموو مەزھەبەکان، لەکاتێکدا ئەوانیش وەکو ئێوە بەندەیەکی اللە ن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{قُلِ ادْعُوا الَّذِينَ زَعَمْتُم مِّن دُونِهِ فَلَا يَمْلِكُونَ كَشْفَ الضُّرِّ عَنكُمْ وَلَا تَحْوِيلًا ﴿٥٦﴾ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ ۚ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا ﴿٥٧﴾}[/COLOR] صدق الله العظيم [الإسراء].
ئەمەش سەبارەت بە باوەڕدارە موشریک و ھاوبەشدانەرەکان بە اللە بەھۆی بەندە نزیکەکانەوە، بەڵام لەوێدا ھەندێک گەل ھەن کە شەیتانەکان دەپەرستن لە جێگای اللە؛ بەڵکو شەیتانەکان بۆیان دەردەکەون بەوەی دەڵێن ئێمە فریشتە نزیکەکانی اللە ین جا ئەوانیش بەچۆکدا دەکەون بۆیان بە سوژدە بردن ھەتا ئەوکاتەی اللە پرسیاریان لێدەکات: کە ئێوە چیتان دەپەرست لەجێگای اللە؟ ئەوانیش دەڵێن؛ فریشتە نزیکەکان. جا لەپاش ئەمە اللە پرسیار لەفریشتە نزیکەکانی دەکات بەوەی: ئایا ئەوانە ئێوەیان پەرستووە؟ وەکو اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ يَقُولُ لِلْمَلَائِكَةِ أَهَـٰؤُلَاءِ إِيَّاكُمْ كَانُوا يَعْبُدُونَ ﴿٤٠﴾ قَالُوا سُبْحَانَكَ أَنتَ وَلِيُّنَا مِن دُونِهِم ۖ بَلْ كَانُوا يَعْبُدُونَ الْجِنَّ ۖ أَكْثَرُهُم بِهِم مُّؤْمِنُونَ ﴿٤١﴾} [/COLOR]صدق الله العظيم [سبأ].
وە ئەوانەش لەو کەسانەن کە شەیتان ڕێگای لێگرتوون کەچی واش حساب دەکەن ھیدایەتدراون، جا ھەموو ئەم بەشە جۆر بەجۆرانە گومڕابوون لەڕێگای حەق واش حساب دەکەن ھیدایەت دراون، جا گومڕایەکان لەسەر ئەم ڕێگایە دەڕۆن و لاشچوون لەڕێگای حەق، لەکاتێکیشدا ناشزانن لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرادان بەڵکو ھەوڵ و کۆششیان لەژیانی دنیادا بەھەدەر چووەو واش حساب دەکەن چاکترین کردەوە ئەنجام دەدەن.
ھەرچی بەش و دەستەکەی ترە ئەوا ئەمانە گومڕای سەرلێشێواو نین لەڕێگای حەق وە بیناییشیان لەبەرامبەر حەقدا تیژو توندە وەکو ئاسن و بەچاکی دەیبینن، بەڵام ئەگەر ڕێگای حەق ببینن نایگرنە بەر لەبەرئەوەی دەزانن ئەمە ڕێگای حەق و ڕاستە، وە ئەگەر ڕێگای سەرلێشێواوی و گومڕایی ببینن دەیگرنە بەر لەکاتێکیشدا دەزانن ئەمە ڕێگای بەتاڵە، ئەوانە بریتین لە شەیتانە بەشەرەکان ئەوانە گومڕایە سەرلێشێواوەکان نین بەڵکو لەخەشم لێگیراوەکانن جا تووشی توڕەیی لەسەر توڕەیی اللە بوونەتەوە، چۆن دووچاری ئەمە نابن لەکاتێکدا بەڕێگای حەق دەزانن بەڵام نایگرنە بەر وە ئەگەر ڕێگای گومڕایی و سەرلێشێواویش ببینن دەیگرنە بەر! چۆن دووچاری ئەمە نابن لەکاتێکدا ئەوە دەزانن محمد پێغەمبەری اللە حەقەو دەشیناسنەوە ھەروەکو چۆن منداڵەکانی خۆیان دەناسنەوە پاشانیش ڕێگا دەگرن لە بانگەوازی حەق بەڕێگاگرتنێکی توند! ئەوانە بریتین لەوکەسانەی زۆر بەتوندی لە اللە ی ڕەحمان یاخی بوون، جا ئەوانە شایستەترن بەوەی بەر لەھەموو کەسانێک بخرێنە ناو ئاگری دۆزەخەوە، وە دژایەتی و جەنگ لەگەڵ اللە و یاوەرەکانی دەکەن لەکاتێکیشدا دەزانن ئەمە حەقە جا پیلان و نەخشە دەکێشن بۆ یاوەرەکانی بەپیلان و نەخشە کێشانی گەورە، وە تاغوت دەپەرستن لەجێگای اللە لەکاتێکیشدا دەزانن ئەوەی دەیپەرستن شەیتانی نەفرەت لێکراو دوژمنی اللە و دوژمنی ئەوانەشە کە یاوەری اللە ن ھەرلەبەرئەمەش شەیتانەکانیان کردووە بە یاوەری خۆیان لەجێگای اللە وە دروستکراوی اللە یان گۆڕیوە، وە لەگەڵ شەیتانە جنە مێ یەکان کۆدەبنەوەو جوت دەبن تا دروستکراوی اللە بگۆڕن، جا لەجیھانی شەیتانە جنەکاندا وەچەی زۆریان خستۆتەوە لە نەوەی بەشەر. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ قَدِ اسْتَكْثَرْتُم مِّنَ الْإِنسِ ۖ وَقَالَ أَوْلِيَاؤُهُم مِّنَ الْإِنسِ رَبَّنَا اسْتَمْتَعَ بَعْضُنَا بِبَعْضٍ وَبَلَغْنَا أَجَلَنَا الَّذِي أَجَّلْتَ لَنَا ۚ قَالَ النَّارُ مَثْوَاكُمْ خَالِدِينَ فِيهَا إِلَّا مَا شَاءَ اللَّـهُ ۗ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌ ﴿١٢٨﴾}[/COLOR] صدق الله العظيم [الأنعام].
ئەوانە ناخرێنە ناو ئاگرەوە بەحساب و لێپرسینەوە لەگەڵیان؛ بەو مانایەی ئەوانە دواناخرێن تا ڕۆژی قیامەت بەڵکو ڕاستەوخۆ دەخرێنە ناو ئاگرەوە لەدوای مردنیان، ئەوانە بریتین لە شەیتانە بەشەرەکان لەھەموو زەمان و کات و شوێنێکدا کە ڕاستەوخۆ دەخرێنە ناو ئاگرەوە لەدوای مردنیان ـ، جا پێچەوانەی ئەوانەش بەندە نزیکەکانی اللە ن (مقربین) کە بەحساب و لێپرسینەوە ناخرێنە ناو بەھەشتەوە؛ بەو مانایەی ئەوان دواناخرێن تا ڕۆژی قیامەت بۆ لێپرسینەوەکردن لەگەڵیان بەڵکو یەکسەر لەدوای مردنیان دەخرێنە ناو بەھەشتەوەو تێدا دەمێننەوە ھەتا ئاسمانەکان و زەوی بوونیان مابێت، وە بەھەمان شێوە شەیتانە بەشەرەکانیش لەئاگردا دەمێننەوە ھەتا ئەوکاتەی ئاسمانەکان و زەوی بوونیان مابێت، ھەرچی ھاوەڵانی دەستە ڕاستن (أصحاب اليمين) جا ئەوانە چوونە ناو بەھەشتیان دوادەخرێت تا ڕۆژی زیندوو بوونەوەو لێپرسینەوە لەگەڵیان؛ بەو مانایەی ئەوان دوادەخرێن لەوەی بچنە ناو بەھەشتەوە تا ڕۆژی قیامەت جا ئەوکات دەچنە ناو بەھەشتەوە بەحساب و لێپرسینەوە کردن لەگەڵیان جا ئەوکات ڕۆزی دەدرێن تێیدا بەبێ حساب، وە بەھەمان شێوە گومڕایە سەرلێشێواوەکان چوونە ناو ئاگریان دوا دەخرێت تا ڕۆژی قیامەت جا ئەوکات بەحساب و لێپرسینەوەکردن لەگەڵیان دەخرێنە ناو ئاگرەوە وە لە درەختی زەقوم (ژەقنەبوت) یش دەخۆن بەبێ حساب؛ کە بهروبوومهکهی خۆراکی تاوانبارانه ههروهک کانزای تواوه لهناو ورگ و ڕیخۆڵهکاندا دهکوڵێت وهکو کوڵانی ئاوی یهکجار گهرم.
وە مانای ئەم قسەیەش ئەوەیە ئەوان بە لێپرسینەوە واتە لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت تا بۆیان ڕوون ببێتەوە اللە ھیچ ستەمێکی لێنەکردوون، ھەرچی شەیتانە بەشەرەکانن جا ئەوان ھەر لە ژیانی دنیادا دەزانن بەوەی ئەوان لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرادان جا ئەوانە دووجار دەخرێنە ناو ئاگرەوە جاری یەکەم لەدوای مردنەکەیان لەژیانی بەرزەخیدا ئەوی تریش لەو ڕۆژەی کە خەڵکی ھەڵدەستنەوە بۆ لای پەروەردگاری ھەموو جیھان. (بەو مانایەی کاتێک دەمرن یەکسەر دەخرێنە دۆزەخەوە دواتر اللە ھەر لەم دنیایەدا فرسەتێکی تریان پێدەدات جا زیندوویان دەکاتەوە لەڕۆژی زیندووکردنەوەی یەکەم جا ھەیانە دووبارە دەگەڕێتەوە سەر تاوانەکانی جا کە دەمرێت دووبارە تا ھەڵسانی قیامەت دەخرێتەوە ناو ئاگرەوە تا ڕۆژی زیندووکردنەوەی دووەم ئینجا دواتر بەڕۆح و جەستەوە دەخرێتە ناو ئاگرەوە).
[COLOR="#cc0000"]وە ئەی گەلی موسڵمانان وەرن تا جیاوازی نێوان ھاوەڵانی دەستە ڕاست (أصحاب اليمين) و بەندە نزیکەکانی اللە (المقربين) تان بۆ ڕوون بکەمەوە، کە جیاوازیەکە بە پلەیە، جا جیاوازیەکە لەنێوان کاروکردەوە فەرزکراوەکان و کاروکردەوە خۆبەخشیە زیادەکانە وەکو نزیکبوونەوە لەلای اللە، جا جیاوازیەکە لەنیوانیان بریتی یە لە شەست سەدو نەوەد پلە، وە ھاوەڵانی دەستە ڕاستیش (أصحاب اليمين) خۆشەویستیەکەی اللە بەدەست ناھێنن بەڵکو ڕازی بوونەکەی بەدەست دەھێنن بەو مانایەی ئەو لەسەریان توڕە نیە بەڵکو ڕازیە لەسەریان، ئەمەش لەبەرئەوەی ئەوان ھەڵساون بە ئەنجامدانی ئەو کاروکردەوانەی کە اللە لەسەریانی فەرزکردووە، بەڵام ئەوان نزیکی ئەو کاروکردەوانە نەکەوتوونەتەوە کە اللە کردوویەتی بە حەزی خێرخوازی (خۆبەخشی) نەک فەرزکراو؛ بەڵکو ئەگەر بیانەوێت نزیک ببنەوە پێیان لە اللە بەڵام ئەوان ئەنجامیان نەداوە بەڵکو ھەڵساون بە ئەنجامدانی بەخشینی فەرزکراوو نزیکی بەخشینی خۆبەخشی زیادە (نافلة) نەکەوتوونەتەوە.[/COLOR]
بەڵام جیاوازیەکە گەورەیە لە پێوانەدا ئەی گەلی باوەڕداران جا وەرن با سەیری جیاوازیەکە بکەین: ھەرچی بەندە نزیکەکانن (المقرّبون) ئەوا بەخشینە فەرزکراوەکەیان داوە جا اللە وەکو ھاوەڵانی دەستە ڕاست (أصحاب اليمين) پادادشتەکەی بۆ نوسیون بە دە ئەوەندە، جا لەپاش ئەمە ھاتوون بەخشینی خۆبەخشی زیادە (نافلة) یان داوە جا زیاتریان بەخشیوە لەبەر بەدەستھێنانی ڕازیبوونی اللە و نزیکبوونەوەی زیاتر لێی و جێگیر بوونیان لەلایەن خۆیانەوە جا ئەم خۆبەخشیە زیادەیە فەرمانێکی بەزۆر نیە لەسەریان کە دەبێت ھەر بیکەن وەکو فەرزی زەکات بەڵکو بە حەزی خۆیانە. جا اللە ش لەوان بەخشندەترە جا جیاوازیەکەی لەنێوان پلەی فەرزەکەو پلەی چاکە خۆبەخشیە زیادەکەی کردووە بە شەست سەدو نەوەد پلە، وە خۆشیشی ویستوون و نزیکی کردوونەتەوە لەخۆی. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{مَن جَاءَ بِالْحَسَنَةِ فَلَهُ عَشْرُ أَمْثَالِهَا}[/COLOR] [الأنعام:160].
جا ئەمە بریتی یە لە چاکەی فەرزکراو کە فەرمانێکی بەزۆرە، وە اللە چاکەو کاری خۆبەخشی زیادەش قبوڵ ناکات تەنھا لەدوای ھەڵسان بەئەنجامدانی کاروکردەوە بەزۆرەکە نەبێت جا لەپاش ئەمە ئینجا کاروکردەوە حەزە خۆبەخشیەکان قبوڵ دەکات، جا اللە ش باسی جیاوازیەکەی نێوانیانی کردووە بە دەقی قورئانی گەورە بەوەی چاکەی بەزۆر - واتە فەرزکراوەکان- لە پێوانەدا بەدە ئەوەندەی خۆی ھەیە ھەرچی چاکەی حەزی خۆبەخشیە بۆ نزیکبوونەوە لە اللە ئەوا بە حەوت سەد چاکە ھەیە، جا جیاوازیەکەی نێوانیانی ڕوونکردۆتەوە کە بریتی یە لە شەست سەدو نەوەد پلە، وە بەھەمان شێوە اللە زیادی دەکات لەسەرووی ئەمەشەوە بۆ ئەوکەسەی بیەوێت جا اللە ڕێزو بەخششەکەی تایبەت نەکردووە پاک و بێگەردی بۆی.
[COLOR="#cc0000"]بەڵام چاکەو خراپەیەکیش ھەیە کە بەڕاستی اللە وەکو یەک یەکسانی کردووە لە پێوانەی پاداشت و باری گوناھەکە کە ئەویش بریتی یە لە کوشتنی نەفس بەناحەق یان تێکدەری و خراپەکاری لە زەوی جا ئەم خراپەیە ھەروەک ئەوە وایە ھەموو خەڵکیت کوشتبێت، وە بەھەمان شێوە ئەوەی نەفسێک زیندوو بکاتەوەو لێی ببورێت و نرخی بارمتەییەکەی بداتە خاوەن خوێنەکە تا لێی خۆشبن ئەوا ئەم چاکەیە ھەروەکو ئەوە وایە ھەموو خەڵکی زیندوو کردبێتەوە.[/COLOR]
جا تۆبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای اللە ھەمووتان ئەی باوەڕداران بەڵکو سەرکەوتوو سەرفرازبن، جا با ھەریەکێکتان سەیربکات بەوەی ئایا لە بەندە نزیکەکانی اللە یە (مقرّبين) یان لە ھاوەڵانی دەستەڕاست (أصحاب اليمين) ـە یان لە ھاوەڵانی دۆزەخە، جا ئایا کێی تر بە ڕاستی کاروکردەوەی مرۆڤ و مەبەستەکەی دەزانێت جگە لە مرۆڤەکە خۆی و دروستکاری مرۆڤەکە نەبێت؟ جا سەیری دڵەکانی خۆتان بکەن تا بزانن ئایا ئەمەتان جێبەجێکردووە کە اللە فەرمانی پێکردوون پێی ھەڵبستن یان نا؟ وە ئەگەر ھەڵساون بەجێبەجێکردنی ئەوە بزانن ئایا کاروکردەوەکەتان بەدڵسۆزی تایبەت بە اللە یە لەبەر ڕەزامەندی اللە یان ئامانجێکی ترتان ھەیە بۆ ڕیاو بینینی خەڵکی یان بۆ پێداویستیەکی دنیایی لە خۆتان؟ جا ئێوە دەزانن بەوەی لەناختاندایە وە بەھەمان شێوە پەروەردگارەکەشتان بەمە دەزانێت؟ جا سەیری مەبەستی کاروکردەوەکانتان بکەن دواتر دەزانن بەوەی ئایا ئیوە لە بەندە نزیکەکانن (مقرّبين) یان لەھاوەڵانی دەستە ڕاست (أصحاب اليمين) یان لە ھاوەڵانی دەستەچەپ (أصحاب الشمال) ن، ئەمەش وەکو اللە ی پایەبەرز پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: [COLOR="#006400"]{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّـهَ وَلْتَنظُرْ نَفْسٌ مَّا قَدَّمَتْ لِغَدٍ ۖ وَاتَّقُوا اللَّـهَ ۚ إِنَّ اللَّـهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ ﴿١٨﴾}[/COLOR] صدق الله العظيم [الحشر].
برای موسڵمانان خەلیفەی اللە لەسەر بەشەر؛ ئیمامی دوانزەیەم لە ئەھلی بەیتی پاک، یەمانی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی.
_____________
[SHOWPOST]110816[/SHOWPOST][/CENTER][/SIZE][/COLOR]
-
[COLOR="#0000CD"][SIZE=5][CENTER][COLOR="#cc0000"]- 34 -[/COLOR]
[COLOR="#000080"]ئیمام ناصر محمد یەمانی
17 - 04 - 1431کۆچی
01 - 04 -2010 زایینی
11:21 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
[url]https://mahdialumma.net/showthread.php?p=110817[/url]
________[/COLOR]
[COLOR="#800080"]{ هُوَ الَّذِي يُنَزِّلُ عَلَى عَبْدِهِ آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ لِيُخْرِجَكُم مِّنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ وَإِنَّ اللَّهَ بِكُمْ لَرَؤُوفٌ رَّحِيمٌ }
صــــدق الله العظيـــــم ..[/COLOR]
بسم الله الرحمن الرحيم [COLOR="#006400"]{هُوَ الَّذِي يُنَزِّلُ عَلَى عَبْدِهِ آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ لِيُخْرِجَكُم مِّنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ وَإِنَّ اللَّهَ بِكُمْ لَرَؤُوفٌ رَّحِيمٌ (9) وَمَا لَكُمْ أَلَّا تُنفِقُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَلِلَّهِ مِيرَاثُ السَّمَاوَاتِ وَالأرض لَا يَسْتَوِي مِنكُم مَّنْ أَنفَقَ مِن قَبْلِ الْفَتْحِ وَقَاتَلَ أُوْلَئِكَ أَعْظَم دَرَجَةً مِّنَ الَّذِينَ أَنفَقُوا مِن بَعْدُ وَقَاتَلُوا وَكُلًّا وَعَدَ اللَّهُ الْحُسْنَى وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ (10) مَن ذَا الَّذِي يُقْرِضُ اللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا فَيُضَاعِفَهُ له وَلَهُ أَجْرٌ كَرِيمٌ (11) يَوْمَ تَرَى الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ يَسْعَى نُورُهُم بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَبِأَيْمَانِهِم بُشْرَاكُمُ الْيَوْمَ جَنَّاتٌ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالدّين فِيهَا ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ(12) يَوْمَ يَقُولُ الْمُنَافِقُونَ وَالْمُنَافِقَاتُ لِلَّذِينَ آمَنُوا انظُرُونَا نَقْتَبِسْ مِن نُّورِكُمْ قِيلَ ارْجِعُوا وَرَاءكُمْ فَالْتَمِسُوا نُورًا فَضُرِبَ بَيْنَهُم بِسُورٍ له بَابٌ بَاطِنُهُ فِيهِ الرَّحْمَةُ وَظَاهِرُهُ مِن قِبَلِهِ الْعَذَابُ (13) يُنَادُونَهُمْ أَلَمْ نَكُن مَّعَكُمْ قَالُوا بَلَى وَلَكِنَّكُمْ فَتَنتُمْ أَنفُسَكُمْ وَتَرَبَّصْتُمْ وَارْتَبْتُمْ وَغَرَّتْكُمُ الْأَمَانِيُّ حَتَّى جَاء أَمْرُ اللَّهِ وَغَرَّكُم بِاللَّهِ الْغَرُورُ (14)}[/COLOR] صدق الله العظيم [الحديد].
دروودو سڵاو لەسەر باپیرەم محمد پێغەمبەری اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- وە لەسەر سەرجەم بەندە پێشنڕکێکارەکان بۆ لای پەروەردگاری پەرستراو، سەلامی اللە تان لەسەر بێت ئەی گەلی موسڵمانان، جا ھێشتا باپیرەم محمد پێغەمبەری اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- وەسیەت و فەرمانم پێ دەکات و ئاگادارم دەکاتەوە لە ڕوئیای حەقداو دەفەرموێت: [COLOR="#800000"][يا أيها المهديّ المنتظَر طهّر البشر من الشرك بالله بسلطان العلم المُحكم في الذكر لعلهم يتقون][/COLOR]
[ئەی مەھدی چاوەڕوانکراو بەشەر پاک بکەرەوە لە شیرک و ھاوبەشدانان بۆ اللە بە دەسەڵاتی زانستی مەحکەمی ڕوون و ئاشکرا لە زیکری کتێبەکەی اللە بەڵکو لە اللە بترسن].
کۆتایی پێھات ڕوئیا حەقەکە.
وە اللە ڕوئیای نەکردووە بە بەڵگە لەسەرتان بەڵکو بەڵگەکە لەسەرتان بریتی یە لە مەحکەمی قورئان لە ئایەتە ڕوون و ئاشکرا مەحکەمەکانی کە بریتین لە دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە وە ھەرگیزیش کەس پشت ھەڵناکات لەوەی تێیاندا ھاتووە تەنھا لادەرە فاسقەکان نەبن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{وَلَقَدْ أَنزَلْنَا إِلَيْكَ آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ وَمَا يَكْفُرُ بِهَا إِلاَّ الْفَاسِقُونَ}[/COLOR] صدق الله العظيم [البقرة:99].
وە ھا ئەوە تەمەنی بانگەوازی مەھدی چاوەڕوانکراو چووە ناو ساڵی شەشەمەوە، ھێشتاکە ھەر بەڵگە بەسەر بەشەردا دەھێنینەوە بە دەسەڵاتی زانست لە مەحکەمی زیکری قورئانی گەورە، کە پەیامی اللە یە بۆ بەشەر بۆ ئەوەیان کە دەیەوێت ڕێگای ڕاست بگرێت، بەڵام بەداخ و ئەسەفەوە بەڕاستی مەھدی چاوەڕوانکراو ئەوەی بینی کە یەکەم کەس کوفر بە بانگەوازی شوێنکەوتنی مەحکەمی قورئان بکات بریتین لەو باوەڕدارانەی دەزانن قورئانی گەورە بەڕاستی حەق و ڕاستە لەلایەن پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە، جا پشتیان ھەڵکرد لە بانگەوازی شوێنکەوتنی مەحکەمی کتێبەکەی اللە و کوفرکردن بەوەی پێچەوانەو دژی مەحکەمەکەیەتی تەنھا کەمێک نەبن لە موسڵمانان لەوانەی وەڵامی بانگەوازەکەی مەھدی چاوەڕوانکراویان داوەتەوە بۆ لای اللە و پێشبڕکێ کردن لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی؛ ئەوانە بریتین لە خۆشەویستەکانی اللە و پێغەمبەرەکەی وە نەیان وتووە خۆشەویستی اللە تەنها بریتی یە لە محمد پێغەمبەری اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- لەناو موسڵمانان؛ بەڵکو ھاتوونەتە ڕیزی بەندەکان بۆ پێشبڕکێ کردن بۆ لای پەروەردگاری پەرستراو، وە وازیان لە اللە نەھێناوە بۆ پێغەمبەرو نێردراوەکانی بەڵکو پەرستنەکەیان بۆ پەروەردگارەکەیان بە دڵسۆزیە جا دڵەکانیان لەسەر خۆشەویستیەکەی اللە کۆبۆتەوە جا اللە ش خۆشی ویستوون وە نزیکی کردوونەتەوە جا بوون بە خۆشەویستەکانی ئەو اللە یە ڕەحمانەی کە بەڵێنی پێدابوون لە مەحکەمی قورئان کە خۆشەویستیەکەیان بۆ پەروەردگارەکەیان دوورەو داماڵراوە لە حەزو تەماحی ماددی وە ھەرگیزیش پەروەردگارەکەیان ڕازیان ناکات بە ھەموو مەلەکوتەکەی ھەتا ئەو نیعمەتەیان بۆ دەهێنێتەجێ کە گەورەترە لە مەلەکوتی پەروەردگارەکەیان تا اللە خۆشەویستەکەیان ڕازی بێت لە نەفسی خۆی چیتر نە متحسر نە خەفەتبار، جا چەندە گەورەیە ئەو ڕێزەیان کە اللە ئامادەی کردووە بۆیان! وە ھەرگیزیش کۆیان ناکاتەوە بۆ لای بەھەشتەکەی، وە ھەرگیزیش کۆیان ناکاتەوە بۆ لای ئاگرەکەی؛ بەڵکو کۆدەکرێنەوە بۆ لای پەروەردگارەکەیان لەسەر مینبەری نور وەکو ڕێزێک بۆیان لەنێو لە اللە ترس و ھەموو دروستکراوەکانی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{يَوْمَ نَحْشُرُ الْمُتَّقِينَ إِلَى الرَّحْمَنِ وَفْدًا}[/COLOR] صدق الله العظيم [مريم: 85].
لەوانەش ئەو گەلەن کە محمد پێغەمبەری اللە ھەواڵی پێداون - دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - لەم فەرموودە حەق و ڕاست و دروستەدا: [COLOR="#800000"][يَا أيُّها الناس، اسمعوا واعقلوا واعلموا أن لله عز وجل عباداً ليسوا بأنبياء ولا شهداء يغبطهم الأنبياء والشهداء على مجالسهم وقربّهم من الله، فجاء رجل من الأعراب من قاصية النّاس وألوى بيده إلى نبيّ الله صلّى الله عليه وسلم، فقال: يا نبيّ الله، ناس من النّاس ليسوا بأنبياء ولا شهداء يغبطهم الأنبياء والشهداء على مجالسهم وقربّهم من الله! انعتهم لنا – يعني صفّهم لنا، فسُرَّ وجه رسول الله صلّى الله عليه وسلم لسؤال الأعرابي، فقال رسول الله صلّى الله عليه وسلم: هم ناس من أفناء الناس، ونوازع القبائل، لم تصل بينهم أرحام متقاربة، تحابوا في الله وتصافوا، يضع الله لهم يوم القيامة منابر من نور فجلسهم عليها][/COLOR] صدق عليه الصلاة والسلام.
ئەوانە بریتین لە خۆشەویستەکانی اللە ی ھەموو جیھان ئەوانەی وەڵامی بانگەوازی پێشبڕکێکردنیان داوەتەوە لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی جا دڵەکانیان لەسەر خۆشەویستنی اللە کۆبۆتەوە لە ھەموو ناوچەو شوێنە جیاوازەکانی زەوی، ئەمەش لەبەرئەوەی بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی بریتی یە لە بانگەوازێکی جیھانی لەڕێی تۆڕی جیھانی کە دەگاتە ھەموو ناوچەو شوێنەکانی زەوی، جا وەڵامی بانگەوازکارەکەیان داوەتەوە بۆ لای خۆشەویستی اللە کە بریتین لە ھەڵبژێردراوانی ناو بەشەریەت و چاکترینی کەسانی ناو خەڵکی خۆشەویستەکانی اللە ی ڕەحمان لە مەحکەمی قورئان لەدوای ئەوەی موسڵمانان ھەڵگەڕانەوە لە شوێنکەوتنی ئایینەکەیان لە مەحکەمی قورئانی گەورە جا وازیان لە اللە ھێنا بۆ پێغەمبەرو نێردراوەکانی بەھۆی زێدەڕەویەکەیان بەناحەق دەربارەی نێردراوەکانی اللە و پێغەمبەرەکانی.
وە ھا ئەمە ئەو کەسە بریتی یە لە ئیمام مەھدی کە بانگەوازی سەرجەم بەندەکان دەکات بۆ لای پێشبڕکێکردن لەگەڵ بەندەکانی بۆ لای پەروەردگاری پەرستراو تا دەرکەوێت کامیان خۆشەویسترو نزیکترە، جا قسەی موسڵمانان ڵەسەر ئەوە ھیچ نەبوو تەنھا ئەوە نەبێت کە وتیان: "جا ئایا لەئێمەت دەوێت پێشبڕکێ بکەین لەگەڵ محمد پێغەمبەری اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی؟ جا ھەریەکێکمان حەزو تەماحی ئەوە بکات کە خۆی خۆشەویسترو نزیکتر بێت لەلای اللە! دوورەو زۆر دوورە؛ بەڵکو تۆ شەیتانێکی خراپەکاری و مەھدی چاوەڕوانکراو نیت"، جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: ئەی ئوممەتی ئیسلام ئەی حاجیانی ماڵی حەرامکراوی اللە، بەڕاستی بۆ ھەموو بانگەوازێک بەڵگە ھەیە جا منی ئیمام مەھدی لە مەحکەمی قورئانەوە فەتواتان بۆ دەدەم جا بانگەوازی پێشبڕکێکردنەکەتان بۆ لای اللە ی ڕەحمان بۆ دەسەلمێنێت تا دەرکەوێت کامتان خۆشەویسترو نزیکترە ئەگەر ئێوە بە تەنھا ئەو دەپەرستن، وە اللە ئیمام مەھدی ڕەوانە نەکردووە بە کتێبێکی تازەوە ھەر لەبەرئەمەش ھەرگیز نامبینن لەھیچ شتێک بەڵگەتان بەسەردا بھێنمەوە تەنھا لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی نەبێت، وە پێشتریش فەتواکەی اللە مان بۆ ھێنان بەحەق لە مەحکەمی کتێبەکەی دەربارەی چۆنیەتی پەرستنی بەندەکان بۆ لای پەروەردگاری پەرستراو. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{يَبْتَغُونَ إِلَى ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أَقْرَبُ}[/COLOR] صدق الله العظيم [الإسراء:57].
وە بۆتان ڕوون دەبێتەوە اللە فەتوای نەداوە بۆ بەندەکانی بەوەی کامە بەندە خۆشەویسترو نزیکترە لەلای اللە لە نێو سەرجەم بەندەکانی لە مەلەکوت؛ بەڵکو اللە ئەوکەسەی کردووە بە بەندەیەکی نەزانراو، ھەرلەبەرئەمەش دەبینن ئەو بەندانەی کە ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێک بۆ اللە دانانێن بۆ لای پەروەردگارەکەیان بەدوای بەدەستھێنانی وەسیلە دەکەون تا دەرکەوێت کامیان نزیکترە لە اللە، جا ھەموو یەکێکیان ئومێدو ئاواتی ئەوە دەکات خۆی ئەو بەندەیە بێت نەک پێشبڕکێکردنەکە بەتەنھا لەسەر ئاستی مرۆڤەکان بێت؛ بەڵکو لەسەر ئاستی ھەموو بەندەکانیەتی لە ھەموو مەلەکوتدا، ھەر لەبەرئەمەش محمد پێغەمبەری اللە فەرموویەتی دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی: [COLOR="#800000"][سَلُوا اللَّهَ الْوَسِيلَةَ فَإِنَّهَا مَنْزِلَةٌ فِي الجنّة لا تَنْبَغِي إِلا لِعَبْدٍ مِنْ عِبَادِ اللَّهِ وَأَرْجُو أن أَكُونَ أَنَا هُوَ][/COLOR] صدق محمد رسول الله صلّى الله عليه وآله وسلم.
ئەمەش لەبەرئەوەی پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەی بەھەشت بریتی یە لە نزیکترینی پلەکان لەلای عەرشی اللە ی ڕەحمان. ھەر لەبەرئەمەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{يَبْتَغُونَ إِلَى ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أَقْرَبُ}[/COLOR] صدق الله العظيم [الإسراء:57].
جا لەبەرچی بۆ لای اللە بەدوای بەدەستھێنانی وەسیلە ناکەون ئەی گەلی موسڵمانان و پشتان ھەڵکردووە لە فەتواکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی؟ [COLOR="#006400"]{يَا أيُّها الَّذِينَ آَمَنُوا اتّقوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ}[/COLOR] صدق الله العظيم [المائدة:35].
بەڵام بەداخ و ئەسەفەوە ڕووتان وەرگێڕاو ڕەتتان کردەوەو پشتان ھەڵکرد لە فەرمانەکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی، جا وتتان ڕەوا نیەو ناکرێت و نابێت بۆ ئێوە پێشبڕکێ بکەن لەگەڵ محمد پێغەمبەری اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- لەسەر وەسیلە، جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: جا ئایا پێشبڕکێکردنەکە لەسەر وەسیلەیە؟ بەڵکو [COLOR="#006400"]{اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ}[/COLOR].
تا دەرکەوێت کامەتان خۆشەویسترو نزیکترە ئەگەر ئێوە باوەڕدارن، بەڵام بەداخ و ئەسەفەوە بەڕاستی ئێوە ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزتان بەسەردا جێ بەجێ دەبێت؛ [COLOR="#006400"]{وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُمْ بِاللَّهِ إِلا وَهُمْ مشركونَ}[/COLOR] صدق الله العظيم [يوسف:106].
وە ئەی گەلی موسڵمانان، لە اللە بترسن ئامانجەکە لەڕاگەیاندنی پێشبڕکێکردنەکە لەسەر وەسیلە نیە بەڵکو [COLOR="#006400"]{اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ}[/COLOR].
ئەگەر ئێوە بەتەنیا ئەو دەپەرستن ھەروەکو چۆن ئەو بەندە دڵسۆزانەی دەیپەرستن کە ھیچ شەریک و ھاوبەشێک بۆ اللە دانانێن ھەروەک اللە پەرستنەکەی ئەوانی پێ ناساندوون لە مەحکەمی کتێبەکەی: [COLOR="#006400"]{يَبْتَغُونَ إِلَى ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أَقْرَبُ}[/COLOR] صدق الله العظيم [الإسراء:57].
وە ئەو پرسیارەی کە ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: ئەی ئایا ئێوەش ھەمان ئەو مافەتان نیە لە زاتی اللە پاک و بێگەردی بۆی کە بۆ ئەوان ھەیە، یان ئێوە وایان دەبینن بەوەی ئەوان منداڵی اللە بن پاک و بێگەردی بۆ ئەو اللە یەی کە ھیچ خاوەن و منداڵێکی نیە؟ بەڵکو ئەوانیش وەکو ئێوە بەندەیەکی اللە ن وە ھەمان ئەو مافەش بۆ ئێوە ھەیە دەربارەی اللە کە بۆ ئەوان ھەیە، جا ھیچ جیاوازیەک نیە لەنێوان بەندەکان لەلای پەروەردگاری پەرستراو تەنھا بەتەقواو لە اللە ترسان نەبێت لەلای پەروەردگارەکەیان بە کاروکردەوە دڵسۆزەکەیان لەبەر ڕەزامەندی پیرۆزی ئەو. جا ئایا لە اللە ناترسن؟
وە ئەی گەلی موسڵمانان اللە پێغەمبەرەکانی ڕەوانە نەکردووە بۆخەڵکی تا ئێوە بەگەورەیان بگرن تا پێشبڕکێ کردن بۆ لای اللە تایبەت بکەن بەوان بەتەنیا بەبێ چاکەکارەکان حاشا للە: [COLOR="#006400"]{قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كنتم صَادِقِينَ}[/COLOR] صدق الله العظيم [النمل:64].
بەڵکو بانگەوازی سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکان دەبینن بەوەی بریتی یە لە خودی بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی:
[COLOR="#cc0000"][ئەی بەندەکانی اللە، ئەو اللە یە بپەرستن بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن ئەو اللە یەی ئێوەی دروستکردووە تا بیپەرستن][/COLOR].
بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ}[/COLOR] صدق الله العظيم [الذاريات:56].
جا ئاگاداربن ڕێساو یاسای بانگەوازەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو بریتی یە لە خودی ڕێساو یاسای بانگەوازەکەی سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکان. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{إِنَّ هَذِهِ أُمَّتُكُمْ أمّة واحدة وَأَنَا رَبُّكُمْ فَاعْبُدُونِ}[/COLOR] صدق الله العظيم [الأنبياء:92].
وە لەسەر ئەم ڕێساو یاسایەش سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکان لەلایەن پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە ڕەوانەکراون. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{وَمَا أَرْسَلْنَا قَبْلَكَ إِلا رِجَالا نُوحِي إِلَيْهِمْ فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كنتم لا تَعْلَمُونَ} [/COLOR][الأنبياء:7].
[COLOR="#006400"]{وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلاَّ نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لا إِلَهَ إِلاَّ أَنَا فَاعْبُدُونِ}[/COLOR] صدق الله العظيم [الأنبياء:25].
وە ئەی ئوممەتی ئیسلام ئەی حاجیانی ماڵی حەرامکراوی اللە، چیتانەو چیتان لێ بەسەرھاتووە بەوەی وەڵامی بانگەوازە حەقەکەی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە نادەنەوە کە بانگەوازتان دەکات بۆ پەرستنی اللە یە پەروەردگارەکەتان بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن؟ ئەی ئایا بانگەوازەکەی بریتی نیە لە بانگەوازێکی حەق جا ئایا لەدوای حەق چیتر ھەیە جگە لە گومڕایی نەبێت. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{فَذَٰلِكُمُ اللَّـهُ رَبُّكُمُ الْحَقُّ ۖ فَمَاذَا بَعْدَ الْحَقِّ إِلَّا الضَّلَالُ ۖ فَأَنَّىٰ تُصْرَفُونَ ﴿٣٢﴾}[/COLOR] صدق الله العظيم [يونس].
جا ئایا مەھدیەکی چاوەڕوانکراوتان دەوێت کە بێت و بڵێت من بپەرستن لە جێگای اللە و من پەروەردگارە ھەرە بڵندو گەورەکەتانم؟ پەنا دەگرم بە اللە بەوەی قسەیەک بکەم حەق نەبێت بۆم بیکەم جا نورو تاریکاییەکان کۆنابنەوە لەگەڵ یەکتر. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{مَا كَانَ لِبَشَرٍ أَنْ يُؤْتِيَهُ اللّهُ الْكِتَابَ وَالْحُكْمَ وَالنُّبُوَّةَ ثُمَّ يَقُولَ لِلنَّاسِ كُونُواْ عِبَادًا لِّي مِن دُونِ اللّهِ وَلَـكِن كُونُواْ رَبَّانِيِّينَ بِمَا كنتم تُعَلِّمُونَ الْكِتَابَ وَبِمَا كنتم تَدْرُسُونَ}[/COLOR] صدق الله العظيم [آل عمران:79].
جا ئێوە چاوەڕێی چ مەھدیەک دەکەن جگە لە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی؟ جا دواتر چ بانگەوازێک دێت چاکتر ھیدایەت و ڕێنمایی بکات لە بانگەوازەکەی ئیمام ناصر محمد یەمانی کە بانگەوازتان دەکات بۆلای: [COLOR="#006400"]{فَذَٰلِكُمُ اللَّـهُ رَبُّكُمُ الْحَقُّ ۖ فَمَاذَا بَعْدَ الْحَقِّ إِلَّا الضَّلَالُ ۖ فَأَنَّىٰ تُصْرَفُونَ ﴿٣٢﴾}[/COLOR] [يونس].
[COLOR="#006400"]{أَلَمْ يَأْنِ لِلَّذِينَ آمَنُوا أَنْ تَخْشَعَ قُلُوبُهُمْ لِذِكْرِ اللَّهِ وَمَا نَزَلَ مِنَ الحقّ وَلَا يَكُونُوا كَالَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِن قَبْلُ فَطَالَ عَلَيْهِمُ الْأَمَدُ فَقَسَتْ قُلُوبُهُمْ وَكَثِيرٌ مِّنْهُمْ فَاسِقُونَ}[/COLOR] [الحديد: 16]..
[COLOR="#006400"]{يَا أيُّها الَّذِينَ آمَنُوا اتّقوا اللَّهَ وَلْتَنظُرْ نَفْسٌ مَّا قَدَّمَتْ لِغَدٍ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ}[/COLOR] [الحشر: 18].
[COLOR="#006400"]{وَمَن يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَل له مَخْرَجاً}[/COLOR] [الطلاق: 2].
[COLOR="#006400"]{وَمَن يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَل له مِنْ أَمْرِهِ يُسْراً}[/COLOR] [الطلاق: 4].
[COLOR="#006400"]{وَمَن يَتَّقِ اللَّهَ يُكَفِّرْ عَنْهُ سَيِّئَاتِهِ وَيُعْظِمْ له أَجْراً} [/COLOR][الطلاق: 5].
صــــدق الله العظيــــم
وە؟ئەی گەلی موسڵمانان من بانگەوازتان دەکەم بۆ لای اللە جا لەبەرچی پشتھەڵدەکەن لە بانگەوازی حەق لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە ئەگەر ئێوە تێدەگەن؟ وە ئەی یاوەرو خۆشەوێستەکانی اللە بەڕاستی من بەڵگەتان بەسەردا دەھێنمەوە بە ئایەتە ڕوون و ئاشکراکان جا ڕێگایەکەتان بۆ ڕووناک و ڕۆشن دەکەمەوە بەم نوری قورئانە گەورەیەی کە دابەزیوەتە سەر دواھەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکان تا ببێتە نوری ھیدایەت بۆ ھەموو خەڵکی جیھان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{فَآمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَالنُّورِ الَّذِي أَنزَلْنَا وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ}[/COLOR] صدق الله العظيم [التغابن:8].
جا شوێنی ئەم نورە بکەون کە دابەزیوەتە سەر پێغەمبەرەکەی بەڵکو ھیدایەت بدرێن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الرَّسُولَ النّبي الأميّ الَّذِي يَجِدُونَهُ مَكْتُوبًا عِنْدَهُمْ فِي التّوراة وَالإِنجِيلِ يَأْمُرُهُمْ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَاهُمْ عَنِ الْمنكر وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ وَيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ وَالأَغْلالَ الَّتِي كانت عَلَيْهِمْ فَالَّذِينَ آمَنُوا بِهِ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَاتَّبَعُوا النُّورَ الَّذِي أُنزِلَ مَعَهُ أُوْلَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ}[/COLOR] صدق الله العظيم [الأعراف:157].
وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{إِنَّمَا تُنْذِرُ مَنِ اتَّبَعَ الذِّكْرَ وَخَشِيَ الرَّحْمَنَ بِالْغَيْبِ فَبَشِّرْهُ بِمَغْفِرَةٍ وَأَجْرٍ كَرِيمٍ}[/COLOR] صدق الله العظيم [يس:11].
جا لەبەرچی ناتانەوێت شوێنی نوری اللە قورئانی گەورە بکەون ئەگەر ئێوە بڕواتان پێی ھەیە؟ اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{وَأَنْ أَتْلُوَ القرآن فَمَنِ اهْتَدَى فَإِنَّمَا يَهْتَدِي لِنَفْسِهِ وَمَن ضَلَّ فَقُلْ إِنَّمَا أَنَا مِنَ الْمُنذِرِينَ}[/COLOR] صدق الله العظيم [النمل:92].
وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{فَذَكِّرْ بِالْقُرْآنِ مَنْ يَخَافُ وَعِيد}[/COLOR] [ق:45].
[COLOR="#006400"]{وَمَنْ يَكْفُرْ بِهِ مِنْ الأَحْزَابِ فَالنَّارُ مَوْعِدُهُ} [/COLOR][هود:17].
[COLOR="#006400"]{يَوْمَ نَقُولُ لِجَهَنَّمَ هَلِ امْتَلَأْتِ وَتَقُولُ هَلْ مِن مَّزِيدٍ ﴿٣٠﴾}[/COLOR] [ق:30].
[COLOR="#006400"]{كُلَّمَا أَرَادُوا أن يَخْرُجُوا مِنْهَا مِنْ غَمٍّ أُعِيدُوا فِيهَا وَذُوقُوا عَذَابَ الْحَرِيقِ}[/COLOR] صدق الله العظيم [الحج:22].
وە منیش دەزانم ھۆکاری پشتھەڵکردنەکەتان چیە لە بانگەوازەکەی ناصر محمد یەمانی، ئەمە بەھۆی ترسەکەتانە لەوەی نەوەک ناصر محمد یەمانی مەھدی چاوەڕوانکراو نەبێت، جا لەپاش ئەوە ناصر محمد یەمانی فەتواتان بۆ دەدات و دەڵێم: جا ئایا ئێوە اللە دەپەرستن یان مەھدی چاوەڕوانکراو دەپەرستن؟ ئەمەش لەبەرئەوەی ئێوە وای دەبینن کە ئەگەر شوێنی بانگەوازەکەی ناصر محمد یەمانی بکەون لەکاتێکدا ئەو مەھدی چاوەڕوانکراو نەبێت ئەوا بەڕاستی ئێوە گومڕابوونە لە ڕێگای ڕاست! پاک و بێگەردی بۆ پەروەردگارم! جا چۆن ئەوانەی وەڵامی بانگەوازی ھەموو بەشەر دەدەنەوە بۆ لای وشەی تەوحیدی ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن ئەو وشەیەی کە یەکسان و ھاوسەنگە لە نێوان ھەموو خەڵکی جیھان و نێوان ھەموو دروستکراوەکانی تا ببن بە بەندەیەک بۆی بیپەرستن لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە بەقورئانی گەورە، جا چۆن وادەزانن بەوەی ئەگەر بێتو ئێوە شوێنی ناصر محمد یەمانی بکەون ئەگەر مەھدی چاوەڕوانکراو نەبێت ئەوا گومڕابوونە لە ڕێگای ڕاست؟ جا خراپترین بەھانە بەھانەی ئێوەیە کە بەھۆی پشتھەڵکردنەکەتانە لە بانگەوازەکەی ئیمام ناصر محمد یەمانی کە بریتی یە لەترسەکەتان بەوەی نەوەک ئەو مەھدی چاوەڕوانکراو نەبێت جا (بیربکەنەوە) بەڵکو ئەو ھەمان ئەو مەھدی چاوەڕوانکراوە بێت کە ئێوە چاوەڕێتان دەکرد؟ ئەی ئایا ئەو دواتر بانگەوازتان ناکات بۆ لای پەرستنی اللە بەتەنھا لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونیەکەی لای پەروەردگارەکەیەوە کە بریتی یە لە قورئانی گەورە! جا ئایا ئێوە اللە دەپەرستن یان مەھدی چاوەڕوانکراو دەپەرستن، ھەر لەبەرئەمەش دەترسن لەوەی ئەگەر بێتو ناصر محمد یەمانی مەھدی چاوەڕوانکراو نەبێت ئەوا ئێوە گومڕابوونە لە ڕێگای ڕاست؟ جا ئایا لە بانگەوازەکەی ناصر محمد یەمانی گومڕاییەکی ئاشکرا دەبینن کە بەڵگەتان بەسەردا دەھێنێتەوە بە فەرموودە پارێزراوەکەی اللە لەتەحریف و دەستکاریکردن و شێواندن کە قورئانی گەورەیە؟ جا ئێوە بەچ قسەیەکی تر لەدوای ئەوە باوەڕ دەھێنن؟ جا خراپترین گەل ئەو گەلەن کە پشتھەڵدەکەن لە بانگەوازەکەی ناصر محمد یەمانی و شوێنکەوتنی و پشت قایمکردنی، جا ھەرچی ئەوانەن کە پشتیان ھەلکردووە ئەوا بەھانەکەیان تەنھا ترسە لەوەی نەوەک ناصر محمد یەمانی مەھدی چاوەڕوانکراو نەبێت، جا ئایا من بانگەوازم کردوون بۆ لای پەرستنی خۆم و پێم وتوون من پەروەردگارە ھەرە بڵندو گەورەکەتانم تا لەبەر ئەوە بترسن ئەگەر بێتو ناصر محمد یەمانی پەروەردگارەکەتان نەبێت ئەوا ئێوە گومڕاببن لەڕێگای ڕاست و جگە لەپەروەردگارەکەتان مەھدی چاوەڕوانکراوتان پەرستبێت؟ ئایا تێناگەن؟ جا ئایا ئێوە چاوەڕێی مەھدی چاوەڕونکراوی حەق دەکەن لە لایەن پەروەردگارەکەتانەوە بەوەی ئەوەتان پێ بڵێت؟، جا لەپاش ئەوە منیش پێتان دەڵێم: [COLOR="#006400"]{وَيَا قَوْمِ اعْمَلُواْ عَلَى مَكَانَتِكُمْ إِنِّي عَامِلٌ سَوْفَ تَعْلَمُونَ مَن يَأْتِيهِ عَذَابٌ يُخْزِيهِ وَمَنْ هُوَ كَاذِبٌ وَارْتَقِبُواْ إِنِّي مَعَكُمْ رَقِيبٌ}[/COLOR] [هود:93].
[COLOR="#006400"]{فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاءُ بِدُخَانٍ مُّبِينٍ (10) يَغْشَى النّاس هَذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ (11) رَبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ (12)}[/COLOR] صدق الله العظيم [الدخان].
وە ئەی زانایانی ئیسلام و ئوممەتەکانیان، من بەیەک شت ئامۆژگاریتان دەکەم، ئایا دەبینن ئەگەر بێتو شوێنی ناصر محمد یەمانی بکەون لەکاتێکدا ئەویش مەھدی چاوەڕوانکراو نەبێت جا ئەوە بەڵگەکەی اللە بێت لەسەر ئێوە لەبەردەستی اللە؟ بەڵام اللە دواتر پێتان دەڵێت: جا بۆ چ شتێک ناصر محمد یەمانی ئێوەی بانگەواز دەکرد؟ جا لەپاش ئێوە ئێوەش دەڵێن: "بانگەوازی کردین بۆ لای پەرستنی تۆ بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکت بۆ دابنێین، وە بۆلای پێشبڕکێ کردن لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەت و نیعمەتی ڕازی بوونی نەفسەکەت"، جا لەپاش ئەوە اللە پێتان دەڵێت: جا ئایا دەبینن ئەگەر بێتو ئێوە شوێنێ ئەوە کەوتبان کە ناصر محمد یەمانی بانگەوازی بۆ دەکرد ئەوا ئێوە ئەوکاتە لە گومڕاییەکی ئاشکرادا دەبوون لەکاتێکدا ئەو بانگەوازی دەکردن بۆ لای ئەوەی کە: [COLOR="#006400"]{فَذَٰلِكُمُ اللَّـهُ رَبُّكُمُ الْحَقُّ ۖ فَمَاذَا بَعْدَ الْحَقِّ إِلَّا الضَّلَالُ ۖ فَأَنَّىٰ تُصْرَفُونَ ﴿٣٢﴾}[/COLOR]؟
جا لەپاش ئەوە اللە پێتان دەڵێت: دەبڕۆنە ژوورەوە لەدەرگاکانی دۆزەخەوە بەسهرشۆڕی و خهجاڵهتی. ئەمەش بریتی یە لە سەرئەنجامی ئەوانەی پشتھەڵدەکەن لە بانگەوازەکەی ئیمام ناصر محمد یەمانی بە بەھانەی ترسەکەیان لەوەی نەوەک ناصر محمد یەمانی مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق نەبێت لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە جا خراپترین ترس ترسی ئەوانەیە، ئەوانە گەلێکن گومڕاترو وێڵتر لەئاژەڵ و ماڵات ڕێگایان گرتووە، ئەوانە گەلێکن کە گەورەیە لەسەریان بە ماڵات و ئاژەڵەکانیش بیانچوێنین بەڵکو گومڕاترو وێڵتریش لەوان ڕێگایان گرتووە! ئەوانە گەلێکن تێناگەن وە بیریش ناکەنەوە لەوانەی اللە دەربارەیان دەفەرموێت: [COLOR="#006400"]{صُمٌّ بُكْمٌ عُمْيٌ فَهُمْ لاَ يَعْقِلُونَ}[/COLOR] صدق الله العظيم [البقرة:171].
وە ئەی قەوم ھەمیشە ھیچ ناڵێم لەسەر اللە تەنھا حەق و ڕاست و دروست نەبێت، جا وەرن تا بەحەق فەتواتان بۆ بدەین کە ئەگەر بێتو ئێوە وەڵامی بانگەواازەکەی ئەو ناصر محمد یەمانیەتان دایەوە کە بەڵگەتان بەسەردا دەھێنێتەوە بە ئایەتە ڕوون و ئاشکراکان لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە جا بەڕاستی ئەوا ھیدایەت دراون بۆ ڕێگای ڕاست، ئەگەر تەنانەت ناصر محمد یەمانی مەھدی چاوەڕوانکراویش نەبوو جا ئەو کاتە درۆیەکە لەسەر خۆی دەکەوێت وە پەروەردگارەکەشی لێپرسینەوەی لەسەر بانگەشە کردنەکەی بەکەسایەتی مەھدی چاوەڕوانکراو تەنھا لەگەڵ ئەو دەکات ئەگەر بێتو لە درۆزنان بێت، بەڵام من قسەیەک دەکەم تا ئێوەش ببن بەشاھێد لەسەری و دەڵێم: ئەی اللە بەڕاستی تۆ دەزانی بەڕاستی من درۆو بوختانم لەسەر تۆ ھەڵنەبەستاوە بەوەی دەڵێم من مەھدی چاوەڕوانکراوم، ئەی اللە ئەگەر دەزانی من مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق نیم لەلایەن تۆوە ئەوا نەفرەتی اللە م لەسەر بێت بەچەندین ئەوەندەی زیاتر لەوەی نەفرەتت پێ لە ئیبلیس شەیتانی نەفرەتلێکراو کردووە. ئەی اللە ئەوکەسەی منی بەدرۆ زانی لەکاتێکدا منیش ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو خەلیفە ھەڵبژێردراوەکەی اللە م جا ئەوە دەپاڕێمەوە لەلات بەحەقی ئەو ڕەحمەتەی کە لەکتێبە دابەزێنراوەکەی خۆت نوسیوتە بەوەی لەم کەسە خۆشببیت جا ھیدایەتی بدەیت بۆ ڕێگای ڕاست جا ئەوان نازانن بەوەی من ئەو ئیمام مەھدیە چاوەڕوانکراوەم کە چاوەڕێی دەکەن. ئەی اللە ئومێدت لێدەکەم بە حەقی ئەوەی ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لەتۆ نەبێت وە بەحەقی ئەو ڕەحمەت و میھرەبانیەی کە لەسەر نەفسی خۆتت نوسیوە وە بەحەقی گەورەیی نیعمەتی ڕازی بوونی نەفسەکەت ئەگەر ھاتوو ئارامیم نەما لەسەریان ئەوا دوعاو پاڕانەوەکەم وەڵام نەدەیەوە لەسەریان وە تۆش بەڕەحم و میھرەبانتری بۆیان لەبەندەکەت بەڵێنەکەشت حەقەو ھەرخۆت لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بەبەزەییتری، جا بۆ ئەوان نیە قەدەغەم بکەن لە ھاتنەجێی گەورەترین نیعمەتەکە، ئەی اللە بەڕاستی من تۆ دەکەم بەشاھێد بەوەی من بڕیاری ئارامگرتنم لەسەریاندا ھەتا ئەگەر تەنانەت بێتو بۆ ھەمیشەش باوەڕ نەھێنن ھەتا ئەو ڕۆژەی خەڵکی ھەڵدەستنەوە بۆ لای پەروەردگاری ھەموو جیھان، جا ھەرگیز دوعایان لێ ناکەم وە ھۆکاری دوعانەکردنەکەشم لێیان بە ھۆی ڕەحم و میھرەبانیەکەی منەوە نیە بۆیان حاشا للە، جا من بەڕەحم و میھرەبانتر نیم لەتۆ بۆ بەندەکانت ئەی پەروەردگارەکەم بەڵکو لەبەرئەوەیە بەڕاستی من زانیم بەوەی بەڕاستی تۆ لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتری، ھەرلەبەرئەمەش حەسرەتی خەفەتباریەکەت لەسەر ئەو بەندانەی تۆ کە لێخۆشبوون و ڕازیبوونەکەی تۆیان ڕەتکردۆتەوە توندترو گەورەترە لە حەسرەت و خەفەتباری دایکێک لەسەر منداڵەکەی ھەرچەندە تۆ ھیچ ستەمێکیشت لێیان نەکردووە جا ھەتا ئەوکاتەی ئەوان پشتیان ھەڵکردووە لە بانگەوازی نێردراوو پێغەمبەرەکانت بۆلات جا نێردراوو پێغەمبەرەکانیش وتوویانە: [COLOR="#006400"]{رَبَّنَا افْتَحْ بَيْنَنَا وَبَيْنَ قَوْمِنَا بالحقّ وَأنت خَيْرُ الْفَاتِحِين}[/COLOR]صدق الله العظيم [الأعراف:89].
جا لەپاش ئەوە وەڵامەکەیان بۆ دێت (وەڵام بۆ دوعای پێغەمبەرەکان لە گەلەکانیان) لە لایەن پەروەردگارەکەیانەوە، وە ھەرگیزیش اللە پێچەوانەی بەڵێنەکەی خۆی ناکات بۆ پێغەمبەرەکانی جا دوژمنەکانیانی لەناو بردووە؛ [COLOR="#006400"]{إِنْ كانت إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ}[/COLOR] صدق الله العظيم [يس:29].
جا باوەڕدارەکان خۆشحاڵ بوونە بەسەرکەوتنەکەی اللە؛ ئەمەش بەڵێنی اللە یە اللە ش پێچەوانەی بەڵێنەکەی خۆی ناکات بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن، بەڵام ئەی گەلی خۆشحاڵەکان بەسەرکەوتنەکەی اللە بۆتان لەسەر دوژمنەکانیان کە بەکارەساتێک لەناوچوون، جا لەوکاتەدا دوژمنەکانیان دەستبەجێ لەناوچوونە، ئایا پرسیارتان نەکردووە لەوەی: ئایا پەروەردگارەکەتان بەھەمان شێوە شادو خۆشحاڵ و ئاسودەیە لەھەمان ئەو ساتەی کە ئێوە خۆشحاڵن تێیدا بەسەرکەوتنەکەی اللە ئەگەر دوژمنەکەتانی لەناو برد جا ئێوەی کرد بە میراتگری زەوی لەدوای ئەوان؟ بەڵام من نەمبینی خۆشەویستەکەم شادو خۆشحاڵ بێت؛ بەڵکو خەفەتبارە لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لەنەفسی خۆیان کردووەو پێغەمبەرەکانی لای پەروەردگارەکەیان بەدرۆزانیوە. اللە ی پایەبەرزیش فەرمووەتی: [COLOR="#006400"]{إِنْ كانت إِلاَّ صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ (29) يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِمْ مِنْ رَسُولٍ إِلاَّ كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُون (30)}[/COLOR] صدق الله العظيم [يس].
جا گومانتان چیە بەحاڵی ئەو گەلەی کە اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت [COLOR="#006400"]{يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ} [/COLOR]جا ئایا دواتر ئەوانە ڕازی دەبن بە نیعمەتێکی ماددی لە نیعمەتی بەھەشت؟ جا ئەمە تەنھا حۆری و کۆشک و تەلارەکان نەبێت ھیچیتر نیە، جا ئایا دواتر ئەوانە بەمە ڕازی دەبن لەکاتێکدا زانیویانە خۆشەویستەکەیان خەفەتبارە لە نەفسی خۆی لەسەر بەندەکانی؟ نەخێر سوێند بە پەروەردگارەکەم؛ بەڵکو دواتر لەپەروەردگارەکەیان دەپاڕێنەوەو دەڵین: "ئەی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر ئایا تۆ بەھەشتت دروست کردووە لە پێناو ئێمەدا یان ئێمەت دروستکردووە لەپێناوی بەھەشت؟". لەپاش ئەوە پەروەردگارەکەیان وەڵامیان دەداتەوە بەحەق و دەفەرموێت: [COLOR="#006400"]{وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالإِنْسَ إِلا لِيَعْبُدُونِ}[/COLOR] صدق الله العظيم [الذاريات:56].
جا لەپاش ئەوە ئەوانیش دەڵێن: "جا چۆن تۆ بپەرستین ئەی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر؟". جا لەپاش ئەوە پەروەردگارەکەیان وەڵامیان دەداتەوەو دەفەرموێت: [COLOR="#006400"]{أفَمَنِ اتَّبَعَ رِضْوَانَ اللَّهِ كَمَنْ بَاءَ بِسَخَطٍ مِّنَ اللَّهِ وَمَأْوَاهُ جَهَنَّمُ وَبِئْسَ المَصِيرُ}[/COLOR] صدق الله العظيم [آل عمران:162].
وە لەپاش ئەمە ئەوانیش دەڵێن: "بەڕاستی ئێمە شوێنی ڕازیبوونەکەت کەوتووین وەکو ئامانج نەک وەکو وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنەجێی نیعمەتی بەھەشت خۆ ئەگەر ئێمە شوینی ڕازی بوونەکەت کەوتین و کردمان بە وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنەجێی نیعمەتی بەھەشت ئەوا ئەوکاتە ئێمە ڕازی بووینە بە بەھەشتەکەت ئەگەر ھاتوو ڕازی بوونەکەتمان کرد بەوەسیلەو ھۆکار، بەڵام ڕازیبوونەکەت ئەی پەروەردگارەکەمان بریتی یە لەئەوپەڕی کۆتایی ئاواتەکەمان و ھەموو نیعمەتەکەمان و ھەموو پاداشتەکەمان. وە دوورەو زۆر دوورە ھەرگیز ڕازی نابین ھەتا ئەوکاتەی تۆ ڕازی دەبیت لە نەفسی خۆت، جا چۆن ڕازی بین بە نیعمەتی بەھەشت و حۆریەکانی و کۆشک و تەلارەکانی و ئەوەشی کە خۆشمان ویستووە کە اللە ی زۆر لێخۆشبووی خۆشەویستە خەفەتبار بێت لەنەفسی خۆی لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لەنەفسی خۆیان کردووە؟ وە ئەی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، بەڕاستی تۆ ستەمت لەسەر نەفسی خۆت حەرام و قەدەغە کردووە وە کردووتە بەشتێکی حەرام و قەدەغە کراویش لە نێوان بەندەکانت، جا سکاڵای ستەمەکەمان لەلای کێ بکەین؟ جا ھەرگیز ئێمە ناتوانین و ناشمانەوێت بتوانین ڕازی بین بە نیعمەتی بەھەشتەکەت پێش ئەوەی ئەو نیعمەتەمان بۆ نەھێنیەجێ کە گەورەترە لەم نیعمەتە جا تۆ ڕازی بیت لە نەفسی خۆت ئەی خۆشەویستەکەمان، جا چۆن نەفس ڕازی دەبێت و دڵ ئۆقرەو ئارام دەگرێت و بینایی چاوی ئەو گەلە ڕۆشن دەبێت کە اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت لە کاتێکدا خۆشەویستەکەیان خەفەتبار بێت لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لەنەفسی خۆیان کردووە وە ھۆکاری خەفەتباریەی ئەو لەبەرئەوەیە چونکە ئەو لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە، وە بە بێباوەڕی بەندەکانی ڕازی نابێت بەڵکو بە سوپاسگوزاریان ڕازی دەبێت؟".
وە ئەی گەلی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان، ئەی پشتیوانەکانی مەھدی چاوەڕوانکراو لەسەر بەشەر، وەسیەت و فەرمانتان پێدەکەم بە ئارامگرتن ھەتا کاتی سەرکەوتن بە ھیدایەت تا اللە ھیدایەتیان بدات ھەرچۆنێک بیەوێت، جا گرنگترین شت ئەوەیە ھیدایەتیان بدات تا گەورەترین نیعمەتەکەتان بۆ بێتەجێ (کە ڕازیبوونیەتی لە نەفسی خۆی) ئەگەر ئێوە بەتەنھا ئەو دەپەرستن.
وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
________________
[SHOWPOST]110817[/SHOWPOST][/CENTER][/SIZE][/COLOR]
-
[COLOR="#0000CD"][SIZE=5][CENTER][COLOR="#cc0000"]- 35 -[/COLOR]
[COLOR="#000080"]ئیمام ناصر محمد یەمانی
02 - 10 - 1432 کۆچی
01 - 09 - 2011 زایینی
02:37 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
[url]https://mahdialumma.net/showthread.php?p=110818[/url]
ـــــــــــــــــــــ[/COLOR]
[COLOR="#800080"]بەپەلە لە مەھدی چاوەڕوانکراوەوە بۆ سەرجەم پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان..[/COLOR]
بەناوی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ، وە دروودو سڵاو لەسەر باپیرەم محمد پێغەمبەری اللە و کەس و کارە پاکەکەی وەک ئەوەی شەوو ڕۆژ بەدوای یەکترەوە دێن..
وە ئەی گەلی پشتیوانەکان، وامەزانن بەوەی ئێوە زیاتر اللە تان خۆش دەوێت لە خۆشەویستی نێردراوو پێغەمبەرەکان بۆ پەروەردگارەکەیان! جا سوێند بە اللە ئەگەر ھاتوو مەھدی چاوەڕوانکراوی خەبیرو شارەزا بەحاڵی اللە ی ڕەحمان لە سەردەمەکەی ئەواندا بوونی ھەبووایە وە فەتوای بۆ بدابان دەربارەی حاڵی پەروەردگارەکەیان بەوەی متحسرو خەفەتبارە لەسەر بەندە گومڕاکانی بە حەسرەتێکی گەورەتر لەوان لەسەر خەڵکی؛ ئەوا ئەوکاتە ھیچ پێغەمبەرێک دوعای لە گەلەکەی نەدەکرد وە ھەموو پێغەمبەرو نێردراوەکان نیعمەتی بەھەشتیان لەسەر نەفسی خۆیان حەرام و قەدەغە دەکرد ھەتا پەروەردگارەکەیان لەنەفسی خۆی ڕازی دەبوو وە ھیدایەتی ھەموو خەڵکیشی بۆ دەھێنانەجێ، بەڵام اللە ئەوانی ئاگادار نەکردووە بەو حاڵەی کە لەنەفسی خۆیدا ھەیە پاک و بێگەردی بۆی لە یەکەمیانەوە تا دواھەمینیان کە محمد پێغەمبەری اللە یە دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی، ھەر لەبەرئەمەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{الّذِي خَلَقَ السّمَاوَاتِ وَالأرض وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتّةِ أَيّامٍ ثُمّ اسْتَوَىَ عَلَى الْعَرْشِ الرّحْمَـَنُ فَاسْأَلْ بِهِ خَبِيراً}[/COLOR] صدق الله العظيم [الفرقان:59].
وە ھەر لەبەرئەمەش محمد پێغەمبەری اللە لە ڕوئیایەکی مژدە بەخشدا فەرمووی: [COLOR="#800000"][فقد أطاع محمد رسول الله أمر ربَّه. وسأل الخبير بالرحمن عن حال الرحمن فقلت: يا حبيبي محمد رسول الله صلّى الله عليك وآلك الأخيار وسلم تسليماً، كيف وجدتَ تحسرك على عباد الله في قلبك؟ فقال: يا حبيب الله ورسوله، قد أفتاكم الله عن حال عبده ورسوله محمد في قوله الحقّ: {فَلا تَذْهَبْ نَفْسُكَ عَلَيْهِمْ حَسَرَاتٍ} صدق الله العظيم، فقال الإمام المهدي: فما بالك يا حبيب الله وعبده بعظيم حسرة من هو أرحم بالناس من محمدٍ عبده ورسوله، الله أرحم الراحمين؟ ومن ثم تعجبتُ من نفسي ومن أنبياء الله أجمعين في الجنّ والإنس كيف لم نتفكر بحال الله وقد علمنا بعظيم حسرتنا في أنفسنا على عباده المعرضين عن اتّباع الهدى! إذاً فكيف عظيم حسرة من هو أرحم بعباده من عبيده جميعاً؟ الله أرحم الراحمين. ]
[COLOR="#0000CD"]واتە[/COLOR] [بەڕاستی محمد پێغەمبەری اللە گوێڕایەڵی فەرمانی پەروەردگارەکەی کرد. جا ئەوکەسەی کە خەبیرو شارەزایە بەحاڵی اللە ی ڕەحمان (کە ئیمام مەهدیە) پرسیاری کرد جا پێم وت: ئەی خۆشەویستەکەم محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆت و کەس و کارە چاکەکارەکەت، چۆن حەسرەتی خەفەتباریەکەی خۆت دەبینیت لەسەر بەندەکانی اللە لە دڵەکەی خۆت؟ جا ئەویش فەرمووی: ئەی خۆشەویستی اللە و پێغەمبەرەکەی، بەڕاستی اللە فەتوای بۆ داون دەربارەی حاڵی بەندەو پێغەمبەرەکەی محمد لەفەرموودە حەقەکەیدا: [COLOR="#006400"]{ فَلا تَذْهَبْ نَفْسُكَ عَلَيْهِمْ حَسَرَاتٍ }[/COLOR] صدق الله العظيم.
جا ئیمام مەھدی وتی: جا ئەی خۆشەویستەکەی اللە و بەندەکەی ئەی چی دەربارەی گەورەیی حەسرەتی خەفەتباری ئەوکەسەی کە بەڕەحم و میھرەبانترە بۆ خەڵکی لە محمد بەندەو پێغەمبەرەکەی، کە بریتی یە لە اللە ی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بەبەزەییتر؟ جا لەپاش ئەوە سەرم سوڕما لە خۆم و لە ھەموو پێغەمبەرەکان لە جن و مرۆڤ بەوەی چۆن بیرمان لە حاڵی اللە نەکردۆتەوە لەکاتێکدا ئێمە بە گەورەیی حەسرەتی خەفەتباریەکەی خۆمان زانیوە لەنەفسی خۆمان لەسەر بەندە پشتھەڵکەرەکانی لە شوێنکەوتنی ھیدایەت! کەواتە ئەی دەبێت گەورەیی حەسرەتی خەفەتباری ئەوکەسە چۆن بێت کە بەڕەحم و میھرەبانترە بۆ بەندەکانی لە ھەموو بەندەکانی؟ کە اللە ی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە][/COLOR].
کۆتایی ھات.
جا لەسوپاسگوزاران بن جا ئێوە خۆشەویستیەکان توندترو گەورەترو زیاتر نیە بۆ اللە لە خۆشەویستی نێردراوو پێغەمبەرەکان بۆ پەروەردگارەکەیان جا ئەوانیش بەھەمان شێوە گەورەترین و زیاترین و توندترین خۆشەویستی لەدڵەکانیان بۆ اللە بووە وەکو چۆن ئێوە خۆشتان دەوێت: [COLOR="#006400"]{وَالَّذِينَ آمَنُواْ أَشَدُّ حُبّاً لِّلّهِ}[/COLOR] صدق الله العظيم [البقرة:165].
لەبەرئەوەی ئەمە بریتی یە لەبەڵگەی باوەڕ بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{وَالَّذِينَ آمَنُواْ أَشَدُّ حُبّاً لِّلّهِ}[/COLOR].
وە بەھەمان شێوە ئەوانیش دەزانن بەوەی اللە بەڕەحم و میھرەبانترە بۆ بەندەکانی لەوان بەڵکو ئەوان تەنھا حەسرەتی خەفەتباریان نەکێشاوە لەسەر حەسرەتی خەفەتباریەکەی اللە ی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بەبەزەییتر لەبەرئەوەی اللە ئاگاداری نەکردوونە بەو حاڵەی کە لەنەفسی خۆیدا ھەیە لە حەسرەتی خەفەتباری لەسەر بەندە گومڕایەکانی، ھەر لەبەرئەمەش نیعمەتی بەھەشتیان لەسەر خۆیان حەرام و قەدەغە نەکردووە تا ئەوکاتەی اللە ڕازی دەبێت ھەرچەندە ئەوان نیعمەتی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکانیان زیاتر خۆشنەویستووە لە اللە، حاشا للە؛ بەڵکو لە پەلەترینی خەڵکی بوونە بۆ لای نیعمەتی ڕازیبوونەکەی، ھەر لەبەرئەوەش موسا دروودو سڵاوی لێبێت فەرمووی: [COLOR="#006400"]{وَعَجِلْتُ إِلَيْكَ رَبِّ لِتَرْضَى}[/COLOR] صدق الله العظيم [طه:84].
ئایا نەتبینی ئەی ئەو باوکی حەمزەیەی کە ھەوڵ و کۆشش دەکەی بەخۆت و دەستەکەتەوە تا پشتیوانەکان تووشی ئاشوب بکەی بەشەوو ڕۆژ بەوەی بەڕاستی پیلانەکەت ئەنجامەکەی پێچەوانە دەردەچێت بە جگە لەوەی دەتەوێت وە ھێشتا ھەر دەسەڵاتی زانستی زیاترمان لەلایە لەوەی پەروەردگارم فێری کردووم پاک و بێگەردی بۆی تا پێی باوەڕدارەکان جێگیرو ڕاوەستاو بکەین.
جا لەسوپاسگوزاران بن ئەی گەلی بەشەر لەم سەردەمەدا بەوەی اللە ئێوەی لە زەمانی ڕەوانەکردنەکەی مەھدی چاوەڕوانکراوی خەبیرو شارەزا بەحاڵی اللە ی ڕەحمان داناوە کە لەسەرعەرشە گەورەکەی ئیستیوای کردووە اللە ی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر پەروەردگاری من و پەروەردگارەکەی ئێوەش جا بیپەرستن ئەمە بریتی یە لە ڕێگای ڕاست و دروست، جا حەسرەتی خەفەتباریەکەی خۆتان لەسەر خەڵکی ئێوە بێ ئاگاو سەرگەردان نەکات لەحەسرەتی خەفەتباری ئەو کەسەی کە بەڕەحم و میھرەبانترە بۆ بەندەکانی لەئێوە کە اللە ی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بەبەزەییترە. بەڵکو اللە حەسرەتی خەفەتباری خستۆتە دڵی پێغەمبەرەکانیەوە تا بە مەودای حەسرەتی خەفەتباری ئەو کەسە بزانن کە بەڕەحم و میھرەبانترە لە نێردراوو پێغەمبەرەکانی بۆ بەندەکانی، کە اللە ی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە.
جا نھێنی تەحەسوری اللە ی ڕەحمان لەنەفسەکەی ون بووە لێیان بەھۆی ئەوەی بەڕاستی حەسرەتی خەفەتباریەکەیان لەسەر بەندەکان بێێاگای کردوون لە بیرکردنەوە لە حەسرەتی خەفەتباری ئەوکەسەی بەڕەحم و میھرەبانترە لەوان بۆ بەندەکانی کە اللە ی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بەبەزەییترە، خۆ ئەگەر بەردەوام تێکۆشابان بە بانگەواز کردن بۆ لای اللە لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لەپەروەردگارەکەیانەوە بۆ ھیدایەتدرانی خەڵکی نەک حەسرەتی خەفەتباری لەسەریان ئەوا ئەوکات پێغەمبەرەکان سەرکەوتوو دەبوون بە ھاتنەجێی ھیدایەتدرانی ھەموو خەڵکی، جا حەسرەتی خەفەتباری باپیرەم محمد پێغەمبەری اللە لەسەر بەندەکانی اللە ھیچ سودێکی نەبووە لەسەر بەندەکانی اللە ھەر لەبەرئەمەش اللە عیتابی لە پێغەمبەرەکەی گرت وە اللە پێغەمبەرەکەی دواند بەوەی: [COLOR="#006400"]{وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَجَمَعَهُمْ عَلَى الْهُدَى فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْجَاهِلِينَ} [/COLOR]صدق الله العظيم [الأنعام:35].
لەبەرئەوەی ئەو لە اللە ی دەویست پشتگیری بکات بە نیشانە موعجیزەییە گەورەکان تا ھیدایەتدرانەکەیان بێتەجێ لەبەرئەوەی ئەو حەسرەت و خەفەتباریەکەی گەورەبوو لە نەفسی خۆی لەسەریان بەھۆی پشتھەڵکردنەکەیان، ھەر لەبەرئەمەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{قَدْ نَعْلَمُ إِنَّهُ لَيَحْزُنُكَ الَّذِي يَقُولُونَ فَإِنَّهُمْ لَا يُكَذِّبُونَكَ وَلَـٰكِنَّ الظَّالِمِينَ بِآيَاتِ اللَّـهِ يَجْحَدُونَ ﴿٣٣﴾ وَلَقَدْ كُذِّبَتْ رُسُلٌ مِّن قَبْلِكَ فَصَبَرُوا عَلَىٰ مَا كُذِّبُوا وَأُوذُوا حَتَّىٰ أَتَاهُمْ نَصْرُنَا وَلَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَاتِ اللَّـهِ وَلَقَدْ جَاءَكَ مِن نَّبَإِ الْمرسلين ﴿٣٤﴾ وَإِن كَانَ كَبُرَ عَلَيْكَ إِعْرَاضُهُمْ فَإِنِ اسْتَطَعْتَ أنْ تَبْتَغِيَ نَفَقًا فِي الأرض أَوْ سُلَّمًا فِي السَّمَاءِ فَتَأْتِيَهُم بِآيَةٍ وَلَوْ شَاءَ اللَّـهُ لَجَمَعَهُمْ عَلَى الْهُدَىٰ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْجَاهِلِينَ ﴿٣٥﴾}[/COLOR] صدق الله العظيم [الأنعام].
وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{فَلَا تَذْهَبْ نَفْسُكَ عَلَيْهِمْ حَسَرَاتٍ إنَّ اللَّـهَ عَلِيمٌ بِمَا يَصْنَعُونَ ﴿٨﴾}[/COLOR] صدق الله العظيم [فاطر].
جا ھەرگیز اللە ھەموویان ھیدایەت نادات بەھۆی گەورەیی حەسرەت و خەفەتباریەکەتان؛ بەڵکو بیربکەنەوە لە حەسرەت و خەفەتباریەکەی ئەو کەسەی کە بەڕەحم و میھرەبانترە بۆ بەندەکانی لەئێوە کە اللە ی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە، وە تێبکۆشن بە بانگەوازکردن بەو مەبەستەی حەسرەت و خەفەتباری لەنەفسی ئەو اللە یە بڕوات و نەمێنێت کە لەئێوە بەڕەحم و میھرەبانترە بۆ بەندەکانی پاشانیش اللە ھیدایەتیان دەدات لەپێناوی ئەم ویست و مەبەستەی ئێوە بۆ ھاتنەجێی ئامانجەکەتان جا ڕازی دەبێت، ھەر بۆئەمەش دروستی کردوون، وە لەمەشدا نھێنی سەرکەوتنی بانگەوازەکەی ئەو مەھدیە چاوەڕوانکراوە ھەیە کە اللە بەھۆی ئەوەوە خەڵکی دەکات بە یەک ئوممەت بەبێ ھەبوونی جیاوازی و ناکۆکی لەنێوانیان، جا اللە ھیدایەتی خەڵکی دەدات لە پێباوی ئامانج و مەبەستەکەی ئەو وەکو ڕەحم کردنێک پێی لەبەرئەوەی ئەو بەحەسرەت و خەفەتبار نیە لەسەر خەڵکی؛ بەڵکو حەسرەت و خەفەتباریەکەم نەمانی نیعمەتەکەمە لەنەفسی پەروەردگارەکەم، جا ھەرگیز ڕازی نابم ھەتا ئەو کاتەی ئەو ڕازی دەبێت لەبەرئەوەی من ڕازی بوونی اللە دەپەرستنم وەکو ئامانج نەک وەکو وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنەجێی بەھەشتەکەی ھەرلەبەرئەمەش دروستی کردوون. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: [COLOR="#006400"]{وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَجَعَلَ النَّاسَ أُمَّةً وَاحِدَةً وَلَا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ ﴿١١٨﴾ إِلَّا مَن رَّحِمَ رَبُّكَ وَلِذَٰلِكَ خَلَقَهُمْ}[/COLOR] صدق الله العظيم [هود:118-119].
ئێستاش دێینە سەر بەیانی حەق و ڕاست و دروستی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{وَلَوْ شَاءَ ربّك لَجَعَلَ النّاس أُمَّةً وَاحِدَةً}[/COLOR].
جا بەیانی ئەمە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزدا دەبیننەوە: [COLOR="#006400"]{وَلَوْ شَاء ربّك لأمَنَ مَنْ فِي الأرض كُلُّهُمْ جَمِيعاً أَفَأنت تُكْرِهُ النّاس حَتَّى يَكُونُوا مُؤْمِنِينَ}[/COLOR] صدق الله العظيم [يونس:99].
ئێستاش دێینە سەر بەیانی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{وَلَا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ ﴿١١٨﴾}[/COLOR] صدق الله العظيم.
جا ئەوە مەبەستی لەسەردەمی ڕەوانەکردنی نێردراوو پێغەمبەرەکانە کە لەسەردەمەکەیاندا ھیدایەتی ھەموو ئەوانەی لەزەویدان نەھاتۆتەجێ، جا اللە نەیکردوون بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كلّ أُمَّةٍ رَسُولًا أَن اُعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ فَمِنْهُمْ مَنْ هَدَى اللَّهُ وَمِنْهُمْ مَنْ حَقَّتْ عَلَيْهِ الضَّلالَةُ}[/COLOR] صدق الله العظيم [النحل:36].
جا لەپاش ئەوە دێینە سەر بەیانی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [COLOR="#006400"]{إِلا مَنْ رَحِمَ ربّك وَلِذَلِكَ خَلَقَهُمْ}[/COLOR] صدق الله العظيم،
جا ئەمە بریتی یە لەو مەھدیە چاوەڕوانکراوەی کە اللە دەریھێناوەو جیای کردۆتەوە لە سەردەمەکەیدا تا کۆتایی بە جیاوازی و ناکۆکیەکان بھێنێت لەسەردەمەکەی جا پێی ھیدایەتی ھەموو ئوممەت بدات جا بیانکات بەیەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست، تا ئامانجەکەی ئیمام مەھدی و پشتیوانەکانی بێتەجێ لەبەرئەوەی ئەوان ڕازیبوونی اللە یان کردووە بە ئامانج نەک بە وەسیلەو ھۆکار [COLOR="#006400"]{وَلِذَلِكَ خَلَقَهُمْ}[/COLOR] صدق الله العظيم.
وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
براتان مەھدی چاوەڕوانکراو لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن؛ خەبیرو شارەزا بەحاڵی اللە ی ڕەحمان ئەوکەسەی اللە فێری ئەوەی کردووە کە نەتانزانیوە؛ بەندەی گەورەترین نیعمەتەکە ئیمام ناصر محمد یەمانی.
________________
[SHOWPOST]110818[/SHOWPOST][/CENTER][/SIZE][/COLOR]